.
.
.
!!37!!
Vote
&
Tag your friends
.
.
.
وەیش تخوا لیڤایم دەوێ 😂
ئاهـــ .. هەر وەک وتم بە ڤۆتەکانتان ڕێز لە ماندووبوونی نوسەر بگرن 💓💜
.
.
.
.پاشا ویلیام :- گەر ئەم کوڕانە لە کاتی فەرمانڕەوایەتیان خیانەتیان کرد لە ناویان ببە !!!!
ئاریووم :- چی ؟؟؟ پاشا بۆچی وا دەڵێیت ؟
پاشا ویلیام :- ئەوەی وتم بیکە ... بەڵام لە کاتێکدا بیکە گەر ناچار بوویت باشە ؟
ئاریووم هیچی نەوت ... دواتر وتی :- باوکە شتێک ...
پاشا ویلیام :- باشە تۆ زۆر کەم بە باوکە بانگم دەکەیت مەگەر کارت پێم بێت چیت دەوێت ؟
ئاریووم :- دەمەوێت چیتر لای مەشق پێکەرەکان بخەوم !
ویلیام :- چی ؟؟؟ بۆچی ؟؟؟
ئاریووم :- چونکە کوڕەکانی سەرکردەکان هەمو ڕۆژ دێن بۆ ئێرە لە ناکاو من بە جلی گرانبەها و لە ژووری خۆم ببین دەزانن ... بۆیە لەوێ بمێنمەوە زۆر باشترە ... نامەوێت هیچ کامیان بزانن تا کاتی خۆی دێت ...
ویلیام :- باشە ... لای ئەوان بە ... هەم بەیانی زوو دێن بۆ ئێرە ... بۆیە وا باشترە بەڵام بەرگە دەگریت ؟ئاریووم :- ئەم قسەیە چیە باوکە ؟ خۆ من هەر لای مرۆڤ دەخەوم وە تۆ جیاوازیت نەکردوە لە نێوان هیچ خزمەتکارێک و پاسەوانێک ... هەموان جێگای مانەوەیان باشترینە !
پاشا خەندەی کرد .... ئاریووم بینی زۆر ماندوە بۆیە شەوشادی لێ کرد و لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە ... چوە دەرەوەی کۆشک ... خانوێکی گەورە بۆ خزمەتکار و پاسەوان و مەشق پێکەر و مەشقکارەکان هەیە ...
ڕۆشتە لای کچەکان و ئەوانیش جێگایەکیان پێی دا و کۆمەڵێک جلیان پێی دا ... هەموان دەزانن بۆچی هاتوە ... وە هەندێ هەنە نازانن ئەو کێیە ... ئەویش چونکە کەسانی نوێن بۆیە نازانن وە هەستیش ناکەن چونکە قسەکردنی ئاساییە ئەم کچە ...
خەوتن ....
بەیانی بویەوە تیشکی خۆر لە چاوەکانی ئاریوومیان دەدا تەواو بێزاری کردبوون ... هەڵسایەوە ... شۆک بوو ... بینی کەس لەم ژوورە نەماوە نەفرەت درەنگە !!!!!
هەڵسا جلی شەڕکردنی کردە بەری و شمشێرەکەی بەست بە نێوقەدی و ڕای کردە دەرەوە ...قژی هەر نەبەست ...
هەموانی بینی کە خەریکی مەشق کردن بوون ... بەڵێهـــ ئاریوم بەختی هەیە چونکە لویس چاک نەبۆتەوە بۆیە نە مەشق دەکات وە نە دەجەنگێت ...
بڕیاری دا بڕواتە ناو کۆشک ...
لە نێو کۆشک دەگەڕا دواتر بیری کەوتەوە کە براکەی نەدیوە .. ڕۆشتە ژورەکەی ... خەندەی کرد ... ئەو زۆر بەرەو باشتربون دەڕوات !!! گەر چاک بێتەوە باوکم ئەو دەکات بە جێگرەوە وایە ؟ دڵخۆش دەبم وابێت .... واهـــ ئەم کوڕە هەر دێت و جوانتر دەبێت ...
![](https://img.wattpad.com/cover/247117030-288-k873208.jpg)
CITEȘTI
20th century boys ✔️
FanfictionCompleted ✔️ بابەتی ئەم سەدەیە چیە ؟؟ لەم سەدەیە هۆکاری ئەم هەموو ڕووداوە چی بوو ؟ کەسە خراپەکان !! ئەوانەی بەرگەی هەموو شتێ دەگرن بەڵام بەرگەی دۆڕان ناگرن . . بەڵام ئاخۆ کێ براوەیە ؟ سەرکەوتوەکان ؟؟ یان ... دۆڕاوەکان ؟؟ بەهێزترین چیرۆک لێرە ببینە...