دوای وانەی یەکەم
جویو: ئیلکی وەرە با بڕۆین بۆ کافتریا
(مەبەستی کافتریای قوتابخانەیە)
ئیلکی هات بڵێ باشە بەڵام بیری هاتەوە کە ئەبێ جویو پشتگوێ بخات بۆ ئەوەی سوپرایزەکەی بە دڵ بێت
ئیلکی: نا نەخێر من نایەم خۆت بڕۆ
کەمێ بە ڕەقی وای وت بەڵام لە ناخەوە هەزار نەفرەتی لە خۆیدەکرد بۆ ئەم ڕەفتارانەی بەرامبەر ئەو هاوڕێیەی کە لەخوشک زیاترە بۆی
جویو: ئهم
جویو هەستی کرد کە شتێک ڕوویداوە بەڵام نازانێ چییە
ڕۆیشت بۆ کافتریای قوتابخانەو لەسەر کورسیە هەمیشەیکەی خۆی و هاوڕێکەی دانیشت و کەمێک شەربەتی پڕتەقاڵی خوارد هەر بیری لەوە دەکردەوە کە هیچ کەس بیری ئەوەی نییە کە بەیانی ڕۆژی لە دایک بوونیەتی وە ئەمڕۆ خوشکەکانی و هاوڕێکەی پشت گوێی دەخەن
TZUYU"S POV
ئممم ئەمڕۆ هەستم کرد کە خوشکەکانم گرینگیم پێ نادەن وەک لە ڕۆژانی تر وە ئیلکی هاوڕێم ئەمڕۆ کەمێک سارد بوو لەگەڵم نازانم هۆکار چییە
ئایا کێشە لە منە؟.....
وە بەیانی ڕۆژی لە دایکبوونمە و کەسیش بیری نییە تەنانەت باوکم هیچی نەوت دەربارەی ڕۆژی لە دایک بوونم ئەمە زیاتر دڵم تەنگ دەکات
هەرچۆنێک بێت من باشم
هەوڵ ئەدەم زۆر بیر لەو شتانە نەکەمەوە
هیوادارم بەیانیش ئاوها پشتگوێم نەخەن چونکە من زۆر ڕقم لەوەیە نزیکترین کەسەکانم پشتگوێم بخەن ئەوە ئازارم ئەدا
ئاهـ یونا ئەمڕۆ وانەی یەکەم نەهاتبوو با بڕۆم بۆ پۆل بزانم نەهاتوە بەڕاستی یونام زۆر خۆشویست کچێکی خوێن شیرینە و وەک من و ئیلکی کەسێکە کەم قسە دەکات
ڕۆیشتم بۆ پۆل بینیم یونا و ئیلکی پێکەوە قسە دەکەن ئیلکی منی بینی بەڵام من بە ئاماژە پیێم وت کە بێدەنگ بێت
ڕۆیشتم لە دواوە باوەشێکی گەورەم بە یونا کرد
من: یونا زۆر خەمی تۆم بوو بۆ وانەی یەکەم نەهاتی ها گەمژە
یونا: نا هیچ نەبووە تەنها لە ترافیک زۆر وەستاین چونکە زۆر قەڕەباڵغ بوو
ئەم قسانەی کرد کەمێ بە ساردی و دواتر بێ هیچ وشەیەک ڕۆیشت هاتم قسە لەگەڵ ئیلکی بکەم بەڵام ئەو لێمی بڕی
KAMU SEDANG MEMBACA
بەرگە گرتن
Aksiکچێک کە بەرگەی زۆرشت ئەگرێ هەمووان لەم چیرۆکە بەرگە دەگرن تۆش بەرگە بگرە شتێک ڕوویدا بگری و بە دەنگی هێواش ئەو شتانە بڵێ کە نەتوتوە لە کۆتایدا کەس نازانێ تۆ بەرگەی چئازارێکت گرتوە قسەی دڵت بۆ کەس مەکە وەک وتم لە ژوورێک دانیشە بگری و ئەو قسانە بکە...