گەڕامەوە ژیانی ئاسایی خۆم بە منداڵێکەوە بۆ کاری خۆم و کچێکی بچوک کە بیبەم بۆ قوتابخانە و گرنگی پێ بدەم ئاواتەکەشم زوو ھاتە دی و جینای زۆر زوو قژی درێژ دەبوویەوە جین لە ماڵەوە خەریکی بەڕێوە بردنی فرۆشگایەکی ئۆنڵاین بوو ھەرچەنە پێویستمان بە ھیچ نەبوو بەڵام ئیش کردن خۆش بوو بەلامانەوە بە پێی کاتی دەوامم دەوامم دەکرد و بۆ کاتەکانی تر لەگەڵ جین لە ماڵەوە پێکەوە دەماینەوە ھەر کاتێک جین بیویستایە دەھاتە دەرەوە وەکو مرۆڤ چونکە چیتر کەس ڕێگریان نەدەبوو ھیونجین گەورەتر دەبوو و توندڕەوتر دەبوو بەھۆی وانەکانی کە دەیخوێند بەڵام ھەر لایەنە شیرینەکەی لەلای ئێمە دەردەخست بەڵام زۆر بە خێرایی و ڕوو گرژی کاردانەوەی لەگەڵ مرۆڤدا دەکرد جینای زۆر خێرا بوو خێراییەکەی لە مرۆڤی ئاسایی نەدەچوو وە ھەمیشە زۆر گەرم بوو چەند دکتۆرێکمان پێی کرد بەڵام بێ سوود بوو بردمە لای دکتۆرەکەی کە ھێنایە دنیاوە و پشکنینی بۆی کرد ووتی:ئەو تەنھا ھەندێک ھێزی قەڕینی ھەیە کە لە باوکیەوە ھەڵی گرتووە
خێراییەکەی زۆر کێشە بوو بۆمان چونکە ھاوڕێکانی قوتابخانەی شکایەتیان لێی دەکرد زۆر ھەوڵمان لەگەڵ دا تاوەکو فێر بوو وەکو مرۆڤێکی ئاسایی بە ئاسایی و ھێواشی بڕوات بەڵام کە توڕە دەبوو یاخود دڵخۆش نەمان دەتوانی دەستی بەسەر بگرین و سوبین تاکە ڕزگارکەرمان بوو بە خێرایی دەیوەستاند ژیانێکی ئاسان نەبوو لەگەڵ ئەو ھەموو سەختییە ئەو ژیانەم خۆش دەویست بە نرخ و پڕ خۆشی بوو بۆ من ئەوە ژیانێک نەبوو کە چاوەڕوانی بم بەو ھەموو شتە سەرسوڕھێنەرەوە بەڵام زۆر خۆش دەرچوو ~
ئامی:جیناایی درەنگە کچم
بەپەلە جینای لە پلیکانەکان ھاتە خوارەوە
وتی:سووبین تکایە ئەمانەم بۆ بگرە
سوبین:جینای تۆ زۆر جوان دەرکەوتوویت
جینای:دەبێت لە ڕۆژی ئاھەنگی سەرکەوتنەکەی خۆم جوانتر بم چونکە ھیونجینی بێ ئەتیکێت کە ھاتە ئاھەنگی سەرکەوتنەکەم لە ئامادەیی ھەموو ڕوناکییەکانی لێ بردم ھەموو کچەکان پرساری ئەو شتە ناشرینەیان دەکرد دەبێت تۆڵەی ئەمەی لێ بکەمەوە
جین:کچە نازدارەکەم دڵنیام تۆ ڕووناکی جیھان دەبەیت نەوەک ئاھەنگێک
ئامی:ئەی من!
جین:ڕوناکی خۆرت بردووە بۆ ڕوناک کردنەوەی ژیانم
ئامی:ئازیزەکەی من...دەی دەی بڕۆین درەنگ کەوتین
ھەموومان چووینە سەربانەکە و فڕین ھەمیشە جینای پێش فڕین
أنت تقرأ
جینی قەڕین
Fantasyھەموو کەسێک قەڕینێکی ھەیە قەڕین شتێکە کە لە قورئانی پیرۆزدا باس کراوە و جۆرێکە لە جنۆکە کە شکڵیان تایبەتە و بە مانای ھاوڕێی ھەمیشەیی یەت و چەن ڕاستییەک دەربارەی قەڕین لەم چیرۆکە باس دەکرێت بەڵام زۆربەی لە دروستکراوی خەیاڵە