part 12

3.9K 538 1.1K
                                    

سەرباز: بۆچی چاوەکانت دادەخەیت خۆ تۆ پێشتر لاشەی منت بینیوە وای گوت بە چرپەوە کە سەری خستە ژێر گوێی لەیلا!!...



لەیلا دەستەکانی تووند گوشی وە بوێری لاشە بچووکەکەی کۆکردەوە وە ڕووی خۆی بۆ سەرباز سوڕاند.





ئەو ئاوڕدانەوەیە شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ سەرباز کە نێوچاوانی لەیلا هاو ئاست بوو لەگەڵ لێوەکانی سەرباز.




لەیلا: دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم من دووگیانم وای گوت کە هەموو بوێری لاشەی لە لێوەکانیەوە دەرچوون وە چاوەکانی داخست شەرمی کرد لەوەی کاردانەوەی سەرباز ببینێ.



سەرباز برۆیەکی بەرز کردەوە وە ماچێکی بچووکی نێوچاوانی لەیلای کرد!.





سەرباز:باشە کە هیچ کاردانەوەیەکی دڵخۆش بوون یان دروستبوونی چاڵی سەر کۆڵمەی بەهۆی پێکەنینەوە بە دیار نەکەوت بە تەنها وشەیەک وەڵامی ئەو قسەیەی دایەوە کە دەبێت بە باوك.





لەیلا تاسا بەو هەڵسوکەوتە ساردەی سەرباز کە کاردانەوەی ڕووخساری سەرباز هێندەی (لوتکەی چیای هەڵگورد) کە لە زستاندا بەفری لێدەبارێت سارد بوو بە لای لەیلاوە.





بەڵام سەرباز لە ناخەوە زۆر دڵخۆشە منداڵێک لە لەیلا پێی دەڵێت باوکە وە هەستێکی هەیە کە دڵخۆشی پێناسەی ناکات چی لەوە جوانتر هەیە؟! کە جوانترین هەواڵی ژیانت لە جوانترین کەسی نێو ژیانتەوە ببیستی.







بەڵام سەرباز جگە لە دڵخۆشی کەمێکیش نیگەرانە بۆ ئەو کۆرپەیەی کە لە سکی لەیلا دایە بەهۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ لەیلا هێشتا لە ئاستێکی پێوست دا نییە بۆیە هەر لە ئێستاوە لە خەمی ئەو بچکۆلە دایە وەکو باوکێک کە نایەوێ پەیوەندیە خراپەکەی خۆی و لەیلا بارودۆخی منداڵە بچووکەیان خراپ بکات.





تێپەڕینی کات وادەی تەواو بوونی دووگیانیەکەی لەیلا خەریکە تەواو دەبێت وە ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە لەیلا کۆتایی بە ماوەی سکپڕیەکەی دێت وە سەرەتای ئەزموونی خۆی وەکو دایکێک دەست پێ دەکات وە لەگەڵ ئازارەکانی دەجەنگێ لەپێناو کۆرپەکەی.






کە سەرباز لەو ڕۆژە گرنگە نەك لەگەڵیدا نەبوو بەڵکو لە نزیک لەیلاش نییە بەهۆی ئەوەی لە ئەرکێکی گرنگدایە بۆ فەرمانگەکەی وە زۆر پەرۆشی تەواو بوونی ئەرکەکەیەتی بۆ ئەوەی لەلای لەیلای بێت لە گرنگترین ڕۆژی ژیانیان.







دوای ئەوەی سەرباز گەڕایەوە ماڵەوە لەیلا دەمێک دەبێت منداڵەکەی بووە وە گەڕایەوە ژوورەکەی خۆی کە لەیلای بینی لەسەر جێگاکە بەبێ هۆشی.






کە قژی کرابووە(کەزی) وە بەلایەکی سینگی هاتبووە خوارەوە کە پەرچەم و بسکەکانی لەیەك ئاڵابوون سەر شێتانە پاڵیان بە یەکەوە دەنا کە هەر یەکەیان دەیوویست خۆی للەسەر ڕووخساری لەیلا بێت کە قردێلەیەکی جوان بە قژیەوە بوو وە منداڵێکی بچووک لەلای بوو.







کە سەرباز هاتە ژوورەوە لەگەڵ هەر هەنگاوێک لە نزیک بوونەوەی لەوان ترپەکانی دڵی خێراتر دەبوون لە لێدان وە هەنسەکانی توندتر دەبوون کە خۆویستانە دەیانوویست لە خۆشترین ڕۆژی سەرباز هەناسە بڕکێی بکەن.








