"بەختەوەری وەك پەلـکە زێرینە وایە... لە ناکـاو دێت و بەر لەوەی خۆشـی لێ ببینی ون دەبێت"!
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
Pov yuna:
وەک هەموو رۆژێک بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بۆوە... دواتر هەڵسام و گەرماوێکم کرد و رۆتینی رۆژانەم کرد و جلێکی ئاسایم لەبەر کرد چومە خوارەوە و دەستم کرد بە دروست کردنی خواردنی بەیانی دواتر بەرە بەرە خزمەتکارەکانیش هەڵسان لە خەو ئەوانیش لەگەڵ من دەستیان کرد بە دانانی نانی بەیانی کە تەواو بووم سفرەکەم بە تەواوەتی دانا باوکیشم هەڵسا و دەستی کرد بە نان خواردن و رۆیشت بۆ کۆمپانیا منیش سفرەکەم هەڵگرت و خۆشم لە چێشخانەکە دەستم کرد بە نان خواردن دواتر دەستم کرد بە پاک کردنەوەی ماڵەوە....باشە من لەبیرم چوو باسی ژیانی خۆم بکەم "من ناوم کیم یونا تەمەنم 20 ساڵە دایکم نەماوە هەرکە لە دایک بووم دایکم مردووە من هەرگیز شێوەی دایکم نەبینیەوە بێجگە لە رسم هەرگیز نازی دایکمم نەدیوە. ... باوکم ماوە بەڵام چ باوکێک..؟ تەنها بە ناو باوکە هەرگیز لە ژیانی منی خۆش نەویستووە هەردەم رقی لێم بووە هۆکارەکەشی بۆ ئەوە ئەگەرێتەوە چونکە باوکم هەرگیز حەزی بە منداڵی کچ نەبووە هەردەم حەزی لە منداڵی کور بووە تا جێگرەوەکی هەبێت بەڵێھ باوکم کۆمپانیای هەیە ئێمە دەوڵەمەندین بەڵام مانای ئەوە نییە کە دڵخۆشین باوکم هەردەم رقی لێم بووە هەردەم وەک خزمەتکارێک هەڵسووکەوتی لەگەڵ کردوومە باوکم دوای مردنی دایکم هاوسەرگیری نەکردۆتەوە چونکە دایکمی زۆر خۆشویستوە باوکم کە دایکم مرد ویستی من فرێ بداتە هەتیوخانە بەڵام کە قسەی دایکمی بە بیر هاتەوە کی پێش مردنی کردی پەشیمان بۆوە دایکم وتیە باوکم "تکایه کچەکەم بپارێزە ئەویش لە خوێنی تۆیە" بۆیە باوکم منی بەخێو کرد بەڵام چ بەخێو کردنێک وەکو خزمەتکارێک گەورە بووم هیچ هاورێیەکم نیە هیچ کەسێکم نیە بێجگە لە پورم کە دەکاتە خوشکی باوکم ئەو منی زۆر خۆشدەوێت بە پێچاوانەی باوکم ئەو چەند جارێک داوای لە باوکم کردووە کە من بباتە لای خۆی بەڵام باوکم رازی نەبووە. ... من قوتابخانەم تەواو کردووە بەڵام باوکم نەیهێشت کۆلیژ بخوێنم نەیهێشت ئاواتەکەم بێنمە دی کە ئاواتم ئەوە بوو ببمە (دکتــۆر) بەڵام هەموو ئاواتەکانم تێک شکان. ... من ناتوانم وەکو کچی خەڵک بە خۆشی بژیم ناتوانم وەک کچی خەڵک جلی جوان لەبەر کەم بەس کاتێک دەرۆینە ئاهەنگێک تەنیا ئەو کات باوکم وەک کچی خۆی مامەڵەم لەگەڵ دەکا ئەگەر نا لە ژورەوە وا نییە...! من نەمتوانی بە خۆشی بژیم نازانم بۆ؟ بۆ وەک خەڵک باوکێکم نییە نازم هەڵبگرێت خۆشیبوێم ئاواتەکانم بهێنێتە دی. ...من باکێکم هەیە کە توشی خەمۆکی کردم باوکێکم هەیە کە توشی چەندین فۆبیای کردم من کچێکی زۆر ترسنۆک م دڵ ناسکم زۆر لە دەنگی هاوار ئەترسم زۆر لە تاریکی ئەترسم زۆر لە تەنیای و تارمای لە هەموو شتێکککک ئەوەش هەمووی بەهۆی باوکم چونکە کە منداڵ بووم زۆر زۆر لێی ئەدام هاواری بەسەر دا ئەکردم منی بەند دەکر لە ژوری تاریک بەڵام ئێستا باشترە چونکە ئێستا من گەورەتر بوومە لێم نادات بەی ئەگەر یەک هەڵە بکەم ڵێم ئەدات و سزام ئەدات...... بەڵێھ ئەوە ژیانی منە بەڵام من هێشتان هیوام ماوە لە ژیان دڵنیام رۆژیک ژیان دەرگای رووناکی بەسەرم دە ئەکاتەوە...!"
End pov...
أنت تقرأ
هاوسەرە ساردەكەم|| J.JK✔️
Romance"ئەوەی بوو بوو گرنگ نیـە تـا چ ئاستێک دەمانــەوێ رابــردوو بــگۆرین,نــاتوانیـن... ئــەوەی چـوو چـوو...لێـبووردەبەو لە بیریـکـە" "خۆشتبوێم لە سەختترین كاتەكانمدا ، خۆشمدەوێیت لەو كاتانەی خۆت دەگریت ئازیزم" start:5/9/2021 End:4/1/2022 ⚠️هەموو مافێک...