XIV : ڕاستیەکی لەڕاستی نەچوو

208 37 75
                                    


"هێییی... ئەوە وێنەیەکی تەواو ناشرینە" هەمان ئەو کەسە وتی کاتێک پێکەنی، خەندەکەی و چاوە شێوە نیو مانگیەکانی زۆر ناسراو بوون.

لە شوێنی خۆم ڕەق بووم لەو ساتەی چاوەکانم لەسەر خاوەنی دەنگەکە وەستانەوە. سنم هەستی بە توندی دەکرد، لێوە لێک جیاکراوەکانم دەستیان کردە لەرزین. دوو چاوەکانم هەستیان بە گەرمی کرد و دەمتوانی هەست بە فرمێسک بکەم دەستیان کردە ڵێڵ کردنی بینایم.

"وااھ. ئەوەندە توڕە مەبە، جینھیا," دەستی بەرز کردەوە بۆ لایەکانی، وەک تاوانبارێک کە خۆی دەدات بەدەستەوە بۆ پۆلیسەکان.

ئەو خولەکەی گوێم لە دەنگی بوو ناوی هێنام، بۆم دەرکەوت هەموو ئەم شتانە نەفرەتیانە ڕاستین.

بەخێرایی هەستامەوە لەسەر کورسیەکە، جەستەم هەستی بە ئیفلیج بوون دەکرد بەڵام توانیم هەستم و ڕۆشتمە تەنیشتی.

"ج-جیمین.."

زمانم گیرا پێش ئەوەی ڕێگە بە جەستەم بدەم بکەوێتە سەر ئەژنۆکانم و جیمین ڕابکێشمە ئامێزمەوە. من بیرم دەکرد. زۆرم بیر دەکرد کە هەموو ڕۆژ مردنێک بوو بۆم.

شەڕم لەگەڵ خۆم دەکرد کە نەگریم و دڵم بێنمە دەرەوە بە هەنسکدان کاتێک سەرم ناشتبووە سنگیەوە. هەموو ئەوەی کردم توند لە ئامێز گرتنی بوو، نەمدەوێرا هیچ کردارێکی دیکە بکەم یان هەر وشەیەک بڵێم. دەترسام لە هەوادا وون ببێت، دەترسام دەربکەوێت تەنها خەیاڵێکی خۆمە. بەڵام گەرمی جەستەی لەسەر ڕووخسارم و بۆنی پۆشاکە پاکەکانی زۆر ڕاستی بوون تا ڕاستی نەبن.

"هێی، دەزانم زۆر منت بەدڵە بەڵام ئەمە کەمێک زیادەڕۆیی نیە؟"

ئەوە ئەوەبوو کە وتی، بەڵام کردارەکانی جیابوون و جەستەی سوڕاند تا باوەشم لێبداتەوە. دەستی بە قژمدا دەهێنا بە هێواشی بەبەردەوامی. ئەو بۆنەیم هەڵمژی کە زۆرم بیر کردبوو و جەستەم ئارامی پێدا لە باوەشە گەرمەکەی و دەستپێداهێنانە نەرمەکانی.

بێدەنگ مامەوە و تەنها گرتبووم بۆ ماوەیەکی درێژ. دەمەویست بەم شێوازە بمێنمەوە بۆ هەتاهەتایە، بەڵام پرسیار و وشەکان هاواریان دەکرد تا لە مێشکم دەرکرێن. دەترسام گەر دوایان بخەم، دەرفەتەکەم لەدەست بدەم. هەروەک ئەو شەوە.

"جیمین.. تۆ لێرەیت.." فرمێسکەکانم تروکاند و قوڕگم پاک کردەوە پێش ئەوەی لەکۆتاییدا باوەشە توندەکەم شل کردەوە و دەستە ئاڵاوەکانم لە کەمەری دوورخستەوە. ناوەوەی سنگم ئازاری هەبوو کاتێک ناویم هێنا، زیاتر ئازاری هات کە ڕوخساریم بینی.

"بێگومان لێرەم، ڕێک تەنیشت تۆ ئەو شوێنەیە پێویستە لێیبم." زەردەخەنەی کرد. من ڕاهاتووم لە ڕستە بازاڕیەکانی، بەڵام ئەم دانەیەیان دڵسۆزانە بوو.

لە ڕوخساریم دەڕوانی، بەتایبەتی ئەو زەردەخەنەیەی بۆی پەرۆشبووم. دەمەویست زۆر بە خراپی بگریم، بەڵام لە هەمان کاتدا نەمدەویست بمبینێت بە گریانەوە. تێمدەکۆشا تا سۆزم بگرمەوە کاتێک بە هێواشی دەستی ڕاکێشا بۆ ڕوخسارم، لەپی دەستی نەرم و گەرم کە ڕوخسارمی گرت لە نێویاندا.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 06, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

COLORS (ڕاگیراوە)Where stories live. Discover now