ıllıllı هاشیما 14 ıllıllı

1K 294 318
                                    

vote befor reading


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Start

"ھ.هەی گەمژە...ب.بۆچی زوتر ئاگادارت نەکردمەوە"
شوگا بە هەناسە بڕکێوە ووتی

"چۆن ئاگادارت بکەمەوە هیۆنگ ئاوا باشتر بوو"
جەی کەی ووتی

"گەر ئەو پەتە یەک مەتری تر درێژبوایە دەکەوتمە نێو پەروانەی فڕۆکەکە و دەبوومە هەزار پارچە.."
شوگا ووتی

ٓ"دەی لەبیری بکە...گرنگ ئێستا سەلامەتی..."
جەی کەی بە خەندەوە ووتی

"دەمەوێ ئێستا هەڵتدەمە خوارەوە تا وەک چۆلەکە بە ئاسماندا بفڕیت"
شوگا بە تووڕەییەوە ووتی

"دەی کوڕینە...ئێستا هەموو شتێک لەژێر کۆنتڕۆڵە..هەمووان باشن...بەڵام پێویستە کە هەواڵ بە کوڕەکان بدەین تا ئەو بۆمبە بدۆزنەوە و پوچەڵی بکەنەوە"
ووتم

"ئاھ...ڕاستە...(سەیری شاشەی کۆمپیوتەرەکەی کرد)بوەستە دەتوانین لە ڕێگەی کامێراکەوە قسەیان لەگەڵ بکەین"
شوگا ووتی

بەرەو کۆمپووتەرەکە ڕۆشتم و لەڕێگەی دوگمەیەکەوە دەنگی کامێراکەم کردەوە

"کوڕینە...گوێتان لێمە؟"
ووتم

کوڕەکان بە ڕووخسارێکی پرسیارەوە سەیری دەوروبەریان دەکرد..بێگومان ئاگاداری ئەو کامێرایە نی

"کوڕینە ...من لەڕێگەی کامێراوە قسەتان لەگەڵ دەکەم جوان گوێ بگرن"
ووتم

"جۆنی؟..کامێرای چی؟ بۆ کامێراش لێرە هەبوو؟"
جین ووتی

"دواتر باسی دەکەم هیۆنگ...ئێستا شتێک بکەن...ڤی؟"
ووتم

"بەڵێ؟"
ڤی ووتی

"ڤی ئایا هیچ دەربارەی پوچەڵکردنەوەی بۆمب دەزانی؟"
ووتم

"چ.چی بۆمب؟"
گووری سوور ووتی

"جوان گوێ بگرن...بۆمبێک لەنێو کەشتیەکەیە...ڤی پێویستە بۆمبەکە پوچەڵ بکەیتەوە"
ووتم

"لەکوێ؟ خێرا پێم بڵێ لەکوێیە؟"
ڤی بە شڵەژاویەوە وتی

"نازانم تەنها بەیەکەوە کەشتیەکە بە باشی بپشکنن...ئاگاداربن"
ووتم

هەموویان هێواش هێواش دەستیان کرد بە گەڕان لەنێو کەشتیەکە بە ئاگاداریەوە ....

ĤaShImå IⓈŁãNd {BTS} ✔Where stories live. Discover now