وە کاتێک سەیری لەیلای دەکرد چاوی چووە سەر سینەی لەیلا کە تێبینی ملوانکەیەکی کرد کە لە مابەینی سینگیەتی.
بۆیە سەرباز سەری لە سینگی لەیلا نزیک کردەوە وە ملوانکەکەی ماچ کرد لەبەر ئەوەی ملوانکەکە ناوی خۆی لەسەر نووسرابوو (واتا ناوی سەربازی لەسەر نووسرا بوو)!!..
دوای ئەوە سەرباز سەری بە سینەی لەیلا کرد و کەوتە خەوەوە.
『بەیانی ڕۆژی دواتر بوو』
کە لەیلا لە خەو هەڵسا چاوەکانی هەڵئاوسا بوون بەهۆی گریانی دوێنێ شەوەوە وە گوێبیستی دەنگی ئاو بوو لە گەرماوەکە کە ئەوە لای ئاشنایە کە سەرباز خەریکی خۆشۆردنە وە هەرکە سەرباز لە گەرماوەکە دەرچوو لەیلا بەرەو ڕووی هات.
لەیلا: بۆم ڕوونبکەوە ئەوەی دوێنێ شەو ڕوویدا سزای چ کارێکی هەڵەیە کە من نەمکردووە بە هاوارەوە گوتی وە بە پەنجەی بەتوندی بە سینگی سەربازدا دەکێشا.
سەرباز دەستی لەیلای پاڵنا وە لە خۆی دوورخستەوە.
سەرباز: تۆ دەبێ ڕونیبکەوە نەك من وە دڵنیابە ئەم بابەتە لێرە بە کۆتایی نایێ چاوەڕێ بکە تا خۆم ڕاستیەکان دەزانم ئەو کات سزای هەر کارێکی هەڵەت وا دەکەم باجەکەی بە ئازار بێت بۆت وایگوت بە هاوارەوە کە بە هەمان شێوە بە پەنجەی دەستی بە سینگی لەیلایدا دەکێشا.
لەڕاستیدا سەرباز درك بە نیگاکانی لەیلا دەکات کە چەندە بێ تاوانن بەڵام دەیەوێت خۆی دڵنیا ببێتەوە لەوەی کە ڕوویدا وە دەیەوێ خۆی بەوردی بابەتەکە بزانێ وە نایەوێ دایکی هەست بە هیچ شتێک بکات و ناکۆکیەکانیان لێ گەورەتر بکات وە خۆی لە هەموو کەس باشتر دەزانێت بەرهەمی درەختی گومان جیابوونەوەیە بۆیە نایەوێ بڕیارێکی هەڵە بدات وە ویستی لە ژوورەکە بچێتە دەرەوە.
بەڵام لەیلا قۆڵی گرت وە ڕێگری لێکرد لەوەی بچێتە دەرەوە!!..
لەیلا: نزا دەکەم خوا تۆڵەی منت لێ بکاتەوە نزا دەکەم نەتوانی بگەڕێتەوە ماڵەوە کە زۆر بە دڵەوە نزای خراپی لە سەرباز دەکرد.
سەرباز لەگەڵ نزاکانی لەیلا موچڕکێک بە گیانی داهات بەڵام گوێی پێنەدا وە دەستی بۆ گوێی برد و پاکی کردەوە وە بێ باکی ویستی لە ژوورەکە بچێتە دەرەوە.
سەرباز: ئا بیرم کەوتەوە لەیلا نانی ئێوارە ئامادە مەکە لەبەر ئەوەی بە نزاکانی تۆ بێت ناتوانم بگەڕێمەوە ماڵەوە وای گوت بە زەردەخەنەیەکی گاڵتە جاڕانەوە بەر لە داخستنی دەرگاکە.
YOU ARE READING
شێتانە ئاشقی بووم✓
Fanfictionلەوە خۆشتر هەیە بۆنت بکەم؟! کە بۆنی تۆ دەکەم وەک ئەوە وایە گرانترین بۆنی جیهانم بەکارهێنابێ لێم تێبگە شێتانە ئاشقت بووم!!.