𝙋𝙖𝙧𝙩 𝟮𝟱

729 96 159
                                    







"Vote"🧚🏻‍♀️



________________________________

بەیانی


هیجین: بەیانی باش
جۆنگکووک: بەیانی باش ماشێری
هیجین: تکایە با بخەوین
جۆنگکووک: نەخێر خەوی چی هەستە ئەمڕۆ کاری زۆرمان هەیە
هیجین: کار؟ کاری چی؟
{ووتی کاتێک چاوێکی کردەوە و ئەوەی تری بە داخراوی هێشتەوە}
جۆنگکووک: همم، بۆ نموونە من بە دایک و باوکت دەناسێنیت
هیجین: ئەها، چی؟
{ڕاستەوخۆ لە شوێنەکەی هەستایەوە}
جۆنگکووک: ئێ بەڵێ خۆ تا هەتایە هەر خۆشەویست نابین، پێویستە هاوسەرگیری بکەین و ببینە دایک و باوکیش
هیجین: هێواش! یااا کەی کاتی ئەوەیە هاوسەرگیری چی؟
جۆنگکووک: بۆچی؟ تۆ ناتەوێ هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت؟
هیجین: بێگومان لە هەموو شتێک زیاتر بەڵام ئاوا زوو؟
جۆنگکووک: ئێمە درەنگیش کەوتووین دەی دەی
هیجین: یااا بەڵام بە مەرجێک
جۆنگکووک: چی؟
هیجین: تۆ داوای هاوسەرگیریت لێنەکردووم
جۆنگکووک: ئەوە یانی چی؟
هیجین: یانی من لە داهاتوو کە باسی خۆشەویستی خۆمانم بۆ منداڵەکانمان کرد بڵێم باوکتان تەنها خۆشەویستم بوو بەبێ ئەوەی داوای هاوسەرگیریم لێبکات وەکو بەرازێک یەکسەر هاوسەرگیری لەگەڵ کردم؟
جۆنگکووک: ئەوە یانی چی؟ ئەهااا ڕاست دەکەیت باشە ئامادە بە شەو داوای هاوسەرگیریت لی دەکەم
هیجین: لە ئێستاوە ڕەتکرایەوە
جۆنگکووک: بۆچی؟
هیجین: گەمژە کەست بینیوە پێش وەختە بە خۆشەویستەکەی بڵێ داوای هاوسەرگیریت لێدەکەم؟ دەبێت سوپرایز بێت
جۆنگکووک: یا هیجین شێتم مەکە من هیچ ئارامیم نەماوە
ئێستا داوات لی دەکەم!
ئایا هاوسەرگیریم لەگەڵ دەکەیت؟
هیجین: هممم، نەخێر
جۆنگکووک: ئاخ لەدەست تۆ هیجین ئاخ!
هیجین: چی؟ چی؟ پێتوایە من چیم، منیش کچم و پێویستم بە ڕۆمانسیەتە تا پێت ڕازی بم
{قۆڵەکانی خستە ناو یەک و ڕووی بردە ئەولا}
جۆنگکووک: باشە دەی وەک تۆ دەتەوێ ئاوا دەکەم
هیجین: بەڵام با من کەمێک یارمەتیت بدەم، هیچ بیر لەوە مەکەوە بمبەی بۆ ڕێستۆرانتێک و شوێنەکە بڕازێنیتەوە و ئەڵقەکە بخەیتە ناو خواردنەکەو بمخنکێنی
جۆنگکووک: چی؟ ئەوە تاکە شت بوو لە ئێستادا بیرم بۆی دەچوو بیکەم!
هیجین: بەڵام گەر وابکەی ڕەتدەکرێیتەوە!
جۆنگکووک: باشە چیتر؟
هیجین: بیر لەوەش مەکەوە خۆت نەخۆش بخەیت و پەیوەندیم پێوە بکەیت و بڵێیت حاڵم خراپە تکایە وەرە لام، دواییش بڵێی بە ئەنقەستم بوو داوای هاوسەرگیری بکەی، چونکە دووبارە ڕەتدەکرێیتەوە
جۆنگکووک: چیتر؟
هیجین: وە نامەوێت بمبەیت بۆ کەنار دەریا و لەسەر چۆک دانیشی و داوای هاوسەرگیری بکەیت!
جۆنگکووک: یاا بەڵام هیچت نەهێشتەوە
هیجین: چی؟ من تەنها سێ ڕێگام لێ قەدەغە کردیت ئەویش بۆ چاکەی خۆت!
جۆنگکووک: باشە دەی هەستە با ئێمە بچینە خوارەوە
من شتێک دەدۆزمەوە
هیجین: زۆر باشە




Sweet revenge || تۆڵەی شیرین✔️Where stories live. Discover now