هاوڕێی منداڵی نین : III

192 57 201
                                    


ڕابردوو بۆتە تاتۆیەک لەسەر دڵم، کە هەرگیز ناتوانم ڕەشی بکەمەوە“
.


.

من و جیمین هەمیشە باشترین هاوڕێ بووین. باشە، نەک وەک ئەوەی لەوجۆرە هاوڕێیانە بین کە هاوڕێی منداڵی بن وەک ئەوەی لە ڕۆمانە هەرزەکاریەکاندا بەدی دەکەیت.
من هیچ هاوڕێیەکی مناڵیم نیە چونکە ئەو دراوسێیانەی لە کۆڵانەکەمان بوون یان ئەوەتا هاوسەری بەتەمەن بوون و مناڵیان نەبووە، یان مناڵیان هەبووە بەڵام هێشتا تازە لە دایک بوو بوو یاخود لە ئامادەیی بوو، کە من تەنها مناڵێک بووم.
لە قوتابخانە هەوڵم ئەدا لەگەڵ هەموویان بە باشی ڕێک بکەوم، بۆیەش هاورێیەکی نزیکی تایبەتم نەبووە.

ئەمە ژیانم بوو تا پۆلی چوارەمی سەرەتایی قوتابخانەم، کاتێک لەپڕ هەواڵی ئەوە بڵاو بوویەوە پیاو خراپ لە دەوری مەکتەبەکە درووست بووە. دایک و باوکەکان نیگەرانبوون بە شێتانە هەروەها قوتابخانەکەش. کۆبوونەوەی دایک و باوکان زۆربەی کاتەکان ڕێک ئەخرا لە قوتابخانەکەم بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر کێشەکە بکەن. هەموومان فیکەی باری لەناکاومان پێدرا بۆ قوتابخانە، وە وا فێر کراین کە ڕابکەین گەر نەناسراوێک نزیک بوویەوە. قوتابخانەکەم لە کۆتاییا چارەسەرێکی دانا: پێویستە قوتابیەکان بۆ چوون بۆ قوتابخانە و گەڕانەوە ماڵەوە بە گرووپ بڕۆن بەپێی ئەو شوێنەی لێی نیشتەجێن.

وەک وتم، هیچ مناڵێک نەبوو لە تەمەنی منا لە شەقامەکەمان. بۆیە دایکم و باوکم ترسان و دەستیانکرد بە گەران بۆ ئەوەی بزانن گەر هیچ مناڵێک هەبێت لە نزیک ماڵمان بروا بۆ هەمان قوتابخانەکەی من لەگەڵما. دوای چەند ڕۆژێک لە گەڕان، توانیان لە کۆتاییا خێزانی پارک بدۆزنەوە. پارکەکان تازە ماڵیان گواستبوویەوە پێچێک لەولا گەڕەکی ئێمەوە نیشتەجێ ببوون. وە گرنگترین شتیش پارکەکان خاوەنی پارک جیمینی بچووک بوون کە لە هەمان تەمەنی منایە. لەبەرئەوەی خانوەکەی ئەوان نزیکتر بوو لە قوتابخانەکەوە، بڕیارمان لەسەر ئەوەیا کە من هەموو بەیانیەک جیمین ببینم لە بەردەم ماڵیان پێش چوون بۆ قوتابخانە پێکەوە.

لەیەکەم ڕۆژی بینینی ئەوا دایکم لەگەڵم هات بۆ ماڵەکەیان. لە بەردەم ماڵەکەیان وەستاین بۆ نزیکەی دە خولەک، بەڵام هەر دەرنەکەوت. دایکم بڕیاریدا لە دەرگا بدات. خاتوو پارک کە وادەردەکەوت لە بارێکی شێواودایە دەرگاکەی لەسەر کردینەوە.

"ئای خوایە، بەیانیتان باش خاتوو لی و جینهی بچووک. من زۆر داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەوەی لە چاوەڕوانیا هێشتماننەوە،  بەڵام جیمینەکەم ناوەستێ لە گریان هەر لەوکاتەوەی دەربارەی پیاو خراپەکان پێم وت. ئەو ترساوە لەوەی لە خانوەکە بچێتە دەرەوە." ، وتی بە ماندویی و کەمێک دوودڵیەوە. دەنگی هەنسک و پاڕانەوەی مناڵێک ئەتوانرا ببیسترێت لە ژووری چێشتخانەکە دەهات.

چ مناڵێکی گرینۆکە.

"جیمینی، وەرە ئێرە. هاوڕێکەت لێرەیە!" خاتوو پارک نزیک بوویەوە لە ژوووری نانخواردنەکە، هەوڵەدات جیمین بێنێتە دەرەوە. خانوەکە لەپر بێدەنگتر بوو، دەنگی هەنسک و پاڕانەوە نەما وە دەتوانی گوێت لە دەنگی خاتوو پارک بێت کە سەرزەنشتی جیمینی دەکرد. نەمەتوانی بە باشی گوێم لە وشەکان بێت بەڵام هەندێکیان دەی وت "بووەستە" ، "لە بەردەم کچێکدا" ، "نابێت بگریت" ، "بە دڵت ئەبێ" ، وە , "جوانە".

COLORS (ڕاگیراوە)Where stories live. Discover now