١٦. خۆشی دڵەکان

654 161 252
                                    












دڵ خـۆشی.....




ئـەو ھەسـتەی مـاوەیەکی زۆربـوو چاوەڕێـم دەکـرد بـبێتە میـوانی دڵە شـکاوەکەم.....





ئـەو ھەسـتەی مـاوەیەکی زۆر بـوو ونم کـردبوو، لەدەسـتم دابـوو.....




ئێـستا خـەریکە دووبـارە ھـەستی پێـدەکەمەوە، خـەریکە ئـەو ھـەستە دەبێـتەوە میـوانی دڵـم....




خـەریکە لەجێـی خـوونچە سـیس بـووەکان چـرۆی نـوێ دەڕوێـت، دەبـن بەگـووڵی گـەشاوە....




دڵـە سـیس بـوو و زامـدارەکەم دووبـارە دەگـەشێتەوە و زامـەکانی ون دەبـن.....





خـۆشبەخـتی ڕوو لەژیـانە ڕەش و تـاریکەکەم دەکـات و دووبـارە ڕوونـاکی دەکـاتەوە ھـەروەک و ڕابـردوو....




دووبـارە دڵ خـۆش دەبم...



**



بـەیەکەوە لـەقەراغی بـەرزاییـەکە دانـیشتبـووین، سـەرم لەسەر شـانی دانـابوو ئـەویش قـۆڵی لەدەورم پـێچابوو، سـەیری ئـاسمانە تـاریک و پڕ ئـەستێرەکەمـان دەکـرد...




ھـەستم بـەئارامییـەکی زۆر دەکـرد بـاوەڕم بـەم سـاتەی ئێـستا نـەدەکرد....





ئێـمە بـووین بـە خـۆشەویسـت..؟





ئـەوە خـەون نیـیە؟ ڕاسـتییە؟ نـازانم بـۆچی بـاوەڕ کـردن بـەوە ھێـندە سـەختە....




مـن ئێـستا خـۆشەویـستی ئـێریک'ـم! چ شـتێک لەوە خـۆشتر ھـەیە..؟





ھـەست دەکـەم خـۆشبەختـرین مـرۆڤی سـەر ئـەم زەمیـنەم، ھـەست دەکـەم گـەشاوەتریـن ئـەستێرەی ئـاسمانم....



بـەردەوام بـێ ویـستی خـۆم زەردەخـەنە دەکـەم، ئـەو زەردەخـەنە ڕاسـتەقیـنەیە لێـوەکانم جێ نـاھێڵن....




ئـێریک بـۆ جـاری دووھـەم ڕزگـاری کـردم، بـۆ جـاری دووھـەم دڵ خـۆشی کـردم....




ئـەگەر منـی خـۆشنەویـستایە ھـەرگیز ڕزگـاری نـەدەکردم دڵنیـام لـەوە....




نـامەوێت چیـتر گـوومانی لـێ بکـەم، ئـەو ڕزگـارکەر و ھـۆکاری دڵ خـۆشیـمە...



ئـەو زەردەخـەنەی ڕاسـتەقینەی لـەسەر لێـوانم نـەخشاند، پـێشتـر ھیـچ کـەسێک ئـەوەی بـۆ نـەکردووم....




✔️||دڵ شـكـاو||Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang