" بیۆن لیسا "
بەدەنگە گڕ و تووڕەکەی ووتی
کاتێک لەپێش دەرگای ئامۆزاکەی وەستابووداوا کراو بە نەزانی سەیری بێکهیۆنی کرد ، سەرسووڕما بوو بەم بەیانیە داواکاری چی بێت ؟
" بەیانی تۆش باش "
بە گاڵتە ووتی کاتێک لەپێشی وەستابوو
بێیکی قۆڵی گرت و بردیە ژوورەکەی لیسا و دەرگاکەی داخست" گوێم لە هەندێک هەواڵ بووە و هیوادارم ڕاست نەبن "
بە تووندی ووتی کاتێک قۆڵی لیسای گرتبوو و ددانەکانی لەیەک ئەخشاند
لیسا بەتوندی قۆڵی لە ناو دەستی دەرهینا ، و بەبێزاری سەیری کرد
" بەیک ، بە بیرکاری قسە مەکە گوێت لە چی بووە بیڵێ "
بە ساردی ووتی کاتێک قۆڵەکانی لە ئاستی سینگی لەیەک ئاڵاندبوو و چاوڕێی سەرۆکی ئەکرد قسەکانی بەتاڵ بکا
" بیۆلی ووتی ..... ماری پێی ووتوە لە تۆ ئەترسێ ، بەهۆی هۆکارێکی قێزەوەن کە خاتوونی بەڕێزت ئەنجامت داوە "
بە دەنگێکی کەمێک سارد و ڕەق ووتی
کاتێک بەتووڕەیی قسەکانی ئەکرد بەرامبەر بەو کچە بێ باکەی بەرامبەری" بەڵێ ، وام کرد .... چی تییایە ؟ ئەی باوک و باپیری کەمیان لە ئێمە کرد ؟ چەندە زوو بیرت چوو ، یان نەکا کەوتبیتیە داوی خۆشەویستی ؟ "
لەکۆتایی قسەکانی بە کەمێک قێز ووتی کاتێک سەیری ژوورەکەی ئەکرد
بێ ئاگا بوون لەو دوو چاوەی کە سەیریان ئەکا و گوێی لێیانە و بە نەزانی گوێی گرتوە
سەرۆک لە توڕەی نەیئەزانی چۆن قسە بکا ، بە تووندی قژی بۆ دواوە برد و دواتر سەیری لیسای کرد
" ماری کچی جولیان ە ، جولیانی ئێمە هەی نەفام ، ماری دە ساڵی سەرەتای لەگەڵ دایکی بووە دوای ئەوەی جولیان مرد ئینجا باوکی بردی بۆ لای خۆی "
بە تووڕەیەکی گەورە ووتی خەریک بوو هاوار بکا بەو کچەی کە بە چاوی کراوە سەیری ئەکا ،
لیسا بەهێمنی دانیشت و دەستی لەسەر دەمی دانا ، ئەو ئەو پێوەرەی بۆ خۆی دانەنابوو کە ماری مناڵی جولیان بێ
![](https://img.wattpad.com/cover/266052609-288-k194454.jpg)
أنت تقرأ
کــانــدی و بــامــبـــی || B.BH
Tajemnica / Thrillerئەو وەک شلکە ، سەرەتای ڕۆژەکەی زۆر شیرنە بەڵام لە کۆتایدا زۆر ترشە باوڕی پێ مەکەن ، ئەو شەیتانێکە بە جلی فریشتە ئەو بکووژە ، ئەو بە بامبی ناسراوە ، کەس نازانێ ئەو مافیایە یان خاوەن دووکانی شیرینی کەس نازانێ چیە ، کەسیش نەیتوانی مەتەڵەکە شیبکا ، بی...