بەیانیلەلای هیجین/دەستی پێکرد
ئاهـ نەخێر پێموابێت دووبارە دواکەوتووم!
هەرچۆنێک بێت بە پەلە هەستام حەمامێکی کورتم کرد و خۆم ڕێکخست
و بەڕێکەوتم بەرەو زانکۆ
وەک ئەوەی پێشبینیم کرد دووبارە کەروێشکی خراپ هات و ڕزگاری کردمجۆنگکووک: دەی سەرکەوە تەمبەڵ
هیجین: من تەمبەڵ نیم
جۆنگکووک: بێگومان
هیجین: پێم بڵێ دوای زانکۆ دەچین بۆ کوێ؟
جۆنگکووک: با سوپڕایز بێت
هیجین: گەمژە پێم بڵێ، ئەگەر نەزانم دەچین بۆکوێ، چۆن جل لەبەر بکەم!
جۆنگکووک: هممم، با بڵێن دەچین بۆ چێشتخانەیەکی گەورە
هیجین: چێشتخانەکە داخراوە یان کراوە؟
جۆنگکووک: کراوە
هیجین: ئەی بۆچی من هەست دەکەم تۆ هەڵم دەخەڵەتێنی؟!
جۆنگکووک: گەمژە بۆچی وابکەم
هیجین: باشە بەڵام ئەگەر وانەبێ بە دەستەکانی خۆم دەتکوژم!
جۆنگکووک: ئۆو زۆر ترسام!
هیجین: گەمژەەەە
جۆنگکووک: بەسە دەی دابەزە گەیشتین
هیجین: خوات لەگەڵ کەروێشکی خراپەکار
جۆنگکووک: ئایش ئەو کچە شێتە!دوای زانکۆ
ڕۆیشتمە ماڵەوە و خۆم ئامادە کرد
زۆر حەزم بە جوانکاری نیە بۆیە تەنها سووراوێکی کەمم کرد
و خۆم گۆڕی ڕاستیەکەی من جلی ڕەنگاو ڕەنگم نیە هەمووی ڕەشە لەبەر ئەوە نا کە کەسێکی دڵتەنگ بم بەڵکو ڕەش ڕەنگە دڵخوازەکەی منە
هەرچۆنێک بێت درێسێکی ڕەشم هەڵبژارد کە لەخوار ئەژنۆم بوو و قژم کرد بە شێوەیەکی شەپۆلاوی بەڵام دوایی پەشیمان بوومەوە چونکە ئێمە دەچین بۆ نانخواردن نامەوێ قژم بێزارم بکات بۆیە قژم لە ناوەڕاستەوە بە شلی بەست
کەمێک بۆنم بەکار هێنا و بەڵێ، پێم وابێت ئێستا تەواوەلەلای هیجین/کۆتایی هات
لەلای جۆنگکووک/دەستی پێکرد
هیجینم گەیاندە زانکۆ و خۆم هاتمەوە ئەمڕۆ هیچ کارێکم نەبوو بۆیە کەمێک پشووم دا دواتر هەستامەوە و ویستم بچم بەدوای هیجیندا بەڵام بیرم کەوتەوە کە هێشتا تەواو نەبووە لە وانەکانی بۆیە چووم بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی هەندێک کاری تر ڕاپەڕێنم دواتر سەردانێکی سەرتاشم کرد
باشە ئەوە تەنها چوونە دەرەوەیەکی هاوڕێیانەیە بۆچی ئاوا بەپەرۆشم
جۆنگکووکی گەمژە
بەهەرحاڵ دواتر هاتمەوە ماڵەوە و خۆم گۆڕی ڕاستیەکەی دوودڵ بووم لە هەڵبژاردنی جلێک بەڵام هەر چۆنێک بێت شتێکم هەڵبژارد
بەڵێ ئەوەیان تەواوە جینسێکی شین لەگەڵ قەمیسێکی ڕەش کە دوو قۆپچەکەی یەکەمم بە کراوەیی جێهێشت و قۆڵەکانم هەڵکرد پێموابێت ئەوە ڕێک بە دڵی هیجینە
ئاهـ بیرم نەچێت بێگومان نابێت بۆنە تایبەتەکەشم لەبیر بکەم
کەواتە چاوەڕێی چیت بەڕێز جۆنگکووک دەی با بڕۆین
YOU ARE READING
Sweet revenge || تۆڵەی شیرین✔️
RomanceComplete✔️ [بەهۆی تۆڵەکردنەوە لە خۆشەویستە کۆنەکەم بەبێ ئاگایی خۆم کەوتمە خۆشەویستی هاوڕێی براکەم!] [ئەمە تەنها تۆڵەیەکی شیرینە] [هاوسەرگیریم لەگەڵ دەکەیت؟] [دەمەوێت هەموو ڕۆژێک خواردنە سووتاوەکانت بخۆم!] چیرۆکەکە لە ڕاستیەوە وەرگیراوە بە کەمێک د...