[Episode seven]

2.9K 344 85
                                    

"هـەر شکــستێڪ وام لێـدەکات زیاتر مـتمانەم بە خـۆم هەبێت...چونکە ئـارەزووم بۆ بەدەست هێنانی شتەکان زیاتر دەبێت وەک تـۆڵەیەك،بۆ ئەوەی نیشانی بدەم کـە دەتـوانم."!
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
No one pov....
جوونگکوک: نەفرەتیییییی چۆن دەوێری دەست لە موڵکی جیۆن جوونگکوک بدەیت"بە هاوارەوە کاتێک هەر بۆکسی لێدەدا"

یوونا: تـکایە جوونگکوک بەسە وازی لێبێنە کوشتت"بەدەنگێک نزیک گریان"

دواتر جیمین و لیساش هاتنە لای ئێمە جیمین هەوڵی دەدا جوونگکوک لە جاکسۆن دوور بخاتەوە

لیسا: ئوونی چیبووە؟؟"بە شڵەژاویەوە"

یوونا: ئێێێێ جاکسۆن ویستی لێم بدات ئەڵام جوونگکوک بۆکسی لێ دا !
درۆی کرد نەیویست ئەو قسانەی جاکسۆن بڵێیت
جیمین توانی جاکسۆن و جوونگکوک لێک جوودا بکاتەوە

یوری: تۆ باشی گیانەکەم!

جاکسۆن: من باشم باشم" ووتی کاتێک هەڵسایەوە بە فیزەوە سەیری جوونگکوکی دەکرد"

یوری: جوونگکوک تۆ شێت بوویت؟ بۆچی بێ هۆکار لە براکەم دەدەیت سەرخـۆشـیت؟!"بە تورەیەوە"

جوونگکوک: ئەو نەفرەتیــە ویستی دەست لە هاوسەرەکەم بەرز بکاتەوە"بە هاوەرەوە"

جاکسۆن: ههههه هاوسەر؟ تۆ بەمە دەلێی هاوسەر کورم من دەزانم ئەو هاوسەرگیریە بەزۆری بووە"بە گاڵتەجاریەوە"

جوونگکوک: کورە من تۆ دەکوژممم"ویستی بۆنکسێکی لێ بدات بەڵام جیمین گرتی"

لیسا: تـکایە بەسن ئەو شەرە ببرێنەوە!,

جوونگکوک بێ هیچ قسەیەک بەرەو رووی یوونا رۆیشت و توند قۆڵی گرت و بەدوای خۆی راکێشا بۆ لای سەیارەکە

یونا: جوونگکوک ئەوە تۆ چیـدەکەیـت؟!
جوونگکوک هەر بێ دەنگ بوو......دواتر یوونای بردە ناو ئۆتۆمبێلەکە بەرێ کەوتن بۆ ماڵەوە جوونگکوک ئۆتۆمبێلەکەی زۆر بە خێرای لێ دەخوری

یوونا: تکایە خێرای کەم بکەوەە"بە ترسەوە"
جوونگکوک هیچ قسەیەکی نەکرد بەڵام کەمێک خێرایەکەی کەم کردەوە چونکە هەستی بە ترسەکەی یوونا کرد. .............دوای ماوەیەک گەیشتنە ماڵەوە جوونگکوک زۆر بە خێرای هاتە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە و چوو بە تووندی یونای هێنا خوارەوەو بردیە ژوورەوە توند یوونای کێشا بە دیوارەکە بە هەردوو دەستی یونای قفل کرد

جوونگکوک: چیی نەفرەتـیەک لە نێوان تۆ و جاکسۆن هەیە؟"بە تورەیەوە"

یوونا: ئێێێ هیچ شتێک نییە لە نێوانمان"بە ترسەوە"

هاوسەرە ساردەكەم|| J.JK✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن