part 15

8K 676 934
                                    

سەرباز: دەرگاکە بکەوە دەمەوێ بێمە ژوورەوە قسەت لەگەڵ بکەم!.




بەڵام لەیلا گرنگی پێنەدا تەنانەت پشیلەیەکی بچووکی سپڵەی بینیبا لە سەرباز زیاتر دەبووە مایەی گرنگی بۆی پەردەکەی دادایەوە وە چووە سەر جێگاکەی پاڵکەوت.





سەرباز لە دواوەی پەنجەرەکە پێك لەسەر پێك شەڕابی تاڵی نائومێدی دەنۆشی.






وە لەیلا کاتێک لەسەر جێگاکەی پاڵکەوت هەموو ئەو یادەوەری و ساتە خۆشانەی بە بچووکی لەگەڵ سەرباز بەسەی بردبوو دەهاتەوە خەیاڵی بیرەوەریەکانی لەیلا ببوونە شوێنکەوتووی هەموو ئەو ساتەنەی کە لەگەڵ سەرباز بووە وە فرمێسک دڵۆپ دڵۆپ دەبوونە گوشراوی میوەی خەم وە دەچوونە باوەشی کۆڵمە پەمەییەکانی.







نزیکی بانگی بەیانی بوو کە هێشتا شەوگار وازی لە ڕەنگ کردنی ئاسمان نەهێنا بوو بە ڕەنگی ڕەش کە هێشتا سەرباز لە بەردەم ماڵەکەی لەیلا مابوویەوە کە لەوبەری شەقامەکە لەسەر شۆستەکە دانیشتبوو توند دەستی بە سەریەوە گرتبوو.






بیری لە وە دەکردەوە لە تەمەنێکی کەمدا باوکی لە دەستداوە وە بەرپرسیارەتی خێزانەکەی کەوتە ئەستۆی بەهۆی ئەوەی کوڕی گەورەی خێزانەکەی بووە وە دایکێکی دڕندە و بکوژ کە بەزەیی بە منداڵەکەیدا نەهاتەوە وە خۆشەویستەکەی منداڵی کە لەگەڵ ئەوەی بووە هاوسەری بەڵام نەیتوانی دڵی بەدەست بهێنێ دوای ئەو هەموو ماوەیە بە سکپڕی بنیویەتیەوە.






لەم کاتە دەنگی بانگ سەربازی لە نائومێدی دەرهێنا کە دەرگاکەی ماڵی لەیلا کرایەوە وە باوکی لەیلا بەرەو مزگەوت دەچوو سەرباز بەخێرایی بەرەو لای چوو کە پێی گوێی بۆ بگرێ!.





سەرباز: تکایە گوێم بۆ بگرە باوکان لە کوڕەکانیان خۆش دەبن وە بەرامبەر هەڵەکانیان لێبوردەن تکایە ئەوەم لەگەڵ مەکە ئەگەر باوکم لە ژیاندا مابووایە ئەوە پێی دەگوتم کەچی بکەم ئەو شتانەی دایکم کردی منی بەبێ خێزان کرد وە ئێوە بنەماڵەی منن تکایە لێم خۆشبە وە پێم بڵێی چی بکەم؟!..




ئەو قسانەی دەکرد لە ناخی دڵیەوە بۆ ئەوەی پەناگەیەک بدۆزێتەوە بۆ وشە لە دەم گیر خواردوەکانی هەموو ئەو قسانەی بەدەم ڕێگاوە کرد.






بەڵام باوکی لەیلا وای نیشاندا کە ئەم قسانەی هیچ کاری تێنەکردووە بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن وە سەرباز وەستا!.






سەرباز: سزام بدە سەرزەنشتم بکە بەڵام تکایە گوێم بۆ بگرە وای گوت بە هاوارەوە بۆ ئەوەی گوێی بۆ بگرێ وە بوەستێ.






وە باوکی لەیلا وەستا بەڵام نەک بە دەنگی سەرباز بەڵکو بەبیستنی دەنگی ئەو ئۆتۆمبیلەی کە خۆی بەسەرباز داکێشا کە ئاوڕی دایەوە سەربازی بینی کە ئۆتۆمبیلێک خۆی پێداکێشاوە!!..






You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 02, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

شێتانە ئاشقی بووم✓Where stories live. Discover now