𝙋𝙖𝙧𝙩 𝟴

923 108 102
                                    



بەیانی


لەلای هیجین/دەستی پێکرد

دووبارە گوێم لە دەنگی دایکمە بەدەم هەڵدانەوەی پەردەکانی ژوورەکەم بانگم دەکات و دەڵێت هەستە، ئاهــ، نا تکایە نامەوێ بچم بۆ زانکۆ، دڵنیام دواکەوتووم و لە ڕێگا ئەو کەروێشکە بێزارکەرەم دەبینم، ئایش نابێت تکایە من دەمرم!

***

هەر چۆنێک بێت دایکم بەزۆر هەڵیساندم و خۆم ئامادە کرد بۆ زانکۆ،
ڕۆشتمە خوارەوە وەک هەمیشە بەبێ ئەوەی شتێک بخۆم ماڵئاواییم کرد و چوومە دەرەوە


لەڕێگا بووم، وەک هەمیشە جۆنگکووک ئتۆمبێلەی ڕاگرت و منیش بەبێ کات لەدەست دان سەرکەوتم
باشە دەزانم ئەوە دەبێتە بێ شەرمی لەدوای ئەوەی دوێنێ شەو کردم بەڵام ناکرێ لەبەر ئەوە بۆ زانکۆ دوابکەوم!

سەر کەوتمە سەر ئۆتۆمبێلەکە بەبێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکەم
تەنانەت ئەویش هیچ قسەیەکی نەکرد!
ڕاستیەکەی پێم سەیر بوو چونکە هەر کاتێک ئێمە بەیەکەوە بین قسە دەکەین هەتا ئەگەر قسەکانمان ناخۆش و بێزارکەریش بێت بەڵام ئێستا هەردووکمان بەبێ دەنگی دانیشتووین



لەلای هیجین/کۆتایی هات

لەلای جۆنگکووک/دەستی پێکرد

بەیانی زوو بە ئاگا هاتم، دوای ئەوەی خۆم ئامادە کرد بۆ سەرکار و نانم خوارد، بیرم کەوتەوە کە دەکرێ هیجین دوێنێ شەو بەهۆی بیرکردنەوە لە ماچەکەمان نەخەوتبێت، بێگومان درەنگ خەوتووە و ئێستاش دواکەوتووە
بۆیە بڕیارم دا بچمە دوای و لە ڕێگا بینیم زۆر پەلە دەڕۆیشت بۆیە ئۆتۆمبێلەکەم لەلای ئەو هێواش کردەوە تا ئاگادار بێتەوە و دواتر وەستام، بەبێ ئەوەی کات لەدەست بدات سەرکەوت، پێموا بوو ئەو نایەوێت لەگەڵم بێت دوای ئەوەی دوێنێ شەو ڕوویدا، بەڵام لەوەناچێ!
بەهەر حاڵ
پێم سەیرە ئەو هیچ قسەیەک ناکات، تەنانەت سڵاویشی نەکرد!
بێگومان لام سەیرە ئەو کچێکی ڕووخۆش و زۆر بڵێیە،
بەڵام هێشتاش قسە ناکەم، لەوانەیە شەرم بکات، بۆیە قسە نەکەم باشترە



بیرۆکەیەکم هەیە!
بەڵێ!
گۆرانی! گۆرانی باشترین ڕێگایە تاوەکو دەست بکات بە قسەکردن!
ئەی جۆنگکووکی زیرەک، بەس پێم بڵێت تۆ چیت غەزەب؟!

دواتر کردم بە گۆرانیەکی زۆر ناخۆش کە بە دەنگەکەی سەرت دەکەوتە ژان، تەنانەت خەری بوو ژانە سەر بگرم بەڵام ئەو بێدەنگ بوو و قسەی نەکرد، بەڵام هێشتا کۆڵ نادەم



لە کۆتاییدا قسەی کرد!


هیجین: تکایە، دەکرێت ئەو گۆرانیە بگۆڕیت؟ خەریکە سەرم ژان دەکات!
جۆنگکووک: باشە کەواتە ئەوە بگرە و خۆت بیخە سەر شتێک!
«ووتم کاتێک یوئێسبیەکەم بۆی ڕاگرت تاوەکو لە مۆبایلەکەیەوە گۆرانیەک لێدا»
هیجین: باشە، بیهێنە

Sweet revenge || تۆڵەی شیرین✔️Where stories live. Discover now