"حەزدەکـەم خـۆم وا نیشاندەم کەوا هـەموو شـتێ بـاشـە,چونـکە کـاتێ هـەموو کەس وا دەزانـێ تـۆ باشـی, زۆر کـات بۆ ماوەیەك لە بیـر دەکـەی کە تۆ باش نیـت"!
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
بـــــــەیــــانـــــــی:༄
Yuna pov:
بەیانی بە دەنگی ئەلەرمی مۆبایلەکەم خەبەرم بۆوە بەهێواشی چاوەکانم کردەوە و ئەلەرمی مۆبایلەکەم کوژاندەوە کەمێک هەستم بە ئاسودەیی کرد لە دڵم چونکە دوێنێ شەو بەڕادەی پێویست گریام هەستم کرد تۆزێک ناخم ئاسودە بووە.....دواتر هەستام و چومە گەرماو سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنە چاوەکانم ئاوساون لەبەر گریانەکەی دوێنێ شەو بۆیە دەموچاوم شۆردو کرێمم لە ژێر چاوم دا بۆ ئەوەی کەمێک ئاوسانی چاوەکانم کەمببێتەوە دواتر چومە خوارەوە بەڵام ئەوەی سەیر بوو هەموو خزمەتکارەکان هەڵساون بۆیە منیش پرسیارم لە یونجین کردیونا: یوجین چیبووە بۆچی هەمووتان ئاوا زوو هەڵساون؟
یونجین: لەبەر ئەوەی ماڵی بەرێز جیۆن ئەمرۆ بۆ داواکاری دێن"بە شڵەژاویەوە"یونا:"ئااھ!! من لەبیرم چووبویەوە.....بەڵام بۆچی ئەوەنە بە پەلەنە بۆ داواکردنم؟"(بە خەمباریەوە)
دوای ئەوەی یونجین ئەوقسەی کرد هەستم کرد فرمێسک لە چاوەکانم قەتیز ببوو بەخێرای چوومە ژوورەکەم دەرگاکەم قفل کردوو لە سوچێکی ژوورەکەم دانیشتم قاچەکانم لە باوەش کردوو سەرم لەسەر قاچەکانم دانا و فرمێسک بەخێرای لە چاوەکانم دەهاتە خوارەوە
یونا: "ئـــاخر بـۆچی دەبـێ چارەنووسم بەوشێوە بێت"!
End pov.....
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
Jungkook pov:
لەسەر مێزی نانخواردن بووم لەخێزانەکەم نانی نیوەرۆمان دەخواردوو لەگەڵ خەیاڵەکانمجوونگکوک:"من چۆن بتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ کچێک بکەم کە تەنها ناوی دەزانم نە روخساریم دیوە نە هیچ شتێکی لەبارەوە ئەزانم"
لەناو خەیاڵەکانم نقووم ببوم تا دەنگی باوکم لە خەیاڵەکانمی دەرهێنام ووتی:ب.جیۆن: کورەکەم هیچ جلێکی گونجاوت داناوە بۆ ئەمشەو؟"بەزەردەخەنەوە"
سەرم هەڵبری و کەمێک سەیری باوکم کردو کەمێک بە بێدەنگی مامەوە و دواتر بە دەنگێکی سارد ووتم:جوونگکوک: پێویست ناکات باوکە لە هیچ شتێکم کەم نیـە"بەساردی ووتم"
ب.جیۆن: باشە هیوادارم وابێت جوونگکوک"بە زەردەخەنەوە"لیسا: باوکە منیش حەزدەکەم ئەمرۆ بچم بۆ بازار جلێکی جوان بۆ ئەمشەو بکرم"بە پەرۆشەوە"
خ.جیۆن: نەخێر ئەمرۆ کۆلێژت هەیە خۆت بەو شتە بێمانایەوە خەریک مەکە لیسا ! "کەمێک بە ساردی و تورەیەوە ووتی"
أنت تقرأ
هاوسەرە ساردەكەم|| J.JK✔️
Romance"ئەوەی بوو بوو گرنگ نیـە تـا چ ئاستێک دەمانــەوێ رابــردوو بــگۆرین,نــاتوانیـن... ئــەوەی چـوو چـوو...لێـبووردەبەو لە بیریـکـە" "خۆشتبوێم لە سەختترین كاتەكانمدا ، خۆشمدەوێیت لەو كاتانەی خۆت دەگریت ئازیزم" start:5/9/2021 End:4/1/2022 ⚠️هەموو مافێک...