۷. ئامێزی ئەو

100 22 27
                                    




لەبەردەم ئەو پەنجەرەیە وەستابوو، ڕووکەشێکی تەواو بێ هەستی هەبوو
هەستی بەهیچ نەدەکرد، هیچ شتێک...

دوای ڕووداوەکانی دوێنێ لە ژوورەکەی نەچۆتە دەرەوە، لە ژوورەکەی خۆی بەند کردووە،
نانیش ناخوات...

ئەو برینەی لە دڵیدا دروست بوو زۆر قوڵ بوو، هێشتا نەیدەتوانی باوەڕ بکات کە دایکی بە درۆزن ناوی برد، کەسیش نا دایکی........!

ناخی دەگریا، گریانێکی بەتین وەک ڕەهێڵەیەک، برینەکانی دەکزانەوە،
ئازارەکەی ناخیان زیاتر دەکرد...

لەنێو قوڵایی بێ هەستی، ڕێگەی بە فرمێسکەکانی دا بێنە خوارەوە بۆئەوەی ئازاد بن و زیندانی نەکرێن چوونکە حەزیان بە ئازادییە...

خەیاڵی لای ئارثەر بوو دەیویست ئێستا لای بێت و قسەی بۆ بکات، دڵنەوایی بکات و هێز و بوێری پێ بدا، خۆی هەستی نەدەکرد بەڵام زۆر هۆگری ببوو...

چەند ڕۆژێک لە ماڵەکەی ئەو، لەنێو گەردەلول و باراندا، لە کەشێکی ساردی بەهاردا،
گفتوگۆکانیان، پەیوەندی چاوەکانیان، باوەشەکانیان، زەردەخەنەکانیان،

هەستی نەکرد کە چ کاریگەرییەکی لەسەر جێهێشت و چ جۆرە هۆگر بوونێکی لەناخی دروست کرد،

باوەشی وەک بەهەشتێک وابوو، ئەو گەرمی و ئارامییەی بە ناخی دەیهێنا،
پێناسە نەکراو بوو بەجۆرێکی سەیر...

ئارامی دەویست بەڵام ئارامیەکەی دوور بوو، دەیویست بچێت بۆلای باوەشی پێدا بکا
نکۆڵی ناکا بیری دەکرد...

بەڵام هەستێک لە ناخی پێی دەوت بەم حاڵەوە نەچێت بۆ بینینی نایەوێ بەم خەمباری و لاوازییە بیبینێت، دەیەوێ بەهێز بێت لە پێش چاوەکانی..

نازانێت بۆ بەڵام نایەوێ لەبەردەم ئەو کەموکوڕی هەبێت...

هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و وازی لەبیرکردنەوە هێنا، سەری نزم کردەوە و فرمێسکەکانی سڕی..

"من بەهێزم نابێت بەمجۆرە بم"

بەنزمی لەبەر خۆیەوە وتی..

لە دەرگای ژوورەکەی درا، کرایەوە پاش ئەوەی ڕێگەی بە هاتنە ژوورەوەی دا
باوکی بوو سینیەک خواردنی بەدەستەوە بوو، زەردەخەنەیەکی ساختەی لەسەر لێوەکانی دروست کرد و وتی..

"باوکە گیان چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە؟"

شوێنەواری گریان بە ڕووخسارە پاکەکەی دیاربوو، ئاغا زانی زەردەخەنەکەی ساختەیە

||لـە دووری یـەک ھــەنگــاو||Where stories live. Discover now