XIII : کورسی

110 27 48
                                    

برینی هەندێک لەدەستدان تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی نیە، بەڵکو دەکولێنەوە بۆ هەموو تەمەنت.❝  -نارین گروواڵ
_________

Wednesday, May the 20th.
چوار شەممە، بیستی ئایار.

هەستام لە جێگاکەم و لە لای ڕاستم ڕوانی، بێ مەبەستی خۆم چاوم چووە سەر وو هایریم ، کە بەتەمایە پۆلەکە جێ بهێڵێت لەگەڵ گروپێکی کچدا. زەردەخەنەیەکی پەرۆشی پێشکەش کردم کە من وەڵامم دایەوە بە زەردەخەنەیەکی گەوجانە، لەکاتێکدا هاوڕێکانی بە نامۆییەوە سەیریان دەکردم.
دوای ئەوەی دڵنیا بوومەوە پۆلەکەیان جێهێشت ڕێم گرتەبەر بۆ ئەوەی منیش لە ژوورەکە بچمە دەرەوە، تەنها بۆ ئەوەی جۆنگکووک ڕێگاکەم پێ بگرێت کە پێدەکەنی بەو دیمەنەی هاوڕێکانی دەیانکرد بە گاڵتەوە.

یەکێک لە هاوڕێکانی بەناوی تایهیۆنگ منی بینی لەدوای ئەوەوە و بە بێدەنگی جۆنگکووکی ئاگادار کردەوە بە جوڵاندنی سەری بۆ ئاڕاستەی من.

جۆنگکووک تێگەشت و ئاوڕی دایەوە بۆ من. ڕووی لەمن بوو. "ئۆه، س-سڵاو جینھی"
خەندەیەکی کرد لە کۆتایی وشەکانیدا.

"سڵاو جیۆن جۆنگکووک"
هەوڵمدا وەڵامی خەندەکەی بدەمەوە بەهیوای ئەوەی وەک ئەو خەندەیە گەوجانە نەبێت کە پێشکەش بە هایریمم کرد.
دوای کەمێک بێدەنگی لە کۆتایدا قسەی کرد، " ئێ...مادام ئێمە ئەڕۆین. دواتر ئەتبینمەوە جینھی."
لەگەڵ سێ گەنجەکەی تر ڕۆشتن.

پێکەنیناویە، چۆن هەموو شتێک گەمژانەیە و جیاوازە لە دوو مانگ لەمەوپێش.

کەوایە ئەو هەر بەڕاست هەست بە بەزەیی دەکات دەربارەم. هەوڵمدەدا بیهێنمە پێشچاوم گەر ئەوڕۆژە منی ڕەت نەکردایەتەوە و وایلێنەکردمایە بۆم دەربکەوێت جیمینم بەدڵبووە، ئایا ئێستا ئێمە پێکەوە دەڕۆشتین بەرەو کافتریاکە ڕێک لەم ساتەدا؟

هەست بە خنکان دەکەم بەو هەموو بیرەوەریەی لەپڕ مێشکمی داگیر کرد. چیتر برسی نەمام بۆیە بڕیاری چوون بۆ کافتریاکەم هەڵوەشاندەوە و لەجیات ئەوە چوومەوە جێگاکەم. دەستم خستە سەریەک لەسەر مێزەکە، هەناسەیەکم دایەوە.

چیتر بێزار بووم لە هەرچی گریانە..

پاشان سەرم خستە سەر ئەو قۆڵانەی لەیەکم ئاڵاندبوون.
لە دەرەوەی پەنجەرەی پۆلەکەم دەڕوانی، بەتەواوەتی پەنجەرەی یادەوەریەکانم کردەوە.

چاوەکانم داخست، ڕێگەمدا یادەوەریەکانم بمگەڕێننەوە بۆ دووشەممە، شانزەی مانگی مارت.

بێزاربوون لە هەموو یادەوەریەکی ئەو دووشەمەیە، بەخۆمم وت کە بووەستم بەڵام مێشکم بەگوێم ناکات. دەمزانی ئەمە هیچی باشم بۆ ناهێنێت، بەڵام ئەو یادەوەریانەی کپم کردبوونەوە وەک تسۆنامی پیاما هەڵچوون.

گەڕام بە هەموو شوێنێکدا، تەنانەت بۆ ڕۆژانی منداڵیشمان کە لەگەڵ جیمین بەسەرمان بردبوون. مستی دەستم توند کرد لەسەر مێزەکە لەکاتێکدا مێشکم هەستی بە جەنجاڵی دەکرد.

COLORS (ڕاگیراوە)Where stories live. Discover now