𝙋𝙖𝙧𝙩 𝟭

3.8K 240 30
                                    

سڵاوتان لێبێت هاوڕێیان ئەمە یەکەم چیرۆکمە و هیوادارم پشتگیریم بکەن 🐣💗
دەی با بڕۆین بۆناو چیڕۆکەکە🐼👇🏻

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دووبارە بەیانیە و بە دەنگی دایڪت بە ئاگا هاتی سەیری ڪاتژمێرەڪەت ڪرد زانیت ڪاتی قوتابخانەیە و درەنگ ڪەوتووی بەپەلە خۆت ئامادەڪرد و لە ماڵەوە دەرچوویت بۆ قوتابخانە

وانەڪان تەواو بوون و گەڕایتەوە ماڵەوە پێش ئەوەی دایڪت بپرسێت تۆ وەڵامت دایەوە و وتت من نان ناخۆم و دەچم پشوو دەدەم چوویتە ژوورەڪەت خۆت گۆڕی و ئاوێڪت ڪرد بە ڕووخسارتدا و هاتی تا وانەڪانت بخوێنیت چونڪە تۆ قوتابیەڪی زۆر زیرەڪی و ناتەوێ لە وانەڪانت دوابڪەوی

وانەکانت تەواو ڪردوو مۆبایلەڪەت هەڵگرت چوویتە سەر سناپەڪەت لەناڪاو نامەیەڪت بۆهات ڪوڕێك بوو دەیپرسی ڪە ئایا ئاساییە یەك بناسن ؟ تۆش بە خۆشحاڵیەوە ڕازی بوویت و بوون بـہ هاوڕێ
تۆ زۆر تێڪەڵی ئەو ڪوڕە ببویت بەجۆرێڪ نەتدەتوانی ڕۆژێك بێ قسەڪردن لەگەڵی ببەیتە سەر

هەفتەیەك بەسەر ئەم بەناو هاوڕێیەتیە تێپەڕی و تایهیۆنگ داوای خۆشەویستی لێت ڪرد !!! ڪاتێك بە لیسا'ت ووت ڪە خۆشیدەوێی و داوای خۆشەویستی ڪردووە لیسا ووتی: دەمزانی ڕۆژێك دێت و ئەو داوایەت لێدەڪات هەر خۆی تۆش ئەوت خۆشدەوێ تۆ نڪۆڵیت دەڪرد بەڵام تۆ و لیسا 8 ساڵە هاوڕێن بۆیە ناتوانی هیچی لێ بشاریتەوە چونڪە ئەو خۆی دەیزانێ !

تۆش وتت: باشە خۆشمدەوێ بەڵام ناتوانم ڕازی بم خۆت دەزانی لەبەر خێزانەڪەم و هەم تایهیۆنگ 7 ساڵ لەمن گەورەترە ئاخر من هێشتا چواردە ساڵم !!!

قوتابخانە تەواو بوو و گەڕایتەوە ماڵەوە خێرا دەستت برد بۆ مۆبایلەڪەت و نامەی تایهیۆنگت ڪردەوە و دووبارە دەستتان ڪردەوە بە قسە ئەو هەوڵی دەدا ڕازیت بڪات بەڵام بێگومان ئەوە ئاسان نیە ڕازیڪردنی ڪچێڪی وەك تۆ عیناد !!!

هەر چۆنێك بێت دوای هەفتەیەك توانی تۆ ڕازی بڪات و بوون بە خۆشەویست دوای هەفتەیەك برا بچووڪەڪەت واتا جیمین زانی ڪە خۆشەویستت هەیە و زۆر توڕە بوو مۆبایلی لێ هەڵگرتیتەوە و ووتی نابێت جارێڪی تر قسەی لەگەڵ بڪەیتەوە بێگومان تۆ براڪەتت زۆر خۆشدەویست بەڵام تایهیۆنگیشت زۆر خۆشدەویست بگرە ئاشقی ببووی هەر چۆنێك بێت ڕۆژەڪە تێپەڕی دووبارە بەیانی هات و چوویت بۆ قوتابخانە ڕات ڪرد بۆ لای لیسا و دەستت بە گریان ڪرد و هەموو شتێڪت بۆ باسڪرد و پێت ووت ڪە بە تایهیۆنگ بڵێ لەبیرم بڪات و ڪەسێڪی تر بدۆزێتەوە

ڕۆژی دواتر

تۆ هیچت نەووت و لیسا'ش ووتی: ناپرسی دوێنێ تایهیۆنگ چی ووت ؟
تۆش وتت: نامەوێت بزانم لیسا ووتی بەڵام دەبێت بزانی
تۆش وتت: چی وتووە ؟
لیسا ووتی......
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەوەندە بەس نیە ؟
دەزانم کەمە بەس دەی با ئەوەندە بەس بێت 🐼💔
ئەوجە ڤۆتیش بکەن باش 🙂💔

دە بکە ڕوو ڕەش خۆ بەپارە نیە 😂💔
ئەوجە زۆر بای 🐣💔

Sweet revenge || تۆڵەی شیرین✔️Where stories live. Discover now