سەرەتا

2.9K 367 294
                                    

لە ئاوێنەکەوە بە ترساوی و لەرزێکی کەمەوە سێری ئەو کەسەی دواوەم ئەکرد کە پێشتر بە ژیانم نەمبینیوە دەنگە ھێمن و قوڵەکەی کە وتی سڵاو ھەموو گیانمی لەرزاند باڵای بەرز بوو قژی ڕەش و پڕ کەمێک ناوچاوانی بەدەرەوە بوو لێوێکی خڕ و ئەستور چاو و برۆیەکی تیژ ئەگەر ئازارم نەدات ئەوا زۆر جوانە ڕەنگم پەڕیبوو چاوەڕێی ئەمەم نەئەکرد ئایا ئەمە بکوژە؟ ئەمکوژێت؟ یان دزە ئەمدزێت؟ تکایە خوایە یارمەتیم بدە

کەسەکە:بۆچی داوای یارمەتی لە خوا ئەکەیت؟ من نە دزم نە بکوژم

ئامی:چی؟ ئەوە چۆن؟

کەسەکە:چی چۆن؟

ئامی:ت..تۆ؟ کێیت؟ چۆن؟

بە ئەوپەڕی شۆکەوە لە ئاوێنەکەوە قسەی لەگەڵ کرد ڕویکردە پشتەوەی بۆ ئەو کەسەی لەویا وەستاوە کەسی نەبینی کەمێک ھێزی ئەژنۆی نەما و خەریک بوو بەرە بەرە خوێن لە جەستەی ئەوەستا چاوەکانی پاککردەوە ئەمە لە خەونمایە؟ یان گاڵتەیە؟ من خەیاڵم کرد ھم؟ سێری ئاوێنەکەی کردەوە ئەو کەسە ھەر لەویایە سێری پشتەوەی کرد کەسی لێ نەبوو دووبارە چاوەکانی خستەوە سەر ئەو باڵا بەرزی شان پانەی کە بەو جلە ڕەشانەوە لە پشتییەوە وەستاوە و دەستی خستۆتە ناو گیرفانی پانتۆڵەکەی و لە ئاوێنەکە دیارە خەریک بوو بگری

وتی:بۆستە تەنھا سێری ئاوێنەکە بکە سێری دواوە مەکە مەترسە

ئامی:چۆن؟ من شێت بووم لە کۆتاییدا وابزانم

ئەو:نا ئامی تکایە ھەڵە ڕویداوە ئەبێت تێت گەیەنم من دز و بکوژ نیم من..
کەمێک دەنگی گۆڕا بۆ جدی و نزیکی توڕە و بەردەوام بوو

وتی:من ئەسڵەن ئەوە ئەکوژم کە ئازاری تۆ بات

ئامی:لێت ئەترسم بۆ ناتبینم بەس لە ئاوێنەکەوە ئەتوانم بت بینم؟

ئەو:مەترسە گیانەکەی من ئەوە منم بیرت نایەت؟ ھاوڕێ خەیاڵییەکەت جین !

بە دەنگێک وتی وەکو ئەوەی بیەوێت منداڵێک ڕازی بکات بۆ شتێک

ئامی:ھەرگیز شتێکی وام نەکردووە تکایە ئازارم مەدە

ھەموو گیانی ئەلەرزی و بەرە بەرە لێوی بەرەو مۆر ئەڕۆشت جین کە تێبینی ئەوەی کرد خێرا دەنگی گۆرا بۆ کەسێکی جدی و

وتی:ھەناسە بە دەی بە قوڵی دەی بە ھێمنی با ئۆکسجین بڕوات بۆ مێشکت چاوت بنوقێنە بۆ ماوەیەک سێرم مەکە

لەو ماوەیەی ئامی چاوی داخستبوو جین دەستی نزیک کردەوە لە شانی ئەیویست دەستی لێبات باوەشی بکات ھێمنی بکاتەوە بەڵام نەی ئەتوانی

ھاییییییی سەرەتا و یەکەم پارت لە واتپاد یەکەم چیرۆکمە لێرە بڵاوی بکەمەوە بە ٣٣٢ وشە کۆتایی پێ ھات وێنەی سەرەکی ھی خۆم نییە ھاھاھا من لە ئیدیت باش نیم و وێنەکە شتێکی تیایە گەر دیقەتی بەن و وێنەی ناو چیرۆکەکەش ھاوڕێی ئازیز و خۆشەویستم سویتی _forever_with_kpop دروستی کرد جین تەنھا لەبەردەم ئاوێنەکە باڵی پێوە نییە وە لە ئێستاوە تا کۆتایی بزانن کە کارەکتەری من ناوی ئامییە چونکە کە بانگتان ئاڕمی بانگ ئەکەن ئەڵێن ئامی و ڕای ئێوە لە ھەموو شتێک گرنگترە بزانم چەن ڤۆت و کۆمێنت یەت و بۆ پارتی داھاتوو دەست ئەکەین بەو شتانە سپاس بۆ خوێندنەوەتان

جینی قەڕین حيث تعيش القصص. اكتشف الآن