ھاڵوین سپێشەڵ

689 138 162
                                    

لە ئاوێنەکەوە بە ترساوی و لەرزێکی کەمەوە سێری ئەو کەسەی دواوەم ئەکرد کە پێشتر بە ژیانم نەمبینیوە دەنگە ھێمن و قوڵەکەی کە وتی سڵاو ھەموو گیانمی لەرزاند باڵای بەرز بوو قژی ڕەش و پڕ کەمێک ناوچاوانی بەدەرەوە بوو لێوێکی خڕ و ئەستور  چاو و برۆیەکی تیژ ئەگەر ئازارم نەدات ئەوا زۆر جوانە ڕەنگم پەڕیبوو چاوەڕێی ئەمەم نەئەکرد ئایا ئەمە بکوژە؟ ئەمکوژێت؟ یان دزە ئەمدزێت؟ تکایە خوایە یارمەتیم بدە

کەسەکە:چۆن چاوەڕوانیت قەڕینەکەت ئازارت نەدات تۆ لەمەودوا کابوسی وا ناخۆش دەبینیت کە لە فیلمە ترسناکەکانیشدا نەتبینیبێت

ئامی:چۆن؟ ...من؟ ...چۆن؟

کەسەکە:من قەڕینی تۆم وە ناوم جینە و ئەتوانم مێشکت بخوێنمەوە

ئامی:بۆ؟...نا...

نەیدەزانی بۆ بەڵام نەیدەتوانی قسە بکات لە ترسناکی وتەکانی ئەو شتەی بەردەمی کە بە بەفیزترین پێکەنینەوە تەماشای ناوەڕاستی چاوەکانی دەکرد ھەستی دەکرد لە ڕێی سێرکردنەوە چاوەکانی وا لە شوێنی خۆیان یەنە دەرەوە

جین:تۆ ماوەی کاتژمێرێکی نەفرەتییە لەبەردەم ئەو ئاوێنەیە وەستاویت و خەریکی قسەکردنیت لەگەڵ خۆت و قژە درێژە سەرنج ڕاکێشەکەت شانە دەکەیت

ئامی:زۆر...بەیکا...کا...کات ...وادەکەم

جین:بەڵێ بۆیە منیش سەبرم بڕا و خۆمم نیشان دایت بۆ ئەوەی کە کۆتایی پێ بھێنیت

ئامی:چیت...لێم دەوێت ؟

بە دەنگێکی بڕاو و نوساو دەیوت چونکە وا ھەستی دەکرد کە یەک قەترەش ئاو لە گەرووی نەماوە

جین:ئەوەی دەتەوێت دەتوانم بۆت بکەم

ئامی:ھەر چییەک بێت؟

خێرا ھەموو ترسەکەیی لەبیر کرد

جین:بەڵێ تەنانەت ئەوەی مێشکیشت بەڵام ئاگاداری کۆتاییەکەی بە

ئامی:باشە دەمەوێت داپیرەم و دایکم و باوکم ببینم

بە بێ بیرکردنەوە زۆر بەپەلە و خێرایی وتی
جین بە خەندەیەکی بە فیزەوە دەستی بەرز کردەوە و

وتی:دڵنیاییت؟

ئامی:بەڵێ تکایە

جین یەک چەقەنەی لێ داو ھەرسێکیان دەورەی ئامییان دا

ئامی:دایکە! باوکە! داپیرە! ھێندەی مەرگ یادم کردبوون ئێوە منتان زۆر بێ کەس کرد زۆر تەنھاتان کردم ناخمتان بە بەتاڵی بەجێ ھێشت ھەس بە ساردی دەکەم ھەرگیز جێگاتان پڕ نابێتەوە

جینی قەڕین حيث تعيش القصص. اكتشف الآن