شـەوێکی ئـارامم لـەماڵەکەی ئـێریک بـەسەر بـرد، ھـەستم بـەھیچ نـاڕەحەتی و تـرسێک نـەکرد...لـەبری خـەونە نـاخۆشەکان خـەونی ڕەنـگاو ڕەنـگ و خـۆشم بیـنی،
لـەدەست شـۆری ژوورەکـەم ھـاتمە دەرەوە، وادەردەکـەوت ئـێریک ھـەڵنەسابـێت لـەخەو....
بـەرەو چـێشتخانـەکە ڕۆشـتم بـە مـەبەستی ئـامادەکردنی نـانی بـەیانی....
لـەکاتی ئـامادەکردنی قـاوەکەدا گـرەوەکەم بیـرکەوتەوە! بـاشە مـن گـرەوەکەم نـەبردەوە؟ نـەدەبوو دوێـنێ لـەدەرەوە نـان بـخۆین؟ چـۆن لـەبیرم کـرد!!
لـەخۆشی ھـاتنم بـۆ ئـێرە گـرەوەکەم لـەبیرکرد، ئـێریک'ـیش ھیـچ شـتێکی لـەو بـارەیەوە نـەوت...
ئـایا ئـەویش لـەبیری کـرد یـاخوود بـە ئـانقەسـت بـاسی نـەکرد...؟
بـەدڵنیـاییەوە دەیـکوژم کـاتێک لـەخەو ھـەستا! مـن دەبـوو دوێـنێ خـواردنی بـەتامم بـخواردایـە نـەک خـواردنە بێ لەزەتـەکەی خـۆم!
بـەڕێز ئـێریک چـاوەڕێ بکـە بـزانە چیـت لـێ دەکـەم...
پـاش ئـەوەی ھـەموو شـتێکم ئـامادەکرد ئـاوڕم دایـەوە ھـەتا بـڕۆم ئـێریک بـەئاگا بھـێنم بـەڵام خـۆی دەرکـەوت لـەبەرامبـەرم....
قـژە قـاوەیـیەکەی تـێک چـووبـوو و ھـاتبۆ خـوارەوە بـەسەر چـاویدا، ڕووخـساری خـەواڵ و مـنداڵانە دەردەکـەوت وەک مـنداڵێک چـاوی دەخـووراند....
وابـزانم بـەبینـینی ئـەم دیـمەنە ھـەوڵی کـوشتنەکـەیم لـەیاد کـرد، زۆر شـیرین بـوو نـازانم چـۆن دەمـتوانی بـەرگەی بـگرم....
ھـەروەک و مـنداڵێکی سـاوا دەردەکـەوت، ھـەستم دەکـرد مـنداڵێک لـەبەرامبەرمـە نەک خـۆشەویسـتم...
"بـەیانی بـاش".
بـەدەنگە خـەواڵووەکەی وتـی، مـاچی ڕوومـەتمی کـرد..."بـ..بـەیانی تـۆش بـاش".
بـەپەشۆکـاوی خـەندەیەکم کـرد..."نـانت ئـامادە کـردووە؟ بـۆنی زۆر خـۆشە"...
وەک مـنداڵێک وتـی، ئـەوەندەی تـر لاواز بـووم بـەرامبـەری..ئـەمە دادپـەروەری نیـیە! مـن دەمـەوێت بیـکوژم کـەچی ئـەویش وەک مـنداڵێکی شـیرین ڕەفـتار دەکـات...
![](https://img.wattpad.com/cover/245398986-288-k519562.jpg)
ВЫ ЧИТАЕТЕ
✔️||دڵ شـكـاو||
Любовные романыمـنـم ئـەو كـچـە دڵ شـكـاوەی كـە لـە شـەوە تـاریـكـەكـانـدا بـەچـرایـەكـی بـچـووكـ گـۆشـەی ژوورە خـامـۆشـەكـەم ڕوونـاكـ دەكـەمـەوە. . . . . . . . . . دەست پێكردن:٢٤/١٠/٢٠٢٠ كۆتایی ھات:٨/٢/٢٠٢١ چیرۆك لەلایەن منەوە نوسراوە ڕێگە بە بردنی بیرۆكەكەی یان...