٣. دووژمنایەتی نێوان دوو بنەماڵە

149 34 161
                                    


سەرەتا سوپاسی __Sozzone_ کچە وردیلەکەم ئەکەم بۆ یارمەتیدانم لەم پارتە













ھەورەکان ئاسمانی مێنۆربیان لەباوەش گرتبوو ڕێگەیان دەگرت لە ھاتنی تیشکی خۆرەکە وەک ئەوەی غیرە بکەن کە تیشکەکانی بەر مێنۆرب بکەون..

لەترس و خەفەتی ئەوەش ئەسرینەکانی خۆیان باراند بەسەر تەواوی مێنۆربدا و دەنگی ئەسرینەکانیان ھەموو شوێنێکی گرتەوە کاتێک بەتینەوە دەکەوتن بەسەر زەوییەکەدا..

دونیا تاریک داھات و ئاژەڵ و باڵندەکان بەھەناسە بڕکێوە ڕایان دەکرد ھەتا پەناگەیەک بدۆزنەوە خۆیانی تێدا بشارنەوە..

ئادەمیزادەکان دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان داخست و لەنزیک ئاگردانەکانیان خۆیان گەرم دەکردەوە و خواردنەوەی گەرمیان دەخواردەوە، بەشێکیشیان لەژێر پێخەفەکانیان کتێبیان دەخوێندەوە..

بەڵام کەسێک جیاوازتر لەھەمووان لەبری ئەوەی لەنزیک ئاگردانێک بێت، یاخوود لەژێر پێخەفەکەی بێت، وەک شێتێک لەبەر بارانەکە ڕایدەکرد..

دەنگی ھاوارەکانی تێکەڵ بەدەنگی ھاوارەکانی ئاسمان بوون و ھەردوو لایان خۆشحاڵیان دەردەبڕی،،، دڵۆپەکان بەتینەوە دەبارین بەسەریدا تاڵە ئاڵتونیەکانی قژی بەڕووخساریەوە نووسابوون..

لەڕاکردن وەستا و ھەناسە بڕکێی بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەش بە دڵ خۆشی پێدەکەنی، بەچاوە ئۆقیانووسەکانی لە ئاسمانی تاریکی ڕووانی..

ھەورە بروسکەیەک ئاسمانی ڕووناک کردەوە و چاوەکانی درەوشانەوە لەگەڵیدا، بارانی بەتین بەسەر پێستیدا دەکەوت و ماچی دەکرد..

کەشێکی ھێندە بەچێژیان بەیەکەوە دروست کردبوو کە نەیان دەویست تەواو ببێت
سەمای کچێکی ئازادی خواز لەگەڵ باران..

ھەموو کەس ئەو دیمەنە نابینێت
کاتێک دڵداری لەگەڵ باران دەکەی...

....

لەنزیک پەنجەرەکەی وەستابوو بیری لە شەڕەکەی خۆی و باوکی دەکردەوە خەفەتبار بوو نەیدەزانی چی بکا ئەو لەسەر ھەق بوو نەوەک باوکی..

ناچار نییە کۆمەڵێک کار بکات کە بەدڵی خۆی نین..

بەڵام کەس تێناگا..

لەلایەکی تر بیری لە کۆزێت دەکردەوە، خێزانەکەی...

ساڵانێکە دووژمنایەتی لە نێوان بنەماڵەی ھەردوولایان ھەیە، لەکاتێکدا پێشتر نزیکترین کەسەکانی یەکدی بوون..

||لـە دووری یـەک ھــەنگــاو||Where stories live. Discover now