کیم تایهۆنگ هەر بەڕاستی ئاشقی جیسۆ بوو . چونکە جیسۆ لە دڵەوە زۆر کچێکی میهرەبانە هیچ کات بەهەڵە بیر لە تایهۆنگ ناکاتەوە متمانەی پێیەتی . جیسۆ کچێکی زۆر نەرم ونیانە .
جیسۆ هەمان هەستی بەرامبەر کیم تایهۆنگ هەیە بەڵام ئەو زۆر شەرمنە 😊 تایهۆنگ لەگەڵ جیسۆ پەیوەندیان بەیەکەوە زۆر خۆش بوو وە جیسۆ زۆر جار دەهاتە ماڵی تایهۆنگ پێکەوە وانەیان دەخوێند .
جیسۆ زۆر کچێکی تەنها بوو چونکە باوکی جیسۆ دوای لەدایکبوونی جیسۆ لە دایکی جیسۆ جیابووەتەوە و ڕۆشتووەتە دەرەوەی وڵات دایکی جیسۆش هیچ گرنگی بە جیسۆ نەدەدا شەوان دەرەنگ دەگەڕایەوە ماڵ
لە مەیخانە گۆرانیبێژ بوو وە هەندێک کات بەسەر خۆشی دەهاتەوە ماڵ بۆیە جیسۆش هەندێک کات دەچووە ماڵی کیم تایهۆنگ لەگەڵ خێزانی کیم پەیوەندی خۆش بوو .
لیبۆنای خوشکی کیم تایهۆنگی زۆر خۆشدەویست لیبۆناش جیسۆی زۆر خۆشدەویست . ڕۆژێک جیسۆ ویستی لیبۆنا بباتە شاری یاری چونکە لیبۆنا زۆر بەکەمی دەردەچوو لە ماڵەوە ئەویش تەنها لەگەڵ دایکی یان تایهۆنگی برای .
لیبۆنا چونکە نەخۆش بوو . زۆر ئاگاداری دەبوون لەگەڵ کەس نەدەچووە دەرەوە ئەو ڕۆژە تەنها کیم تایهۆنگ و جیسۆ و لیبۆنا لە ماڵ بوون ڕۆژی پشووی هەفتە بوو بەڵام کیم تایهۆنگ هەر خەریکی سەعی کردن بوو بۆ ڕۆژی تاقیکردنەوە بۆیە زۆر ماندوو بوو
لەسەر کتێبەکانی خەوی لێ کەوت لیبۆناش هەر داوای شاری یاری لە جیسۆ دەکرد دواتر جیسۆ لیبۆنای بردە پارکێک لە نزیک گەڕەکەکەیان . لیبۆنا سەر یاریەکان دەکەوت زۆر خۆش بوو بەلایەوە بەڵام ماندوو دەبوو دڵی بە خێرای لێیدەدا .
لیبۆنا بەهۆی ئەوەی کە نەخۆشبوو نەدەبوو ئەو ماندوو بێت چونکە ئەگەر ماندوو بێت دەبوورێتەوە . لیبۆنا لەپڕێکدا بوورایەوە . جیسۆ زۆر ترسا چووە پێشەوە وتی : لیبۆنا ئەوە تۆ چیت بەسەرهات ؟
لیبۆنای بردە نەخۆشخانە بەپەلە کیم تایهۆنگ و دایکی خۆی گەیاندە ئەوێ کە ئەوەی بیست دایکی کیم کراسەکەی جیسۆی گرتوو هاواری بەسەر جیسۆ کرد تۆ بۆچی بێ پرسی ئێمە لیبۆنا دەبەیتە دەرەوە زۆر دەگریا زۆر غەمباربوو .
کیم تایهۆنگ دەستی دایکی گرت و وتی: باشە دایکە هێمن بەوە ئەو باش دەبێت . جیسۆ زۆری پێ سەیر بوو دایکی بەو شێوەیە ڕەفتاری کرد جیسۆ لە تایهۆنگ نزیک بوویەوە بەپەشۆکاوییەوە وتی: کیم تایهۆنگ ببورە بەڵام بڕوا بکە نازانم ئەوە چۆن بەسەر لیبۆنادا هات ئەو زۆر دڵخۆش بوو .
کیم سەیری جیسۆی کردوونێوچاوی پڕ فرمێسک بوو وتی : جیسۆ تۆ هیچ نازانی خوشکەکەی من دڵی زۆر نەخۆشە ئەو ناتوانێ وەک منداڵانی تر بە دڵی خۆی یاری بکات دڵی ڕێگە بەوە نادات .
YOU ARE READING
خــــۆشـەویــســتـی ژێــــــــر بـــــاران/kurdish story
General Fiction٭٭٭{چیرۆکی خۆشەویستی ژێر باران}❤☔ بەسەرهاتی ژیانی کورێکی بەهێزی خوێندکار لەگەڵ ژیانی پڕ لەخەونی لە دواکۆتای ساڵەکانی خوێندنی لەژێر بارانی زستان عاشقی کچێکی نیگا جوان دەبێت نیگای بۆ باران ئەوەندە جوان و بێگەردە بۆیە باران و جوانی کچەکە خۆشەویستی...