XII : سپی

112 25 61
                                    


❞هەندێکجار ئێمە نرخی کەسەکان نازانین تا وون نەبن.❝

♦–•–♦–•–♦

ڕۆژ بەدوای ڕۆژ تێپەڕی. زۆربەی کاتەکانم بە بەند کردنی خۆم لە ژوورەکەم بەسەر دەبرد. ڕەتم دەکردەوە کە خەڵکی تر ببینم جگە لە خێزانەکەم، ڕەتم دەکردەوە کە بڕۆمە قوتابخانە.

بەڵام هێشتا، خۆم لەماڵەوە وانەکانم دەخوێند و ئەرکەکانی قوتابخانەم دەکرد. کێشە نیە هەرچەند شکاو و مردووبم لە ناخەوە، نامەوێت ڕەنجی دایک و باوکم بەفیڕۆ بدەم لە خەرجی کردن بۆ خوێندنەکەم. لەماڵەوە مامەوە لەبەرئەوەی تاکە ڕێگابوو تا لەژیان خۆم بەدوور بگرم.

من تەنها ناتوانم ئەو ڕاستیە پەسەند بکەم کە چۆن ژیان بەتەواوی بە باشی دەڕوات بەبێ جیمین.

هەوڵمدا تابلۆیەک بکێشم، بەڵام هەموو ئەوەی کردم سەیرکردنی کانڤاسە بەتاڵەکە بوو و هەستم دەکرد پڕکراوەتەوە و بەتاڵ نیە.

بەتەواوەتی وەستاوم لە گریان ئێستا. بەڵام هەموو شەوێک خەون بە جیمینەوە دەبینم و لەخەودا دەگریم. پێم باشترە نەخەوم وەک لەوەی بیری ئەوم بهێنرێتەوە هەموو شەوێک. بەڵام تەنها خەوتن بۆ ماوەی دوو بۆ سێ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا تەندروستیمی تێکشکاندووە.

دایکم نیگەران ببوو دەربارەی ئەوە. بەڵام بێگومان من نەمدەتوانی پێی بڵێم بە دەستی خۆم ئازاری خۆم دەدەم. لەجیاتی ئەوە پێم گوت تەنها ناتوانم بخەوم، کە بووە هۆی ئەوەی بمبات تا پزیشک ببینم.

پزیشکەکە شوشەیەکی پڕ لە دەنکە دەرمانی خەوی داپێم، کە تا ئێستا دەستم بەری نەکەوتووە، لەبەرئەوەی خۆم دەمتوانی بخەوم. تەنها ئەوەبوو نەمدەویست ئەوە بکەم.

زۆربەی هاوڕێکانی خوێندنگەکەم نامەیان ناردبوو بۆم،  بەڵام من هەرگیز نەمدەزانی ئەوە بۆ ئەوە بوو پشانی بدەن کە گرنگی دەدەن، یان هەر بەڕاستی گرنگی دەدەن. هەرگیز وەڵامی هیچ یەکێک لەوانەم نەدایەوە.

جار جارە جین ئۆپاش پەیوەندیم پێوە دەکات. بەڵام هەرگیز وەڵامی پەیوەندیەکانی ئەویشم نەداوەتەوە. لە بەشی پەیوەندیەکاندا موبایلەکەم پشانی دەدا کە کۆتا پەیوەندیم کردبێت لەگەڵ  "Dumb Dino" بووە لە بیستی مانگی سێدا، کاتژمێر یانزە و چوار خولەکی شەو.

پارک جیمینی گەمژە. ئەو پێی وتم کە بیستی مانگی سێ دیاری دەکات وەک یەکەم ژووانی من، بەڵام دواتر وایلێکردم ئەو بەروارە وەک ڕۆژی لەدەستدانی ئەو دیاری بکەم.

پاش بەندکردنی خۆم و لەدەستدانی پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە بۆ بەنزیکەیی دوو مانگ، لە ئێوارەی هەینیەکدا زەنگی درگاکە لێدرا. دایکم دەرگاکەی کردەوە بۆ کیم نامجوون، کیم سۆکجین، مین یونگی، جۆنگ هۆسۆک، کیم تایهیۆنگ، وە جیۆن جۆنگکوک تا بێنە ژوورەوە.

COLORS (ڕاگیراوە)Where stories live. Discover now