برۆنتۆسۆر : IV

194 52 107
                                    


دوای ئەوەی دایک و باوکان و قوتابخانەکەم هەواڵی ئەوەیان پێ گەشت کە پیاو خراپەکە دەستگیر کراوە، ئەو بڕیارەی دەرکرابوو تا بە گروپ بڕۆین هەڵوەشایەوە. هەندێ لە گروپەکان پەرتەوازە بوون، بەڵام هەندێکیان بڕیاریاندا کە ئەوە زۆر سەلامەت ترە بە گروپ بڕۆی هەر بۆیە لەسەر ڕێچکەکە مانەوە.

بوون بە تاکە گروپی دوو کەسی ، من و جیمین زۆر باش لەگەڵ یەک پێکهاتبووین. هەمیشە بە یەکەوە لکابووین هەر وەکو پیتەرپان و تینکەر بێڵ. گرەوەکەم تەنانەت نەیزانیوە کە لە ڕۆمانە بنەڕەتیەکەدا، تینکەر بێڵ مرد هەر ساڵێک دوای ئەوەی وێندی و براکانی نێڤەرلاند'یان جێهێشت.

وە پیتەرپان بەنزیکەیی هیچ بیرەوەریەکی ئەوی نەمابوو.

باشە گەر ئەو تینکەر بێڵ'ی من بێت، من پیتەرپانەکەی ئەو نابم، لەبەرئەوەی یادەوەریەکانی ئەو هەموو ڕۆژ نیوە مردووی دەکردم.

هەموو ڕۆژ پێکەوە ئەڕۆشتین، تا وای لێ هات خۆرە گەرمەکەی هاوین گۆڕا بۆ شەماڵی فێنکی پایز. گەڵا لە لقی دارەکان ببووە سوور و دەستی کردبووە وەرین، ڕەنگێکی جوانی دەبەخشیە زەویەکە.

هەوڵمدا وا بیر بکەمەوە ڕەنگەکان جوانن.

هۆڵۆوین لە لێوارەکەبوو.
دایکم خەریکی ئامادەکاریەکی زۆر بوو بۆ جل و بەرگەکەم هەر لەوکاتەوەی دەربارەی بەڵێنەکەم لەگەڵ جیمینم پێ گووت. سێ ڕۆژ پێشتر جلەکەم بەتەواوی حازر بوو.

پۆشاکی فریشتە ددانبەر'ەکەم ، عەزیەکی ڕەنگ شین بوو و بریسکە لە کۆتاییەکەیدا هەبوو. تەنورەی عەزیەکە فش و کورت بوو وەک عەزی سەمای بالێ دەردەکەوت، هەربۆیە پێویست بوو لەژێرەوە جلێکی تەسک لەبەر بکەم کە ڕەنگەکەی گونجاو بێت لەگەڵی. سەرەکیترینی جلەکەم بێگومان باڵە سپیە بریسکەکانم بوو و داری جادوەکەم کە خوریەکی ڕەنگ زیوی بوو.

ئاسوودە نەبووم لەگەڵ ئەم جلە کچانەیە وە تەنانەت بیرم لەوە کردەوە هەموو ئێوارەکە لەماڵ بمێنم. ڕەتم کردەوە برۆمە دەرەوە تا ئەو درووستبووەی بانگ دەکرێت بە پارک جیمین هات لە دەرگاکەی بەردەمی دەدام بە توندی، لێم دەپاڕایەوە بۆ ئەوەی بێمە دەرەوە، وەک برۆنتۆسۆرێکی* سەوز خۆی گۆڕیبوو. دوای بەسەربردنی کاتێکی زۆر لەگەڵ هەوڵدان بۆ ڕازی کردنی من کە بە تەواوی باش دەردەکەوم، تەنانەت جوانیش.

جیمین لە کۆتاییدا سەرکەوت لە هێنانی من بۆ دەرەوەی ماڵەکە.

لەگەڵ چوونە دەرەوەم لە خانوەکە، شاد بووم بەو کەش و ھەوای هۆڵۆوینەی کە هەندێک کەس دیکۆریان کردبوو لە کۆڵانەکە. بە چاومان چاودێری ئەو مناڵانەمان دەکرد کە سەبەتەکانی دەستیان بە نزیکەیی نیوە پڕ کردبوو. یەکسەر هەستی ڕکابەری لە ناخمدا خەبەری بوویەوە و گەشتە لوتکە. ناتوانم بیدۆڕێنم لە بەرامبەر ئەم مناڵانەدا.

COLORS (ڕاگیراوە)Where stories live. Discover now