Enjoy 🤗
.
.
.
.
.
.- پۆڤی هیجین -
"ئەی خوایە هیجین گەڕایتەوە!!"
هەر دەرگاکە کرایەوە خاتوو چۆی بە دەنگی بەرز وای گووت...
زانیم چاوەڕێی منیان کردووە نەوەک خەمی منیان بووبێت وەکو هەموو جارێ
.
.
.
.
پێنج خولەک ئەبێت لەبەردەمی وەستاوم وەکو پەیکەرێک ، ئەویش بەهێواشی قاوەکەی ئەخوارد و سەیری ڕاپۆرتەکەی بەردەمی ئەکرد ، دەستەکانم بەتوندی لەیەکتر ئاڵاند.. بۆچی تەنیا قسەناکات و کۆتایی پێبێنێت..!!!"لەکوێ بوویت تا ئێستا؟!"
دوای بێدەنگیەکی پێنج خولەکی وای گووت و سەیری کردم ، لەسەرەوە بۆ خوارەوە و تێبینی جلە قوڕاویەکانمی کرد.."پێویستم بە چەند کتێبێک بوو لە کتێبخانەی سیۆول بۆیە درەنگ کەوتم"
ئەوەی بەمێشکم هات گووتم و هەوڵمدا سەیری ئەو نەکەم ناتوانم ڕاستیەکانی پێبڵێم ئەگینا توڕە ئەبێت و پاسەوان بەدوام ئەنێرێت"بۆچی وەڵامی پەیوەندییەکانت نەدایەوە؟!"
دووبارە پرسیاری کرد و دووبارە بەدوای وەڵامێکی گونجاو ئەگەڕام.."مۆبایلەکەم وونبووە لە بەیانییەوە"
وا هەست ئەکەم زۆر شارەزام لە
درۆ کردن -_- ئەوانەم چۆن بە مێشک هات!!.
تۆزێک بێدەنگ بوو و بە گومانەوە سەیری ئەکردم ،من ڕێگە پێدراو نیم کە بڕۆمە دەرەوە بۆ هەموو شوێنێک وە بەتەنیا..."بڕۆ جلەکانت بگۆڕە بۆنێکی زۆر ناخۆشی هەیە ژوورەکەم پڕبووە لە بۆن"
لەناکاو بە قێزەوە وای گووت و پشتی دا بە کورسیەکەیەوە ، بەخێرایی بۆی چەمامەوە و ڕۆشتمە دەرەوە...
بەڵێ ئەوە باوکمە بەڵام هەرگیز خۆی وا نیشان نەداوە وە هیچ گرینگیپێدانێکی بۆم نەبووە تا ئێستا هەم ئەو و هەم دایکم وەکو کچی خۆیان سەیریان نەکردووم...
منیش ئەوانم پشتگوێ خستووە تەنیا ئەبێ بخوێنم تا نمرەیەکی بەرز بهێنم ئەگینا ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتم ئەکەن لەوێ بەتەنیا شێت ئەبم..!!!
.
.
.
.
.
....بەقووڵی خەریکی خوێندن بووم تا ئەو کوڕەی ئەمڕۆم بیرکەوتەوە..
قەڵەمەکەم لەنێوانی کتێبەکە دانا و بە کورسیە جوڵاوەکەم سوڕامەوە و سەیری جانتاکەم کرد چاکەتەکەی لەوێیە..
جانتاکەم هێنا و چاکەتەکەم دەرکرد سەیرم کرد کە هەمووی پیس بوو پێویستە پاکی بکەمەوە گەر بیبینمەوە پێویستی پێبدەمەوە و سوپاسی بکەم..دەنگی دەرگاکە منی لەبیرکردنەوە دەرکرد و بەخێرایی چاکەتەکەم لەژێر مێزەکەم داناا..
YOU ARE READING
𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️
Romance📝 | لی هیجین بەچەندین ئازاری جەستەیی و دەروونی تێپەڕئەبێت لەلایەن خێزانەکەی و هاوڕێکانی قوتابخانەی بەهەموو جۆرێک ، تا ڕۆژێک کوڕێکی قوتابی زانکۆ ئەناسێت لە کتێبخانەیەکی بچووک چاویان بەیەکتر ئەکەوێت و بڕیار ئەدەن ببن بە نهێنی یەکتر تەنانەت خۆشیان هەس...