١١. ڕزگارکەری ژیانم

672 164 331
                                        














دوای ئـەوەی چـەند جـارێک كۆكیـم چـاوەكانم كـردەوە من ھێشـتا دەژیـم؟، سـەرنجم كـەوتە سـەر ئـەو كەسەی بـەردەمم ئـێریک.....



قـژە تـەڕەكەی ھـاتبۆیە سـەر چـاوی دڵۆپـەی ئـاو لەقـژی دەچـۆڕا، بـەقوڵی سـەیری نێـو چـاوەكانمی دەكـرد ھـەناسە بـڕكێی بـوو بـۆستە چی ڕوویـدا؟ بـۆچی ئەو تـەڕە؟.



"تـۆ بـاشیت؟".
دەنـگی ئـێریک مـنی لەبیـركردنەوەكـانم دەرھێـنا.



"چـ..چـی ڕوویـدا؟".
پـرسیم.



"تـۆ ھـەوڵی خـۆكوشتنـت دا دەزانـی ئەگـەر دوات نـەكەوتمایـە ئـەوا دەخـنكایت؟".
بـەنیگەرانی وەڵامـی دایـەوە.




لێـرەوە ھـەموو شـتێكم بیـر كەوتـەوە ھـەموو قسە بـەئازارەكانـی دایک و بـاوكم ھـەوڵی خـۆكوشتنـەكەم بیـر كەوتـەوە، بیـرم كەوتـەوە چـۆن نـوقمی ئـەو ئاوە سـاردە بـووم ھـەر سـاردییەكـەی خـەریبوو ڕووحـم بكێشـێت.



بـێ ئـاگای خـۆم دڵۆپ دڵۆپ فـرمێسكم ڕشـت ئـازارە بـێ كۆتـاكەی دڵم دەسـتی پێـكردەوە خـۆم بـەرز كـردەوە و بـەتوندی بـاوەشم لـە ئـێریک دا، ھـەموو ھـەوڵی خـۆم دا تـادەنگی ھـەنسكەكـانم دەرنـەچن بـەڵام شـكستم ھێنـا.



ئـێریک بـەھێمنی لـەباوەشی كـردمەوە دەسـتی دەھێنـا بـەسەرم دا، تێـگەشتم لاری نییە لـەوەی لـەباوەشم گـرتووە بـۆیە بـەدڵی خـۆم گریـام بـەردەوام یەک شـتی پێ دەوتـم:



"ھـەموو شـتێک بـاش دەبێـت".




ئـێریک بـووە ڕزگـاركەری ژیانـم ئـەو منی لـەمردن پـاراست ، مـن بەھـۆی خـێزانەكەم ئـەو ھـەوڵەم دا بـەڵام ئـێریک ڕێـگەی نـەدا بـمرم چـوونكە.........خـۆشی دەوێـم؟.




**


"ئـێستا بـاشتریت؟".
ئـێریک كـوپە قـاوەكەی دا پێـم و لـەتەنیشتـم دانیشـت.




"بـەڵێ سـوپاس".
وەڵامـم دایـەوە، قـومێكم لـەقاوەكەدا.




بـەیەكەوە گـەڕاینەوە بـۆ مـاڵەکەی ئـەو دوای ئـەوەی بـۆماوەیەكی زۆر گریـام، ئـەویش وەک ئـەوەی بـزانێـت خـەم و ئـازارێکی زۆرم لەدڵمدا ھـەڵگرتـووە ڕێـگەی دام ھـەمووی ھـەڵڕێـژم لەنـێو بـاوەشە گـەرمەکەی.




"بـۆچی ھـەوڵی خـۆکوشتنـت دا لـۆلیتـا؟".
ئـێرێک پـرسی.




دەربـڕینـی سـەر ڕووخسـارم بـەتەواوی گـۆڕا مـن نـەمدەویـست بـاسی ئـەو ھۆکـارەی بۆبکـەم پـێم وابێ ھێـشتا کـاتی نـەھاتووە.




✔️||دڵ شـكـاو||حيث تعيش القصص. اكتشف الآن