Enjoy 😽
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.- پۆڤی هیجین -
"دابەزە"
کوڕەکەی چۆی مانتۆڕەکەی وەستاند..
بەڕاستی کوڕێکی بێهەستە من بە عەزیەکی کورت هاتوومەتە دەرەوە بەم سەرمایە وەکو سەهۆڵ بەستوومە لەسەر مانتۆڕەکە ناتوانم بجوڵێم.."نابیستی ئەڵێم دابەزە!!"
بەدەنگی بەرز قسەکەی دووبارە کردەوە ، تۆزێک سەرم لە پشتی دوورخستەوە و بۆکسێکم لە پشتی دا.."بۆچی لێم دەدەیت؟!"
بە بێزاری وای گووت و ئاوڕی بۆم دایەوە..
لەژێر کڵاوەکەوە بە منگە منگ قسەم کرد"یااا من خەریکە ئەبەستم ناتوانم لە شوێنی خۆم بجوڵێم بۆچی منت هێناوە بۆ ئێرە؟!"
هەوڵم دا خۆم توڕە دەربخەم هەرچەندە توڕەش بووم ـ_ـدەستم دوورخستەوە لە کەمەری و ئەویش دابەزی ، سەیری ڕوخسارمی ئەکرد لەژێر کڵاوەکە دواتر سەیری جلەکانمی کرد..
هەناسەیەکی هەڵکێشاا"نامەوێ درێژە بە بابەتەکە بدەم لی هیجین تەنیا ئەڵێم من و تۆ بەیەکەوە نابین هەرگیز!!"
کوڕەکەی چۆی وای گووت و سەیری شوێنێکی تری ئەکرد ، بەشۆکەوە بێدەنگ مامەوە ئەوە باسی چی ئەکات!!
بەهێواشی دابەزیم و لێی نزیک بوومەوە.."تۆ باسی چی ئەکەیت؟!"
بە تێنەگەشتنەوە وام گووت چونکە هەربەڕاستی لە مەبەستەکەی تێنەگەشتم!
*(جەماعەت هێشتا کڵاوەکەی لەسەرە هاا)*"باوکە گەمژەکەم و ئەوەی تۆ ئەیانەوێ لەیەکتر نزیک ببنەوە بەهۆی ئێمە ئینجا ئەیانەوێ ئێمە هاوسەرگیری بکەین دوایی تەواوکردنی خوێندن بەڵام ئەوە تەنیا لەخەونەکانیان ڕوودەدات تۆش ئەبێ ئەوە قبوڵ نەکەیت"
بابەتەکەی بۆم باسکرد و لەکۆتایی هەناسەیەکی هەڵکێشا...
سەرسام نەبووم هەربەڕاستی سەرسام نەبووم.. ئەو منی بەکاردەهێنا گەر کوڕەکەی چۆی بۆمی باسنەکردبوایە ئەوە چ جۆرە باوکێکە ئاوا !!
فرمێسک لە چاوەکانم مایەوە و هەرکاتێک بوایە ئەکەوت ،نامەوێ لەبەردەم ئەوە بگریم...
هەنگاوێک گەڕامەوە دواوە و سەیری ڕوخساری کوڕەکەی چۆیم کرد کە سەیری ئەکرد..."سـ سوپاس کە منت ئاگادارکردەوە..."
بەهێواشی گووتم هەوڵم دا باش دەرکەوم بەڵام چەندێکی تر لێرە بوومایە حەزی گریانم زیاتر ئەبوو..."تکایە بمگەیەنەوە ماڵەوە"
بەخێرایی وام گووت و ئەویش تەنیا سەری لەقاند ، ئێمە هەردووکمان ئەبووینە قوربانی باوکە گەمژەکانمان....
YOU ARE READING
𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️
Romance📝 | لی هیجین بەچەندین ئازاری جەستەیی و دەروونی تێپەڕئەبێت لەلایەن خێزانەکەی و هاوڕێکانی قوتابخانەی بەهەموو جۆرێک ، تا ڕۆژێک کوڕێکی قوتابی زانکۆ ئەناسێت لە کتێبخانەیەکی بچووک چاویان بەیەکتر ئەکەوێت و بڕیار ئەدەن ببن بە نهێنی یەکتر تەنانەت خۆشیان هەس...