𝙋𝙖𝙧𝙩 𝟭𝟬

831 110 25
                                    

ڤۆت لەبیر مەکەن💕🌚

_________________________________



لەلای جۆنگکووک/دەستی پێکرد

چاوەکانم کردەوە بەڵام ئەمڕۆ جیاواز بوو لە ڕۆژەکانی تر
لەبری تیشکی خۆر تیشکی جوانی هیجینم بەر دەکەوت
چەند جوان خەوتووە، تەنانەر هەناسەدانەکانیشی جوانن، چەندە بێ کەم و کوڕیە!
لێوەکانی، لووتی، چاوی شێوە کیوت و گوپە نەرمەکانی
ئەو دیمپڵە شیرینانەی (چاڵی ڕوومەت)
هەموو شتێک لە ئەودا جوان و ناوازەیە، چەند جوان دەبوو گەر تۆ هی من بووایت، بەڵام نیت!

ئاوا مامەوە تا کەمێک دواتر هیجینم لە باوەشم دەرهێنا و چووم بۆ گەرماو، دواتر خۆم گۆڕی و ڕۆیشتمە خوارەوە تا نانی بەیانی ئامادە بکەم بەرلەوەی هیجین بەئاگا بێت،



خەریکی ئامادەکردنی خواردنەکان بووم، لەناکاو هەستم کرد کەسێک لە دواوە باوەشی پێدا کردم، من ئەو باوەشە دەناسمەوە، بەڵێ خۆیەتی ئەوە هیجینە، ئاوەڕم بۆی دایەوە و ووتم

جۆنگکووک: بەیانی باش ئازیزەکەم
هیجین: بەیانی تۆش باش خۆشەویستەکەم
جۆنگکووک: نانی بەیانی ئامادەیە
هیجین: بەر لە خواردن من ماچی بەیانیانم دەوێت
وتی و منیش ماچێکم لەسەر نێوچەوانی جێهێشت
جۆنگکووک: دەی با نانەکەمان بخۆین

جۆنگکووک: ئاااااااااااا

قیژەم کرد کاتێک بە ئاگا هاتم ئەوە تەنها خەیاڵێک بوو!
ئایش نەخێر، دەستم سووتا

لەلای جۆنگکووک/کۆتایی هات

لەلای هیجین/دەستی پێکرد

تازە چاوەکانم کردبۆوە ویستم بچمە گەرماو، بەڵام گوێم لە دەنگی قیژە بوو، ئەو دەنگە لە خوارەوە دێت، ئەییی نەکا کەروێشکی خراپ شتێکی بەسەر هاتبێ

بەپەلە چوومە خوارەوە و چوومە چێشتخانەکە
بینیم خواردن ئامادە دەکات

هیجین: ئحم، ئەم قیژەیە چی بوو؟
جۆنگکووک: هیچ نەبوو لەکاتی خواردن ئامادەکردن کەمێک دەستم سووتا
{ووتی بە خەندەیەکی شیرینەوە}
هیجین: چی؟ چۆن؟ دەستت چی لێهاتووە؟ بیهێنە با بیبینم!
هەموو ئەو قسانەم کرد بە شڵەژاوی و خەم لە دەنگم بەدی دەکرا
دەستیم ڕاکێشا و خستمە دەستی خۆمەوە، بە وردی سەیرم کرد، ئەو گەمژەیە هەموو دەستی خۆی کردووە بە برین!
جۆنگکووک: یااا، شتێکی وا نیە دە دانیشە با نانەکەمان بخۆین
{ووتی کاتێک دەستی دەرهێنا لە دەستی هیجین و زەردەخەنەی کرد}
هیجین: یااا گەمژە، پێویستە مەلهەمی (مەرحەم) لێبدەین گەرنا چاک نابێتەوە
ووتم کاتێک دووبارە دەستیم ڕاکێشایەوە بۆناو دەستی خۆم
جۆنگکووک: بەڵام پێویـ....
هیجین: هیچ بەڵامێکم ناوێت، دەی بڕۆ سەر قەنەفەکان دانیشە منیش ئێستا دێم
جۆنگکووک: بەڵام...
هیجین: خۆ ووتم بەڵامم ناوێت
جۆنگکووک: بەڵام گەمژە تۆ شوێنی شتەکان نازانی
هیجین: گەر قسەکەت تەواو بوو دەتوانی بڕۆیت و ئەوەندە ماندووم نەکەیت؟
جۆنگکووک: گەمژە
{ووتی کاتێک ئەوێی جیهێشت}

Sweet revenge || تۆڵەی شیرین✔️Where stories live. Discover now