.
.
.
35
Vote
&
Tag your friends
هەر وەک گۆتم بکەن 😑😑😑
.
.
.
یونگی :- بە نەفرەت بیت باشە !!!! ئـــ ... ئەمە ڕۆشت !جین بەنێو ماڵەکە دەگەڕا ... هۆسیۆک ناتوانێت ئاوا بە ئاسانی بەخەبەر بێتەوە ... همـــ ئەمە بێگومان کاری جینه ! چونکە ئەو دەمێک دەبوو هاتبووە ماڵەکە ... هێزەکەی کە نەهێڵانی دەنگی دەوروبەرە بەکاری هێنابوو لەسەری بۆیە ئەگەری بەئاگا هاتنەوەی کەمترە ...
دەنگی کەوتنێک هات لە هۆڵەکە خێرا ڕۆشت تا بزانێت چیە ... کەسێک لە دواوە گرتی بە توندی .... دواتر بەریدا کە ئاوڕی دایەوە یونگی بوو ..
ئەویش خەندەی بۆی کرد ....
نەفرەت ! لەگەڵ ئەوەی درۆزنێکی خراپە دزێکی لێزانیشە !! دەمامکێکی له بەڕکی دەرهێنابوو ! کارەکە قورستر بوو بۆ جین ...
یونگی هێواش هێواش باش بویەوە و بیرەوەری بۆ گەڕایەوە ، بە توڕەیی سەیری جینی کرد :- تۆ ! هەی خیانەت کار گەر لەگەڵت ڕێک بکەوتمایە خیانەتت دەکرد بەم شێوەیە !
جین :- تۆش درۆت دەکرد ..
یونگی :- درۆی چیم کردوە ؟؟؟ وتم دەڕۆم بۆ ڕزگار کردنی ئەوەتا هاتووم درۆی چی ؟؟ نەفرەتی !
هیونگی بە هەست کردن ژوورەکەی کیوتی دەناسیەوە بۆیە ڕۆشت جین دوای کەوت ..
لە پێش درگاکە وەستا ....
جین :- ئەمە هەوە ؟؟؟
یونگی وەڵامی نەدایەوە بە نێو درگاکەدا ڕۆشت ... جین ویستی بیگرێت دەم و چاوی لە درگاکە چەقی ...
جین :- ئەک بە نەفرەت بیت ئازاری هەبو !
درگاکەی بە هێواشی کردەوە بینی یونگی دەمامکەکەی خۆی بۆ کیوت بەستوە تا لەمە زیاتر تێک نەچێت ئەم داماوە ...
جین :- حاڵی چۆنە ؟
یونگی به بێزاری قسەی کرد :- باشه تۆ بۆ ئەوەندە زۆر دەڵێیت ؟؟؟؟ بێزارکەر ! دەبو سەرۆکی بێزارکەرەکان بویتایە ! کە وەڵامم نەدایەوە واتا بێزار بووم لەم هەمو پرسیارە دەبەسیکە !!!!
جین زۆر بە توڕەیی سەیری کرد :- لەم شوێنە نا کە ڕۆشتینە دەرەوە چارەت دەکەم ! وە ئەمەش هی منە نەک هی تۆ !
یونگی :- بیبە ! بەڵام لە خۆت زیاتر ئاگاداری دەبیت تێ دەگەیت ؟؟؟ وە خۆم ڕۆژانە بۆ سەردانی دێم !
جین :- جا هەر بۆ خۆمی دەبەم ! وە تۆش بۆت نیە بە پێش درگاکەم بڕۆیت تێ دەگەیت ؟؟
کەسێک لە دواوە چەپڵەی بۆیان لێدا هەردوکیان ئاوڕیان دایەوە گڵۆپەکەی داگیرساند کەسەکە ...
هۆسیۆک :- واهـــ واهـــ واهـــ براڤۆ !!! وا دەبینم دوو کەس یەکیان گرتوە تا چەکەکەم ببەن !! بەڵام ئەمە جێگای داخه پێک نایەن و تاوەکو ئێستا لە نێو ماڵەکەمن و بڕیاریان نەداوە بڕۆن هێشتا باسی کاتی دەرەوەم بۆ دەکەن ...
![](https://img.wattpad.com/cover/247117030-288-k873208.jpg)
VOCÊ ESTÁ LENDO
20th century boys ✔️
FanficCompleted ✔️ بابەتی ئەم سەدەیە چیە ؟؟ لەم سەدەیە هۆکاری ئەم هەموو ڕووداوە چی بوو ؟ کەسە خراپەکان !! ئەوانەی بەرگەی هەموو شتێ دەگرن بەڵام بەرگەی دۆڕان ناگرن . . بەڵام ئاخۆ کێ براوەیە ؟ سەرکەوتوەکان ؟؟ یان ... دۆڕاوەکان ؟؟ بەهێزترین چیرۆک لێرە ببینە...