شـەوی ڕابـردوو.....
ھیـچ وشـەیەک بـوونی نییە بـۆ وەسـف کـردنی شـەوی ڕابـردوو....!
چـەندین کـاتژمێرە مـن بـەدوای وشـەیەک دەگـەڕێم تا وەسـفی شـەوی ڕابـردووی پـێ بکـەم....
بـۆ؟ بـۆچی نـاتوانم وشـەیەکی گـونجاو بـدۆزمەوە؟
ھێـندە قـورسە وشـەیەک بـدۆزمەوە...؟
وادیـارە! چـوونکە کـۆمەڵێـک ھـەستی تێـکەڵاوم ھـەبوو کە تـێگەشتیـان سەخـت بوو....!
ھـەموو ھـەستەکانـم تـێکەڵاو بـبوون بـەسەر یـەکدا، نـەمدەزانی ھـەست بـەکامیان بکـەم!
تـەنانەت ئێـستاش ھـەمان ئـەو ھـەستانەم ھـەیە!
شـەوی ڕابـردوو شـەوێکی لـەبیر نـەکراو دەبێـت، ھـەم بۆمـن ھـەم بـۆ ئـێریک....
سـەرەتا بـەباسکردنی ڕابـردوومان دەسـتمان پێـکرد، زیـاتر دەربـارەی یـەکتری ئـاشنابووین....
لـەدوای پـزیشکە دەروونیـیەکەم، ئـێریک تـاکە کـەسە بـە ڕابـردووە ڕەشـەکەم دەزانێـت....
بـاسکردنی ڕابـردووم بـۆ ئـێریک دڵ خـۆشی کـردم، چـوونکە بـەباشی لێـم تێـگەشت...
پـەشیمان نیـم لـەباسکردنی ڕابـردووم بـۆ ئـێریک، ئـامادەم دووبـارە ھـەموو شـتێکی بـۆ باس بکـەمەوە...
ئیـتر لـەمەودوا ھـەموو شـتێکی بـۆ بـاس دەکـەم، چـوونکە دەزانـم گـوێم بـۆ دەگـرێ و لێـم تـێدەگات....
ڕابـردووی ئـێریک......
زۆر دڵ تـەزێنە کـاتێک بیـری لـێ دەکـەمەوە چـاوەکانم پـڕ فـرمێسک دەبـن....
ئـێریک لـەتەمەنێکی بـچووکەوە زۆری چـەشتووە، مـردنی دایـکی زۆر کـاری لـەدەروونی کـردووە...
ھـەندێک جـار ھـەست دەکـەم خـەیاڵی دەڕوات و ئـاگای لـەخۆی نـامێنێت...
وەک ئـەوەی بـەخەیاڵەکانی بـڕوات بـۆلای دایـکە مـردووەکەی...
بـەردەوام بیـر دەکـەمەوە تـۆبڵێی لـە چ بـاروودۆخێکـدا بـووبێت کـاتێک دایـکی لـەدەست داوە؟
ESTÁS LEYENDO
✔️||دڵ شـكـاو||
Romanceمـنـم ئـەو كـچـە دڵ شـكـاوەی كـە لـە شـەوە تـاریـكـەكـانـدا بـەچـرایـەكـی بـچـووكـ گـۆشـەی ژوورە خـامـۆشـەكـەم ڕوونـاكـ دەكـەمـەوە. . . . . . . . . . دەست پێكردن:٢٤/١٠/٢٠٢٠ كۆتایی ھات:٨/٢/٢٠٢١ چیرۆك لەلایەن منەوە نوسراوە ڕێگە بە بردنی بیرۆكەكەی یان...
