"پارتی ٧"

666 107 8
                                    

Enjoy 😇

.
.
.
.
.
.

- پۆڤی نووسەر -

"بۆچی نەتگوت کە گەڕایتەوە؟!"
هیجین بەبێزاری وای گووت و لەتەنیشتی ئەڕۆشت..

"دوێنێ گەڕامەوە نەمویست بێزارت بکەم"
سوبین وای گووت و زەردەخەنەیەکی کرد ، هیجین مستەکۆڵیەکی لە شانی دا و بەبێزاری سەیری کرد *(ئەو کچە هەر بەبێزاری تەمەشایی خەڵکی دەکات لێی
مەگرن 😑😂)*

"ڕاستە کەسێکی بێزاری بەڵام ئەبوو پێم بڵێی کە گەڕایتەوە"
هیجین هەناسەیەکی هەڵکێشا و سەیری سوبینی کرد لە سەرەوە بۆ خوارەوە ..

"یاااا لە دوورمەوە بڕۆ تۆ زۆر درێژی ئەترسم بچووک دەرکەوم -_-"
سوبین پێکەنی و نزیکتر کەوتەوە لە هیجین ، هیجین پاڵێکی پێیەوە ناا

"یاا من ئەڵێم لە دوورمەوە بڕۆ"
هیجین پێکەنی و دووبارە پاڵی بە سوبینەوە ناا ، بەڵام زەردەخەنەی نەماا کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی باوکی بینی لەبەردەم قوتابخانە..
سوبین سەیری ئەو شوێنەی کرد کە هیجین سەیری ئەکرد زانی کە دڵخۆش نییە بە بینینی باوکی لێرە!!

"باوکت لێرەیە"
سوبین بەهێواشی وای گووت ، هیجین هەناسەیەکی ساردی هەڵکێشا..

"ئەبێ ڕێگاکەی هەڵە کردبێ!"

"دەی بڕۆ ئەم هەموو ڕێگایە هاتووە تا تۆ بگەیەنێتەوە ماڵەوە"
سوبین بەدڵخۆشی وای گووت و هەوڵی دەدا هیجین دڵخۆش بکات..

"بەڵام ئەو بۆ ئەوە لێرە نییە سوبین ، بەڕاستی کە بیری لێ ئەکەمەوە هەست بەبێزاری ئەکەم"
هیجین بە دڵتەنگی وای گووت و جانتاکەی شانی توندتر گرت..

"ئەی بۆچی هاتووە؟!"
سوبین پرسیاری کرد و ئەیویست بزانێ چی وای کردووە ئاوا توڕە و خەمبار بێت!!

"ئێوارە لە ماڵەوە ئەزانیت"
وای گووت و زەردەخەنەیەکی بۆ سوبین کرد..

"من ئەبێ بڕۆم سوبینااا لەماڵەوە ئەتبینیمەوە"
هیجین وای گووت و ڕۆشت بۆ لای ئۆتۆمبێلەکەی باوکی...
سوبینیش تەنیا وەستابوو و سەیری هیجینی ئەکرد تەنیا بەقسەکردنی زانی کە شتێکی خراپ ڕووئەدا چونکە هیجین هیچ دڵخۆش دیار نەبوو وە دیارە باوکی دەیەوێ شتێک بکات کە هیجین ڕقی لێیە..
سوبین باش هیجین ئەناسێت

.
.
.
.
.
.
.
.
.

𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️Where stories live. Discover now