part 8

41 10 19
                                    

لەناکاو کزمەتکارەکەی پاشا هات و وتی :

شازادە جەی بۆنگ شازادە جین هوو هەرئێستا ئەبێت بێن لەگەڵم پاشا بانگی هەردووکتان ئەکات

ئیتر شازادە جەی بۆنگ و شازادە جین هوو ڕۆیشتن بۆ لای پاشا گەیشتنە لای پاشا و سەریان دانەواند و وتییان :

سڵاو لە خاوەنشکۆی مەزن

پاشا : تەواو هەستنەوە پرسیارێکم لە ئێوە هەیە ئێوە لەکوێ بوون

شازادە جین هوو : خاوەنشکۆ ئەبێت لەکوێ بووبین هەر لە کۆشک بوین

پاشا بە هاورەوە وتی :

درۆ مەکەن ئێوە لە کۆشک نەبوون ئیتر بۆ درۆ ئەکەن هەرئێستا پێم بڵێن لە کوێ بوون ؟

شازادە جەی بۆنگ بە ترسەوە وتی :

خاوەنشکۆ من نازانم باسی چی دەکەیت ئێمە هەر لە کۆشک بوین ؟

خاوەنشکۆ : خۆتان گەمژە مەکەن ئێوە لە کۆشک نەبوون چۆنکە ئەمڕۆ کەمەڵێک لە پایەدارەکانی گۆریۆ و هەرێمەکەنی تر هاتن بۆ ئەوەی کۆبوونەوە ئەنجام بدەین و ئەوان ئێوە بدینن وە من خزمەت کارەکانم نارد تا بە دوای ئێوە دا بگەڕێن بەڵام ئێوە دیار نەبون تا پایەدارەکان ڕۆیشتنەوە ئێستا پێم بڵێن ئێوە لە کوێ بوون ؟

شازادە جین هوو : باشە خاوەنشکۆ ئێستا پێت ئەڵێم لە کوێ بوین

شازادە جەی بۆنگ بە شڵەژاویەوە وتی : جین هوو ئەمە تۆ چی دەکەیت ئەگەر بیڵێیت ئەزانی چی ڕوئەدات

شازادە جین هوو : جەی بۆنگ هیچ ڕو نادات نیگەران مەبە

شازادە جین هوو : خاوەشکۆ ئێمە لە دەرەوە بوین واتە لە دەرەوەی کۆشک بوین

خاوەنشکۆ بە شۆکەوە وتی :

ئەمە تۆ چی دەڵێیت ؟!

شازادە جین هوو : بەڵێ خاوەنشکۆ چوینەدەرەوە چونکە ئێمە خزمەت کارێکی تازەکەمان بردە دەرەوە های جین مان بردە دەرەوە

خاوەنشکۆ بە شۆکەوە : ئەمە تۆ چی دەڵێیت ئەمە تەنها خزمەت کارێکی پلە نزمە چۆن کارێکی وا دەکەن وتمان کە تۆی ڕزگار کردووە بەڵام نابێت ئاوا گرنگی پێ بدەن خۆت ئازانی کە تۆ چویتە دەرەوە خەری بوو بتکوژن

شازادە جەی بۆنگ : خاوەنشکۆ تکایە لێمان خۆشبە تکایە ئەمە دوبارە نابێتەوە

خاوەنشکۆ : ئەگەر جارێکی تر ئەمە دوبارە ببێتەوە دڵنیابن کە ئەو خزمەت کارە دور دەخەمەوە وە ئێستا ئەتوانن بڕۆن

شازادە جەی بۆنگ و شازادە جین هوو ڕۆیشتن ~~~~

_________________________________________

ڤۆت و کۆمێنت تکایە
_________________________________________

The queen of GoryeoWhere stories live. Discover now