❤︎16❤︎

867 215 171
                                    

.
.
.
!!37!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
ڕێز لە ماندوبونی نوسەر بگرن بە ڤۆت و کۆمێنتەکانتان تکایە💓💓
.
.
.


پاشا ویلیام :- پاسەوان ... خێرا ئاریوومم بۆ بانگ بکە لەمڕۆوە پێویستە ئێوە مەشقی گرنگی پێ بکەن ...

جولی و ئانی بە تێ نەگەشتنەوە سەیریان کرد ...

پاشا ویلیام :- من ... یاسا دەگۆڕم !!! شوێن گرەوەی کچم دەبێت و دەبمە تاکە کەس لە مێژوو کە شوێنگرەوەکەم کچ دەبێت !!!!

جولی :- پاشا تۆ بەڕاستتە !!

ئانی :- ئاخر چۆن دەبێت ئەزیزم ؟؟؟ ئەو کچە !

پاشا ویلیام :- منیش دەزانم کچە بەڵام جیاوازە ... مەشقی پێ دەکەم ! دەیکەم بە باشترین وە نابێت کەس بزانێت !!! تا کاتی من کۆتایی پێ دێت !!!

جولی :- پاشا قسەی وا مەکە هیوادارم تەمەن درێژ بیت !

ئانی :- ئەم قسە بە ئازارە مەکە تکایە پاشا !!!

پاسەوانەکە گەڕایەوە بە شڵەژاویەوە :- پاشا ... خاتوو ئاریووم لە کۆشک نیە !!!!!

هەموان هەڵسانەوە لە شڵەژاویان !

پاشا ویلیام :- چی ؟؟؟ شتی وا چۆن دەبێت ؟؟؟ چۆن ڕێگاتان دا بڕوات ؟ خێرا بی دۆزنەوە تا هیچی خراپ ڕووی نەداوە !

پاساوان :- فەرمانتە گەورەم ...

ئانی خەریک بوو له هۆش خۆی بچێت جولی گرتیەوە وە ویلیام ڕۆشتە لایان ...

جولی :- ئانی بەرکە بگرە هیچ ڕوو نادات !!!

پاشا ویلیام :- هاوسەرە ئەزیزەکەم ! هیچ ڕوونادات ! بۆچی نازانیت کچەکەت چۆنە ؟ تەنها نزا بکەن هیچ کام لە کورەکانی بەرەکان یان یەکێک لەوان نەیان بینێ .. ئەگینا کارەسات ڕوو دەدات !

ئانیان بردە ژوورەکەی ...
پاشا لەسەر کورسیە شاهانەکەی داشت بە شڵەژاویەوە ... جولی لە کورسیەکەی ڕاستی پاشا دانشت کە شوێنی خۆی بوو ... لای چەپیش بەتاڵ بوو چونکە شوێنی ئانی بوو ...

چاوەڕوانی ئەوە بوون ئاریووم بگەڕێننەوە !!!!

ـــــــــ

لای ئاریوم ....

دوای ئەوەی توڕە بوو .. لە کۆشک ڕۆشتە دەرەوە بە توڕەیی تەنها بۆ هەوا گۆڕین نەک بە مەبەستی جێ هێشتنی کۆشک ...

گورگی بینی ... زۆر بوون کۆمەڵەیەک بوون شێوەیان گەورە بو ...

یەکێک لە گورگەکان ئاریومی بینی نزیکی بو تا بڕواتە لای کەسێک لە دواوەی دارەکان خێرا ڕای کێشا و توند دەمی گرت ...

❝شششـــ ... هیچ مەڵێ دواتر ئازارت دەدات ! ❝

گورگەکە ڕۆشت ... ئەو کەسە دەستی لەسەر دەمی ئاریووم لادا ...

20th century boys ✔️Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora