VII : یەکەم ژوان

189 39 100
                                    


لە کۆتایدا جیمین بڕیاریدا ئەو بباتە یەکێک لە قاوەخانەکان لە شەقامی جۆنگجا-دۆنگ.

من تەواوی ڕۆژەکە لە ماڵەوە مامەوە. چەندین شتی جیاوازم تاقیکردەوە لە ماڵەوە، وەک کردنی ئەرکەکانی ماڵەوەم و سەیرکردنی تەلەفزیۆن لەگەڵ دایکم.

جیمین بەڵێنی پێ یام کە سبەینێ هەموو شتێکم دەربارەی ژوانەکە پێ دەڵێت.

پاش تەواو بوونی ئەمڕۆ، دوو شەممە هات.

بەخێرایی ڕۆشتم بۆ ماڵی جیمین هەر کە تەواو بووم لە ڕۆتینی بەیانیان. بۆ سەرسامی من، جیمین هەستابوو لە خەو. نانی بەیانی بۆ براکەی ئامادە دەکرد، یان ئەتوانم بڵێم هەوڵیدەدا نانی بۆ ئامادە بکات. دایکی دوێنێ شەو نەهاتۆتەوە ماڵەوە.

پێم وت کە خۆی ئامادە بکات بۆ قوتابخانە.

پاش نیو کاتژمێرێک بەڕێکەوتین بۆ قوتابخانە، لەسەر ڕێگاکەی خۆمانەوە براکەیمان بەڕێ کرد بۆ قوتابخانە سەرەتاییەکەی خۆمان ساڵانێک بەر لە ئێستا لێی بووین.

ماڵئاواییمان لێ کرد و سەیرمان کرد تا چووە ناو بیناکەوە

هەر کە براکەی دیار نەما ئاماژەم پێیدا کە بدوێ.

"ئێ..." چەناگەی خوراند بە پشتی دەستی.

"ئێ چی؟" بەبێ ئارامی پرسسارم کرد.

"هەر بەڕاست ئەتەوێ بزانی؟"

"بێگومان ئەمەوێ, تۆ بەڵێنت پێدام ڕاستە؟"

"ڕاستە، ڕاستە." بۆ دوو خولەک بێدەنگ مایەوە پێش ئەوەی بەردەوامی بە قسەکانی بدات.

"ئەو لە جۆری من نەبوو،" شانی هەڵتەکاند.

"واھ، بەڕاستی؟ بۆچی؟" هێندەی تر زانینخوازیم زیادی کرد.
.
"نازانم،" ناوبڕێکی پێدا. "تەنها ئەوەیە، واتا من هەمیشە وا بیرم کردۆتەوە کە ژیانی خۆشەویستیم پێویستە وەک..... خۆمان بێت؟ ئێمە هەر یەکسەر گونجاین لەگەڵ یەکتر ئەی وانەبوو؟"

برۆی لای چەپم بەرز کردەوە و بە لێدوانەکەی پێکەنیم.

"لەگەڵ یەک گونجانی چی قنم *سۆری بۆ ئەو وشەیە*، من بەجۆرێک ڕقم لێت بوو لە سێ ڕۆژی سەرەتای چوون بۆ قوتابخانەمان."

"چی؟ یاا، تۆ زۆر خراپی!" لە ناوەڕاستی ڕۆشتندا وەستا و سەری ڕاوەشاند لە بێ بڕواییدا.

"ببورە!" پێکەنیم پێی و بەرەو پێشەوە ڕامکرد.
.
"ئەمجارە ڕزگارت نابێ!" بەدوام کەوت بۆ وێستگەی پاسەکان، بە پیاسە.

مادام چیرۆکی یەکەم ژوانی ئەومان تەواو کرد، ئێستا بەردەوامی بدەین بەوەی من؟

Friday, March the 20th.
هەینی، بیستی مانگی سێ.

"ئۆی دەمت داخە پارک جیمین"

پێکەنی و لەسەر کورسیەکەی هەستایەوە.

COLORS (ڕاگیراوە)Where stories live. Discover now