دوای 3ڕۆژ کیم تایهۆنگ ئەو ماوەیە نەدەچووە قوتابخانە لەبەر لیبۆنای خوشکی لەنەخۆشخانە دەمایەوە . جیسۆش دوای قوتابخانە دەهات بۆ نەخۆشخانە بۆ لایان دیاری جلی جوانی بۆ لیبۆنا دەهێنا هەمیشە سوپرایسی بۆ لیبۆنا دەکرد.
دوای ئەوەی لیبۆنا یان هێناوە ماڵێ تەندروستی باشتر بوو . دایکی کیم تایهۆنگ: کیم تایهۆنگ کوڕم ئەوە 3ڕۆژە ئامادەی تاقیکردنەوەکانت نیت من زۆر نیگەرانی تۆم .
کیم تایهۆنگ وتی: نا دایکە گیان تۆ خەمی منت نەبێ من لە بەیانیەوە دەچمە قوتابخانە . بەیانی جیسۆ تایهۆنگ پێکەوە دەچنە قوتابخانە . لە کافتریا پێکەوە نانی نیوەڕۆ دەخۆن . لیسا کە پێکەوە دەیان بینێ .
لێیان نزیک دەبێتەوە لە ڕەقدا شەربەتەکەی دەستی دەڕژێنێتە سەر جیسۆ هەموو قژی و جل و بەرگی جیسۆ پیس دەکات . لیسا : ئای ببوورە بە ئەنقەست وام نەکرد .
هەموو ئەوەی نێو کافتریاکە دەستیان کردە پێکەنین لیسا : ئای گیانەکەم زۆر خراپ پیسم کردی بەڕاستی زۆر داماو دەردەکەوی. کیم تایهۆنگ هەڵسا لە شوێنی خۆی وتی : جیسۆ تۆ باشی جیسۆ: باشم بەڵام هەموو جلەکانم پیس بوو .
لیسا : ڕاست دەکات خراپ پیس بوو ئەگەر ئەتەوێ داینێ با بۆتی بشۆم . هاهاهاهاا دای لە قاقای پێکەنین . کیم تایهۆنگ توڕە بوو وتی : لیسا ئیتر ئەم گاڵتەیە بوەستێنە . کیم تایهۆنگ دەستی جیسۆی گرتوو بردیە دەرەوە
جیسۆ چووە دەست شۆر خۆی خاوێن کردەووە . کیم تایهۆنگ دەستی جیسۆی گرتوو بردیە گۆڕەپانی قوتابخانە دەستی خستەسەر ملی . جیسۆ وتی : تایهۆنگ وا مەکە جلەکانم هێشتا هەر پیسە دوای جلەکانی تۆش پیس دەکەن نازانم لیسا بۆ ئەوەنە مامەڵەی خراپە لەگەڵ من .
کیم تایهۆنگ من دەزانم بۆ وا دەکات. جیسۆ : چی هەر بەڕاست بۆ وا دەکات بەڕاستی زۆر شەرمەزارم دەکات . کیم تایهۆنگ چونکە لیسا غیرە لە تۆ دەکات جیسۆ غیرەی چی تۆ گاڵتە دەکەی . کیم تایهۆنگ : ناگاڵتە ناکەم چونکە تۆ زۆر جوانی وە زۆر کچێکی نەرم نیان و میهربانی .
ئەو خۆی ناتوانێ هەرگیز وەک تۆ بێت بۆیە دەیەوێ تۆ ناشرین بکات وەک خۆی جیسۆ : ئەها یانی من کچێکی جوانم کیم تایهۆنگ: بەڵێ زۆریش جوانی . جیسۆ : ئەوە بەڕاستە بەڕاستی من شەرم دەکەم کیم تایهۆنگ دەستی هێنایە سەر ڕوومەتی جیسۆ سەیری ناو چاوی کرد و وتی:
جیسۆ تۆ دەزانی من تۆم زۆر خۆشدەوێ تۆ بۆ من زۆر تایبەتی کچێکی زۆر شیرینی بۆیە من تۆم زۆر خۆشەوێ یەکەم خۆشەویستی منی دەمەوێ ببیت بە یەکەم و کۆتا خۆشەویستی ژیانم لە پڕێکدا باران باری .
جیسۆ:وادیارە دیسان باران دەبارێ جیسۆ باوەشی بە کیم تایهۆنگ کرد و ماچی کرد وتی : منیش زۆرم خۆشەوێیت کیم تایهۆنگ ڕایکردە ژوورەوە . کیم تایهۆنگ زۆری پێ سەیری بوو چاوەڕێی ئەو ماچەی نەدەکرد لە جیسۆ زۆر پێ خۆش بوو .
YOU ARE READING
خــــۆشـەویــســتـی ژێــــــــر بـــــاران/kurdish story
General Fiction٭٭٭{چیرۆکی خۆشەویستی ژێر باران}❤☔ بەسەرهاتی ژیانی کورێکی بەهێزی خوێندکار لەگەڵ ژیانی پڕ لەخەونی لە دواکۆتای ساڵەکانی خوێندنی لەژێر بارانی زستان عاشقی کچێکی نیگا جوان دەبێت نیگای بۆ باران ئەوەندە جوان و بێگەردە بۆیە باران و جوانی کچەکە خۆشەویستی...