پەنجەرە : II

228 63 100
                                    

"یادگاریەکان بە ئازارن کاتێک دەزانیت ئەو کەسەی بۆتە یادگاریت چیتر بوونی نەماوە لە ژیانی داهاتووتدا"
. . .

هەستم بە خنکان دەکرد بەهۆی ئەو هەموو بیرەوەریەی لەپڕ مێشکمی داگیر کرد. بۆمدەرکەوت کە چیتر برسی نەماوم، لە بڕیارەکەم بۆ چوون بۆ کافتریا پاشگەز بوومەوە و گەڕامەوە شوێنەکەی خۆم لەجیات ئەوە.
دەستەکانم خستە سەر یەک لەسەر مێزەکە، هەناسەیەکم دایەوە.

بێزاربووم لە هەموو گریانێک..

سەرم لەسەر دەستەکانم حەساندەوە.
چاوم بڕیبووە پەنجەرەی پۆلەکە، بە تەواوی پەنجەرەی مێشکم کردەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی بیرەوەریەکانم.

چاوەکانم داخست، ڕێگەمدا هەموو بیرەوەریەکانم بمگەڕێننەوە بۆ شانزەی مانگی سێ، لە ڕۆژی دوو شەممەدا.

Monday, March the 16th.

"ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆشم بۆتان پێیە، ئەرکێکی چێژبەخشتان بۆ دادەنێم" بەڕێز جانگ ئاگاداری کردینەوە لەدوای ئەوەی سڵاومان لێ کرد.
تەواوی قوتابیەکان لە پۆلەکەدا ئەتتوانی گوێت لە نرخەکەیان بێت، ئۆه، وە بێگومان منیش یەکێک بووم لەوان. بە پێچەوانەی ئەو منەوە کە ئێستا دەمبینی، پێشتر وەک هاوڕێکانم ڕەفتارم دەکرد.

"لە هەموو شتێک هەژێنتر ئەوەیە ئێوە بە دوانی کاردەکەن" بەردەوامی بە قسەکانیدا.

"بەڕێز، ئایا خۆمان هاوبەشەکەمان هەڵدەبژێرین؟" دەنگێکی قوڵی پیاوانە لە کۆتایی پۆلەکەوە هات. سەرم سوڕاند تا بۆم دەربکەوێت کە ئەوە کیم نامجوون بوو، سەرۆکی پۆلەکە پرسیاری کرد.

"بێگومان" بەڕێز جانگ وتی. هەموومان دەنگی بەجۆشیمان دەرکرد و گەشاینەوە چاومان دەگێڕا بۆ 'ئامانجەکەمان' کە دەمانەوێت لەگەڵی ئیش بکەین.

"هێشتا تەواو نەبووم لە قسەکانم. بێگومان تۆ دەتوانیت، بە هەڵبژاردنی یەکێک لەو ژمارانەی لەسەر وەرەقەکە ئامادەم کردوون" ڕوخسارە گەشاوەکەی تەلەبەکان گۆڕا بۆ بێ هیوایی و سکاڵا کردن لە یەک نیوە چرکەدا.

ڕاوەستابووین بەڕیز یەک لەدوای یەک تا ئەو وەرەقە بچووکانەی لەناویدا ژمارە هەبوو وەربگرین کە بەڕێز جانگ هەڵی گرتبوو.

بە بێدەنگی نزام دەکرد لەکاتێکدا ژمارەکەم هەڵگرت، بەهیوای ئەوەی کەسێک بێت پەسەندی بکەم. لەگەڵ گەڕانەوەم بۆ جێگاکەم کاغەزەکەم کردەوە.
"7" بە قەڵەوی لەسەری نوسرابوو. سەرسامەبم ئەبێ کێ هەمان چارەنوسی بەرکەوتبێت لەگەڵ من.

جیمین دەستی ڕاوەشاند بۆم و دەمی جوڵاند بە مانای "دوو". ئۆی پێم وابێت لە هەمان تیم نابین. خۆم گرژ کرد لەکاتێکدا حەوت پەنجەم بەرز کردەوە. لچی شۆڕکردەوە و ڕوخساری خەمبار کرد، پێکەنینێکی سووکم کرد بە ڕەفتارەکانی وەڵامم دایەوە بە دەرکردنی زمانم. ڕوخسارێکی زۆر گوناحی پشاندام لە وەڵامدا.

COLORS (ڕاگیراوە)Where stories live. Discover now