تێپەڕینی هەفتەیەک کە منداڵێک لە ماڵەکە دایە هەمووان گرنگی پێ دەدەن تەنانەت هەریەکە لە سەهەند و سومەیەش برازا بچووکەکەی خۆیان زۆر خۆشدەوێت وە هاوسەرەکەی سەهەندیش تەنانەت ڤایرۆسی خۆشەویستی بۆ ئەو بچکۆلەیەی گرتۆتەوە.







لەبەر ئەوەی زۆر دەمێک دەبێت کە لەم ماڵەدا دەنگی گریانی هیچ منداڵێک نەبیسراوە بەجۆرێکە کە دەبێت دایک و باوکی سڕە بگرن تا بچکۆلەکەی خۆیانیان پێ بدەنەوە کە کوڕێکی شیرینە






دوای ئەوەی سومەیە لە قوتابخانە بوو لەیلا و دایکی سەرباز لە ماڵەکە بوون کە کوڕە شیرینەکەی لەیلا دەگریا وە لەیلاش لە هەوڵی ژیر کردنەوەیدا بوو وە دایکی سەرباز داوای لە لەیلا کرد منداڵەکەی پێ بدات وە خۆی بڕوات شیری بۆ بگرێتەوە.





لەیلا: مەگری دڵە بچووکەکەی من ئێستا دایە شیرت بۆ دەهێنێ وای گوت بە دەنگێکی بەرزەوە لە چێشتخانەکەوە کە دەیەوێ کوڕە تاقانەکەی ئارام بکاتەوە لە ڕێگای قسەکردن لەگەڵی بەڵام لەوە ناچێ ئەو بچکۆلەیە بیەوێ لە گریان بوەستێ کە چرکە لە دوای چرکە گریانەکەی بە کۆڵتر دەبوو.






هەرکە لەیلا مەمەی شیرەکەی🍼شڵەقاند بۆ ئەوەی بۆ بچکۆلەکەی ببات کتوپڕ دەنگی نما ئەو بچکۆلەیە لەیلا مەمەی شیرەکەی لە دەست کەوت وە ڕایکرد بەرەو بچکۆلەکەی بەهۆی نەمانی دەنگی گریانی بەشێوەیەکی نائاسایی!.






بەڵام کە هات دایکی سەربازی بینی لەوێ کەوتووە وە کوڕە شیرینەکەی لە ئەرزەکە کەوتبوو وە خوێن لەسەری منداڵە تازە یەک هەفتە لەدایکبووەکەی دەڕۆیشت!!..






لەیلا بەرچاوەکانی ڕەش بوون وە دنیای بە تاریکی دەبینی تا کۆتا ئاستی تۆنی دەنگی قیژاندی وە هاواری کرد ناڵەی بەرەو ئاسمان بەرزبۆوە کە هیچ کەسێک ناتوانێ لەو هەستە تێبگات جگە لە دایکێک کە بە هەمان بارودۆخ تێپەڕبووبێت .







وە سەهەند لەو کاتە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە وە دراوسێکانیان ڕایانکرد بەرەو ماڵەکە وە خەڵک لە ماڵەکە کۆبوونەوە بەڵام ئامادەبوونی هیچ کام لەوان ناتوانێ ئەو ڕاستیە بگۆڕێت کە ئەم منداڵە مردووە.







تێپەڕینی مانگێک کە هەمیشە لەیلا پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی دایکی سەرباز دەکات وە بە هۆکاری مردنی منداڵەکەی ناوی دەبات بەڵام کەس گوێی بۆ ناگرێت وە دایکی سەربازیش بەردەوامە لەوی کە بە هەمووا دەڵێت ئەو ڕۆژە تەندروستی باش نەبووە وە سەری سوڕاوە کاتێک منداڵەکەی لە باوەش بووە بۆیە بێ هۆش بووە و بەربۆتەوە ئەرزەکە تاوانی ئەو نییە کە منداڵێکی شیرە خۆرە چارەنووسی تا ئێرە بوو.







ئێوارە بوو کە سەرباز گەڕایەوە وە لە ژوورەکەی خۆی بوو کە ماڵەکە تەواو خۆمۆش بوو کە خۆی شۆرد و بێجامەیەکی ڕەشی لەبەر بوو وە بەشی سەرەوەی ڕووت بوو کە قژی خۆی وشک دەکردەوە.






تا لە ناکاو دوو دەست کەمەری توند گرت وە لە دواوە سەری بە پشتی سەرباز کرد کە ئەویش لەیلا بوو!!..


•°•❁══════════════•°•❁
بەشێکی نوێ بۆ ناسکۆڵەکانم
•°•❁══════════════•°•❁

شێتانە ئاشقی بووم✓Where stories live. Discover now