ıllıllı ژیان مەتەڵە ıllıllı

1.1K 286 240
                                    

vote befor reading👣

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Start

"جیمین؟ ت.تۆ لەنێو کەشتیەکەبووی...تۆ"
ووتم

"بەڵێ....جیمین لەوێیە."
ووتی

"ئۆوووو بەڕاستی مێشکتان پوچە...دوو جیمین لەهەمان کات بوونی نابێت.."
بە زەردەخەنەیەکی شەیتانیەوە ووتی

بە هەنگاوی هێواش لێمان نزیک دەبوویەوە جەی کەی بە خێرایی هەڵسایەوە

"دەتانەوێ جیمین ببینن؟..با بەیەکەوە بیبینین"
ووتی

دەمویست لەناو ئەو شۆکە دەربچم و دووبارە مێشکم بەکار بخەمەوە...بۆ سێ چرکە چاوەکانم داخست و کردمەوە..ڕوخسارە سوورەکەی شوگام بینی...ئەو توڕەیە؟...

"ههه چیە شوگا؟...هەست ناکەم باش بی.."
بە شەیتانیەوە ووتی

شوگا قسەی نەکرد...ئەو چیەتی؟..ئەو چاوانە ...خەریکە بە چاوە تاریکەکانی قوتی دەدات و دەیخنکێنێت...

"هههههه"
پێکەنی

بەرەو کۆمپووتەرەکەی سەر مێزەکە ڕۆشت و بە داگرتنی چەند دوگمەیەک شاشەکە داگیرسا...

نەخێر ئیتر....

شاشەکە جیمین و کوڕەکانی نیشان دا لەنێو کەشتیەکە...جیمین خەریکی لێخوڕینی کەشتیەکە بوو...هەموو ئەوانی تریش لەوێ بوون...

"ئەوەتا جیمین.."
ووتی

"تۆ..تۆ کێیت؟"
ووتم

بە شێوەیەکی ترسناک سەیری نێو چاوی شوگا کرد ...ئەو دووانە زۆر سەیرن...خەریکە بە هەناسە ئاگرینەکانیان یەکتری دەسوتێنن...یەکەمجارە شوگا بەو توڕەییەوە ببینم...هەرچەندە هەوڵی شاردنەوەی توڕەییەکەی دەدا بەڵام هەست ناکەم زۆر سوودی هەبووبێت

"با خۆم بناسێنم.."
ووتی

"پاڕک ئاشێر...برا دووانەکەی ئەو جیمینەی کە باسی دەکەن."
ووتی

برای دوانە؟ واتە جیمین برایەکی دوانەی هەیە؟ئەو برای ئەوە..پاڕک ئاشێر

دەی نامجوون ئەو شۆکە لەمێشکت دەربێنە..ئاسایی ڕەفتار بکە..

"کەواتە؟"
بە ئاسوودەیی پرسیم

"کەواتە؟...وەڵامم دایتەوە"
ئاشێر ووتی

"پاڕک ئاشێر..چیت دەوێت و چی دەکەی لێرە و چۆن هاتی و کێ ڕێگەی پێداوی؟...دیارە پێویستت بە شێلانی زیاترە"
جەی کەی بە شەیتانیەوە ووتی ووتی

ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔Where stories live. Discover now