بینینی شەیتانەکان

1K 215 305
                                    

ڕۆژەکە بە ئارامی تئێدەپەڕی گەر بیرت لە ھەموو ڕۆژەکە بکردایەتەوە ئەوا ھیچ ڕۆژێکی ئارام نەبوو کێ بینینی شەیتانێک بە ئارامی دادەنێت؟ جین ھەر لە دەورم بوو

ئامی:تۆ ھەمیشە ئاوایت؟

جین:چۆنم؟

ئامی:بە دەوری مندا دەسوڕێیتەوە؟

جین:ھەندێ جار بەڵێ بەڵام ھەندێ جار لە شوێنێک دەوەستم و تەنھا چاوم لەسەرت دەبێت

ئامی:ئھم

ھەموو ماڵەکە پاک بوو ئێستا کاتی ئەوەیە من پاک ببمەوە بەرەو ژورەکەم ڕۆشتم و جلم ئامادە کرد لەگەڵ وشککەرەوە و بەرەو گەرماو ڕۆشتم جینیش ھەر بە دوامەوە بوو

ئامی:جین!! خۆ نایەیتە ژوورەوە لەگەڵم!؟

جین:ئێ بەڵام...

"ئەی ھاوار ناکرێت منی بە ڕوتی بینیبێت چونکە ڕێک دەیکوژم"

جین:بە دڵی خۆت تەنھا ترسام بۆت

ئامی:ھەرچییەک بوو پێتی دەڵێم

جین:باشە

ئامی چووە ژوورەوە و بە ئارامی بە بۆنی خۆش خۆیی خاوێن دەکردەوە و دەیویست ئەو بۆنی نەخۆشخانە بێزارکەرە لە جەستەی بکاتەوە تەواو و بوو و جین وەکو سێبەرێک بە دوایەوە بوو پێش ئەوەی بگاتە درگای ژوورەکەی ڕوویکردە جین و

وتی:تکایە لێرە چاوەڕوان بە

و ئامی بەتەنھا چووە ژوورەکەی و خەریکی خۆگۆڕین بوو و یەکێک لەلای گوێیەوە چپاندی

وتی:ھاتن و
کتوپڕ خۆمم لە نێوان ٥ شەیتانی شێواز ناشرین دۆزییەوە کە ٤یان ڕەش بوون و یەکێکیان سوور و لە ترسدا دەنگم دەر نەدەھات جین لە کوێیە! ئێستا تۆم ئەوێت! ئامی ئامی چیت بە خۆت کرد ئەو ئەبێت ھەمیشە لەلات بێت نابێت دەری بکەیتتت زۆر ترساوم چیم لێ ئەکەن!

؟؟:ئەو ئێمە ئەبینێت

$$:ترساویشە

&&:لێی ناگرم

بە پێکەنێکی گاڵتە جاڕانەوە سورەکەو دووان لە ڕەشەکان وتیان شێوەیان لە شەیتانەکە دەچێت ناوی چی بوو؟ ھان..ھان شتێک بوو ئاخ لە مێشکم جین لە کوێیت لە دەرەوەی ژوورەکە جین بە بۆنە خۆشەکەی کە لە گەرماوەکە تاکو ژوورەکە ھاتبوو وای لە جین کردبوو بەرچاوی شتێکی تر ببینێت بێجگە لە دیوار و درگا لەگەڵ ئامی بە دڵخۆشی بەیەکەوەن یەتەوە لە کار ئەویش دانیشتووە لەسەر جۆلانەیەک بە خاولییەکەیەوە و لە دواوە دێت و سەری لە شانیدا نوقم دەکات و لوتی پڕ لە بۆنی ناسک و خۆشی دەبێت ئەو خێزانە دڵخۆشەی کە خەونی پێوە دەبینی لەگەڵ ماڵە پڕ گوڵ و بۆن خۆش و پاکەکەدا وە لەلاکەی ترەوە دەنگی کوڵانی خواردنە خۆشەکان بە دەستی خۆشەویستترین کەس ئایا ئەوە شتێکی زۆرە بۆ داواکردن؟

جینی قەڕین حيث تعيش القصص. اكتشف الآن