لە پێشبڕکێکە کیم تایهۆنگ و جیسۆ بەراوە بوون . زۆر دڵخۆش بوون باوەشیان بەیەکدا کرد بوونە خاوەنی خەڵاتە گەورەکە کەدوای تەواوبوونی خوێند زانکۆ لە نیــــــۆرک تەواو دەکەن ئەمەش .
دەرفەتێکی باشبوو بۆ ئەوەی کیم تایهۆنگ لەوێ کۆلێژی پزیشکی بخوێنێت و بتوانێ خوشکی ڕزگار بکات. کیم تایهۆنگ و جیسۆ زۆر خۆشحاڵ بوو هەر گۆرانیان دەگوت لەخۆشیا باوەشیان بەیەکدا دەکرد.
کیم تایهۆنگ دەستی جیسۆی گرتوو وتی: جیسۆ ئێمە کە چووین بۆ نیـــۆرک دوای ئەوەی لیبۆنا نەشتەگەری دڵی بۆ کرا چاک بوویەوە دەمەوێ من و تۆ هاوسەرگیری بکەین . بۆیە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ زۆری نەماوە .
دەبێ بە باشی خۆمان ئامادەکەین ئەی تۆ حەزت لە چ کارێکە بکەیت لە نیۆرکــ وەرە با پێکەوە ببین بە پزیشک حەزت لێی نیە ها. جیسۆ بۆ چی حەزم لێی نەبێ بەڵام تایهۆنگ من وەک تۆ لە وانەکانم نمرەکانم زۆرباش نین .
کیم تایهۆنگ بەپێکەنینەوەجیسۆی لە باوەش کرد بەدەنگی بەرز وتی تۆ لە هەموو شتێک زۆر باشی جیسۆ.
خێزانەکەی کیم تایهۆنگ دایک و براکەی و لیبۆنای خوشکی زۆریان پێ خۆشبوو چونکە هەموویان پێکەوە دەچوون بۆ نیــۆرک زۆر خەونیان دەبینی .جیسۆ هاتە لای دایکی بەخۆشحاڵیەوە دایکە من وکیم تایهۆنگ لەپێشبڕکێکە براوە بووین بۆیە خەڵاتێکی گەورەمان بەدەست هێنا ئێمە دەچین بۆ نیــــــــــــۆرک.
دایکی چی ئەوە تۆ بەڕاستە . جیسۆ : بێگومان بەڕاستەمە دایکە تۆش لەگەڵمان دێیت پێکەوە دەچین بۆ نیـــۆرک زۆر خۆشە دەبێت . دایکی ڕووخساری گرژ کردوو . جیسۆ ئێمە ناڕۆین بۆ نیــــۆرک .
جیسۆ شۆک بوو . چی یانی چی ئێمە ناڕۆین دایکە دەزانی چی دەڵێیت بۆچی؟ دایکی: جیسۆ من کە وتم ناڕۆین ئیتر ناڕۆینە بۆ هیچ شوێنێک جیسۆ دایکە باشە بۆچی ئێمە ناڕۆینە ئەوێ .
دایکی هاواری بەسەر کردوو وتی : جیسۆ بڕۆ ژوورەکەی خۆت دەنگ نەبیستم نامەوێ ئیتر باسی ئەم بابەتە بکەیت . جیسۆ دەستی بە گریان کرد زۆر دڵی شکا دایکی هیچ وانەدیبوو چووە ژوورەکەی خۆی .
کیم تایهۆنگ تێلی بۆ جیسۆ کرد زۆر خۆشحاڵ بوو وتی: ها جیسۆ هەواڵەکەت بە دایکت وت دەزانم ئەویش وەک ئێمە زۆری پێی خۆشبووە . جیسۆ وتی: نا پێم نەوتووە دایکم هێشتا نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە .
جیسۆ لەبەر ئەوە درۆی کرد تا تایهۆنگ خەمبار نەبێت دەیوویست بزانێت دایکی بۆ نایەوێ بچێتە نـــــــــیــــــــــۆرک ، کیم تایهۆنگ: باشـــــە جیسۆ بۆ دەنگت بە جۆرەیە دەڵێیت گریاوی هیچ بووە .
جیسۆ دەنگم چییەتی تۆ وا هەست دەکەی دەبێ چی ببێت نا من زۆر باشم خەمی منت نەبێ ، کیم تایهۆنگ: باشە گیانەکەم ئاگاداری خۆت بە خۆشمدەوێیت .
جیسۆ : منیش تۆم خۆشەدەوێ کیم تایهۆنگ .
کیم تایهۆنگ : بای
جیسۆ : بای
YOU ARE READING
خــــۆشـەویــســتـی ژێــــــــر بـــــاران/kurdish story
General Fiction٭٭٭{چیرۆکی خۆشەویستی ژێر باران}❤☔ بەسەرهاتی ژیانی کورێکی بەهێزی خوێندکار لەگەڵ ژیانی پڕ لەخەونی لە دواکۆتای ساڵەکانی خوێندنی لەژێر بارانی زستان عاشقی کچێکی نیگا جوان دەبێت نیگای بۆ باران ئەوەندە جوان و بێگەردە بۆیە باران و جوانی کچەکە خۆشەویستی...