مـانگێکی پڕ لەدڵ خـۆشیم لەگـەڵ ئـێریک بـەڕێ کـرد....
بـاوەڕ بـەوە ناکـەم مـانگێک تێـپەڕی!
وائـەزانم دوێـنێ بـوو! مـاوەی ئـەم مـانگە تـەنھا پـێکەنیوم و دڵ خـۆشبووم بـۆ چرکـەیەکیش فـرمێسکم نـەڕشتووە...
ھـەموو ئـەوانەش بـەھۆی ئـێریک'ـەوە بـوو، ئـەو ڕێگـەی نـەدا دڵ تـەنگ بـم تـەنھا دڵ خـۆشی کـردم...
چـەند بیـری ھـەستی دڵ خـۆشیم کـردبوو، ھـەستێکی زۆر سـەرسوڕھێنـەر و بـەنرخە...
کـاتێک کە دڵ خـۆش دەبیـت وا ھـەست دەکـەیت خـاوەنی ھـەموو شـتێکیت، ھـەموو چـرکەیەک پـێدەکەنیـت مـانای دڵ تەنـگی و ئـازار نـازانیت، فـرمێسک نـاڕێژیـت....
مـنیش دوای گـەشتێکی دووروو درێـژ و پـڕ لـەماندوویـی و جـەنگاندن لـەئازارەکـان ڕزگـارم بـوو ھـەستی دڵ خـۆشی دووبـارە بۆیـەوە میـوانم....
ھـیوادارم ئـەو دڵ خـۆشییە ھـەرگیز دەرگـای دڵم چـۆڵ نـەکات...
**
"ھـەموو شتێک ئـامادەیە"
ئـێریک وتـی پـاش ئـەوەی سنـوقی ئـۆتۆمبێلـەکەی داخـست....
"دەی بـابڕۆین!"...
بـەدڵ خـۆشی وتـم...
ئـێریک زەردەخـەنەی بـۆکردم ھەردووکمـان سـەرکەوتیـن پـاشان دەسـتی کـرد بـەشۆفێری کـردن...
بـەھۆی ئـەوەی مـانگێک بـەسەر پـەیوەندییـەکەمانـدا تـێپەڕبوو بـڕیارمانـدا گـەشتێک بکـەین بـۆ دارسـتان...
ئـێریک وتـی خـێزانەکەی مـاڵێکیان ھـەیە لـەنێو دارسـتانی نـاڤارا بـۆیە لـەوێ دەمـێنینەوە...
پـەرۆشی بـینینی مـاڵەکەم، زۆر حـەزم لەو مـاڵانەیە کـەلەنێو دارسـتانن تـایبەت و چێـژبەخشن....
لـەوێ دەتـوانی ئـەستێرەی زیـاتر بـبینیت، شـوێنێکی بێـدەنگ و ئـارام دەبێـت لـەگەڵ ئـێریک ئـارامتریـش دەبێـت....
"دارسـتانەکە چـەندێک دوورە؟"...
بـەپەرۆشی پـرسیم...
"نـزیکەی دوو کـاتژمێر"...
ئـێریک بـەزەردەخەنەوە وەڵامـی دامـەوە، زەردەخـەنەکەیم زۆر خـۆشدەوێت...
"بـەڵام ئـەوە مـاوەیەکی زۆرە"..
بـەبێزاری وتـم...
"خـۆشەویـستە شـیرینەکەم زۆر جـوانی کـاتێک بێـزار دەبیـت"...
بـەگاڵتەوە وتـی و ڕوومـەتمـی گـووشی....
YOU ARE READING
✔️||دڵ شـكـاو||
Romanceمـنـم ئـەو كـچـە دڵ شـكـاوەی كـە لـە شـەوە تـاریـكـەكـانـدا بـەچـرایـەكـی بـچـووكـ گـۆشـەی ژوورە خـامـۆشـەكـەم ڕوونـاكـ دەكـەمـەوە. . . . . . . . . . دەست پێكردن:٢٤/١٠/٢٠٢٠ كۆتایی ھات:٨/٢/٢٠٢١ چیرۆك لەلایەن منەوە نوسراوە ڕێگە بە بردنی بیرۆكەكەی یان...
