چـەند ڕۆژێک تێـپەڕ بـووە، قـسە لەگـەڵ ئـێریک ناكـەم بـەشێوەیـەک ڕەفتـاری لەگـەڵ دەكـەم وەک ئـەوەی نـەیناسـم.
ئـەتوانـم بڵێـم ھەوڵـێكی زۆر ئـەدات ھەتـا ئـاشتـم بكـاتەوە،
بـەڵام ئایا سـوودی ھـەبووە؟
بـەدڵنیایـیەوە نـەخێـر.
ئـامادەی ئـەوە نیـم لێـی خـۆشبـم، چـوونكە كارێكـی كرد كـە نەدەبوو بیكـات وادەزانێـت بـەو ئاسانـییە ھـەڵ دەخەڵەتێـم؟زۆر بـاش دەزانـم چ پـلانێكـی داناوە بـۆئەوەی تۆڵـەم لێ بكـاتەوە.
پـێویست نـەبوو ڕووی بـدەمێ و قـسەی لـەگەڵ بكـەم چـوونكە ھێڵـی سـووری بـەزاند.!
ھـەڵەی خـۆمە من ڕێگـەم دا بەو شـێوەیەی لێبـێت.
دیـدارەكەم لـەگەڵ پـزیشكـە دەروونیـیەكە زۆر بـاش بوو كـەمێک ھـەستـم بـە ئـاسوودەیـی كـرد چـەند پارچـە حەبێـكی بـۆ نـووسیـوم پـێویستـە لـەكاتی خـۆیاندا بیـان خـۆم.
سـەیری دەرەوەم دەكـرد لە پەنـجەرەكەوە كـەشەكەی بـاراناوی بـوو،
داچـڵەكیـم كاتێک دەستـێک لەسـەر شـانـم دانرا،ئـاوڕم دایـەوە ئـێریک بـوو تـووڕەیی لـەناخم گـەشەی كـرد دەمـارەكانـم بەھـۆی تـووڕەییەوە دەركـەوتـن.
"دەستـت لابـدە".
بەتـووڕەیی وتـم.
"لـۆلیتـا داوای لێـبوردن دەكـەم".
وتـی.
"داوای لێـبوردن؟تـۆ گاڵـتەم لەگـەڵ ئـەكەیت؟داوای لێـبوردنی تـۆم ناوێـت تـەنھا دووربـە لێـم".
بـەدەنگـی بـەرز ھـاوارم كـرد بـەسەریا.
ھـەموو قـووتابییەكانـی نێـو پـۆلەكە شـۆک بـوون ھـەرگیز منـیان بـەو تـووڕەییە نـەدیوە،
ئـێریک بـەسەرسـوڕماوی سـەیری دەكـرم ڕووم وەرگێـڕا سـەرنجم لـەسەر پـەنجەرەكە جێـگیر كـرد.
"واتـا لەمـن خـۆشنابیـت؟".
پـرسی.
"نەخێـر ئـێستاش دووربكـەوە".
بـەدەنگێـكی سـاردتـر لـە سەھـۆڵ وتـم.
"دەبیـنین،دڵنیـابە لێـم خـۆشدەبیـت".
بـەدەنگێـكی پـڕ مـتمـانەوە وتـی.
"لـەخەونەكـانت".
لـەژێر لێـوەوە وتـم.
****
VOUS LISEZ
✔️||دڵ شـكـاو||
Roman d'amourمـنـم ئـەو كـچـە دڵ شـكـاوەی كـە لـە شـەوە تـاریـكـەكـانـدا بـەچـرایـەكـی بـچـووكـ گـۆشـەی ژوورە خـامـۆشـەكـەم ڕوونـاكـ دەكـەمـەوە. . . . . . . . . . دەست پێكردن:٢٤/١٠/٢٠٢٠ كۆتایی ھات:٨/٢/٢٠٢١ چیرۆك لەلایەن منەوە نوسراوە ڕێگە بە بردنی بیرۆكەكەی یان...
