"داوای لێبوردن دەکەم بۆ ڕەفتارەکانی دایکت کۆزێت"ئاغا بە دەنگێکی میھرەبان بە کچەکەی وت..
''نا باوکە شتی وامەڵێ کێشە نییە"
کۆزێت بەھێمنی وتی...
"کچەکەم"
"گیان باوکە"
"گەر ناتەوێت ھاوسەرگیری لەگەڵ نیکۆلاس مەکە"
بەزەردەخەنەوە وتی کۆزێت بەزەردەخەنەیەکی گەورەترەوە سەیری کرد.
"بەڕاستیتە باوکە؟"
بەدڵ خۆشیەکی زۆرەوە وتی..
"بێگومان بەڕاستمە ئەوە ژیانی تۆیە''
"بەڵام چی دەربارەی دایکم؟"
''من ئەو چارە دەکەم بێخەمبە"
کۆزێت بەدڵ خۆشییەوە باوەشی بە باوکیدا کرد باوکیشی باوەشی لێدایەوە..
"زۆرم خۆشدەوێی باوکە"
بەدەنگێکی پڕ خۆشەویستی وتی..
"منیش زۆرم خۆشدەوێی کچە شیرینەکەم"
....
"ئۆلیڤیا دەمەوێ قسە بکەین"
ئاغا بەدەنگێکی جدی وتی و بەرامبەر ھاوسەرەکەی دانیشت..
"چی ھەیە جیرارد؟"
ئۆلیڤیا وتی لەکاتێکدا قاوەکەی دەخواردەوە و لە بالکۆنەکەوە سەیری سروشتە جوانەکەی دەکرد..
"کاتێک قسەت لەگەڵ دەکەم سەیری من بکە نەک شوێنێکی تر"
جیرارد (ئاغا) بە پەستی وتی...
ئۆلیڤیا بەبێزاری ڕووی کردە ئاغا و قاوەکەی دانا لەسەر مێزەکەی بەردەمی..
''فەرموو قسە بکە"
بەدەنگە بێزارەکەیەوە وتی..
"من نامەوێت کۆزێت ھاوسەرگیری لەگەڵ نیکۆلاس بکات''
"چی؟ ئەمە واتا چی؟"
ئۆلیڤیا بەسەرمامی و دەنگی بەرزەوە وتی..
''ئەوە ژیانی کۆزێت خۆیەتی نەک ئێمە، مافی خۆیەتی بەو جۆرە بژی کە خۆی دەیەوێ نەک ئەوەی ئێمە دەمانەوێت"
![](https://img.wattpad.com/cover/246187585-288-k817133.jpg)
YOU ARE READING
||لـە دووری یـەک ھــەنگــاو||
Romanceتەنھا بە بوونت وەک ئافرەتێک مانای ئەوە نییە کە لاواز بیت و مافی ژیانکردنت نەبێت بەو جۆرەی دەتەوێ.. ھەموو مافەکانی بۆمن دەگەڕێتەوە.. دەست پێکردن:26/1/2022 کۆتایی ھاتن نادیارە