٤. بەیەکەوە بوون

154 38 178
                                    




ئەو کچۆڵە ناسکە بەردەوام بوو لە ڕاکردن، ھاواری ئاسمان بەتینتر دەبوو،
بەترسەوە بیری دەکردەوە، قاچەکانی ماندوو بریندار بوون..

ھەناسە بە ئەستەم دەچووە نێو سیەکانی، لەرز گرتبووی بەھۆی ساردی کەشەکە، جل و بەرگەکانی بەتەواوی تەڕ ببوون..

دڵۆپە بارانەکان بە ھەموو لاشەی دەھاتنە خوارەوە، تاکە شت لە مێشکی بوو دۆزینەوەی شوێنێک بوو بەڵام ئاخۆ لە تاریکی شەو ھیچ دەبینێ...؟

لەناکاو وەک ئەوەی تروسکەی ھیوا ڕووی تێکردبێ، وەک ئەوەی بەخت یاوەری چارەی ڕەشی بووبێ، سەرچاوەیەکی ڕووناکی بینی لە دووری چەند مەترێک..

زەردەخەنەیەک ھاتە سەر لێوە لەرزیوەکانی، پێکەنینێکی ناسک لە دەمی دەرباز بوو، قاچەکانی خێراتر ڕایان دەکرد ھەتا لە مەرگ ڕزگاری بکا..

مەرگێک بەھۆی باران..

ئای چ مەرگێکە..

مەرگێکی شیرین تێکەڵ بە ڕۆحی پاکی...

گەشتە بەردەم دەرگای ماڵەکەو بە دەستە شین بووەکانی لێی دەدا بۆ ئەوەی بە ھانایەوە بێن...

"یارمەتی...تکایە یارمەتیم بدەن...یارمەتی..!!"

بەدەنگێکی ناسک و پڕ ماندوویی داوای یارمەتی دەکرد بەڵام وادیار بوو کەس گوێی لە دەنگی ناسکی نییە..

ھەناسەیەکی ھەڵکێشا و وا بیری کردەوە کەس لەنێو ماڵەکە نییە، بەھێواشی دەستە لەرزیوەکەی برد بۆ دەسکی دەرگاکە..

کرایەوە...

سەرەتا سەری برد بۆ ژوورەوە، تێبینی کەسی نەکرد گوێی لە دەنگی ئاگر دانەکە بوو، بە لەسەرخۆیی ھەنگاوی نایە ژوورەوە..

"سڵاو...؟ ئێرە کەسی لێیە..؟"

بەدەنگێکی بەرز قسەی کرد بەڵام وەڵامی وەرنەگرت..

لە نزیک ئاگردانەکە وەستا خۆی گەرم دەکردەوە،، تاڵەکانی قژی شێوا بوون و مکیاجەکەی تێک چبوو،، ترس و ماندووبوون بە ڕووخسارییەوە دیاربوو..

بۆ چەند خولەکێک بەو جۆرە مایەوە و گەرمی بەدەمارەکانی ھاتووچۆی دەکرد، لە منداڵێک دەچوو کە ھەستی بەسەرما کردبێ لە دووری ئامێزی دایکی،،لەناکاو...گوێی لە دەنگە دەنگ بوو لە دەرەوە، جگە لە نیکۆلاس مێشکی بۆ کەسی دی نەڕۆی..

سەیرێکی دەورووبەری خۆی کرد، مێزێکی تەختەی بینی چەند قاپێکی لەسەر بوو
بەخێرایی یەکێکی ھەڵگرت و خۆی لە پشتی دۆڵابەکە شاردەوە تا نەبینرێ..

||لـە دووری یـەک ھــەنگــاو||Where stories live. Discover now