خـواردن دروسـت كـردن......
زۆر قـورستر بـوو لـەوەی بیـرم لێ دەكـردەوە! چـێشتـخانەكەم وێـران بـبوو بـەسەر یـەكدا خـواردنەكەشـم سـووتانـد جـل و بـەرگەكانـم پـیس بـبوون ھـەموو شـتێكم وێـران كرد تـەنھا بـۆ دروست كـردنی سـپاگێتیـیەک!.
بـاشە ئـامادەكردنی سـپاگێتییـەک ھێنـدە گـرانە؟ تـازە چـێشتـخانەكەم پـاک كـردبۆیەوە دووبـارە پـیس بـۆیەوە!! ئـێستاش ھیـچ شـتێكم نیـیە ھەتـا بیـخۆم پـێویستە لـەدەرەوە داوای بكـەم.
بـەبێزاری چـێشتـخانەكەم پـاكـكردەوە پـاشان جلـەكانم گـۆڕی و داوای خـواردنم كـرد لـەدەرەوە
كـاتژمێر نـزیک بـبۆیەوە لـە ٣ـی دوای نیـوەڕۆ خـواردنەكەم خـوارد.
پـەیوەندیم بـە پـزیشكەكەمەوە كـردو داوای دیـدارێكم لـێكرد بـاشبوو قـبوڵی كـرد لـەقاوە خـانەیەک چـاومان بـەیەكتری دەكـەوێت زۆر سـوپاس گـوزارم كـە دیـدارەكەمی قـبوڵ كـرد.
خـۆم ئـامادەكرد و بـەڕێ كـەوتم بـەرەو قـاوەخـانەكە،
****
"سـوپاس بـۆئەوەی دیـدارەكەمت قـبوڵ كـرد".
بـەزەردەخەنەوە وتـم.
"پـێویسـت بـە سوپـاس نـاكات ئـەوە ئـەركی مـنە وەک پـزیشكێـک".
بـەزەردەخەنەوە وتـی و قـومێكی لـەقاوەكەی دا.
"ئـەوانەت كـرد كەپێـم وتی؟".
دوای چـەند چـركەیەک پـرسی.
"بـەڵی".
وەڵامـم دایـەوە.
"كـەواتە ئـەنجامـەكەی چـۆن بـوو؟سـوودی ھـەبوو؟".
بـەپەرۆشی پـرسی.
"نـەخێر".
بـەخەمباری وتـم وەسـتام لـەقسەكـردن.
ھـەناسەیەكی قـوڵم ھـەڵمژی و بـەردەوام بـووم:
"سـوودی نـەبوو بـارودۆخـەكە خـراپتر بـوو، ئـەوان حـەزیان نەكـرد لـەنزیكیان بـم بـەرگەم نـەگرت ئـەوەی لـەناخم بـوو ھـەڵمـڕشت وامـزانی بـاوەشی خـۆیانم بـۆ دەكەنـەوە بـەڵام لـەبری ئەوە بـاوكم زلەیەكـی تـوندی لێـدام، دایـكیشم وتـی شـەرم دەكات كـەكچێكی وەک مـنی ھەیـە مـنیش مـاڵەكەم جێھێـشت".
"مـاڵەكەت جێھێـشت؟لـەبەر چـی؟".
پـزیشكەكە بـەسەرسامی پـرسی.
"بـۆچی جـێی نـەھێڵم؟ئـەوان مـنیان نـاوێت كـەواتە چ پـێویست دەكـات لەلایـان بمێنـمەوە؟ئـێستا بـەتەنھا دەژیـم و كـارێكیـشم ھـەیە بـەم ژیانـەی ئێـستام دڵ خـۆشم".
بـەساردی وەڵامـم دایـەوە، قـومێكم لـە قاوەكـەم دا.
KAMU SEDANG MEMBACA
✔️||دڵ شـكـاو||
Romansaمـنـم ئـەو كـچـە دڵ شـكـاوەی كـە لـە شـەوە تـاریـكـەكـانـدا بـەچـرایـەكـی بـچـووكـ گـۆشـەی ژوورە خـامـۆشـەكـەم ڕوونـاكـ دەكـەمـەوە. . . . . . . . . . دەست پێكردن:٢٤/١٠/٢٠٢٠ كۆتایی ھات:٨/٢/٢٠٢١ چیرۆك لەلایەن منەوە نوسراوە ڕێگە بە بردنی بیرۆكەكەی یان...
