part 3

4.9K 622 764
                                    

لەیلا بەمە شۆک بوو چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە ڕاستە ئەوان هاوسەرن بەڵام ئەوە یەکەم نزیک بوونەوەیان بوو..!!




لەیلا توند دەستی بە سینگی سەربازەوە گرت بۆ ئەوەی لە خۆی دووربخاتەوە وە ڕاستەوخۆ هەڵسایەوە هەر چەندە قاچەکانی ئازاریان هەبوو بەڵام بەسەر پەیژەکان سەرکەوت وە گەڕایەوە بۆ سەرەوە.





سەرباز: لەیلا بۆ کوێ وای گوت وە ئەم پارچە نەستەلەیەی لە دەمی لەیلا کەوتبوو هەڵی گرتەوە وە خواردی وە دەستی خستە گوێچکەیەوە بەهۆی دەنگی لەیلا.







سەرباز وابزانم لەبری ئەوەی وای لێبکەم کە نەگری بەڵکو گریانەکەم زیاتریش کرد بە پێکەنینەوە وای گوت لەبەر ئەوەی دڵخۆش بەو نزیک بوونەوەی لەنێوان خۆی و لەیلادا ڕوویدا.






سەرباز: لەیلا وەرە خواردن ئامادە بکە گەدەم داوای خواردنی دەستی تۆ دەکات بەڵام باوەکو ئەمەی تازە تامی خۆش بێت کە مەبەستی لە ماچەکە بوو بە هاوارەوە وای گوت تاوەکو لەیلا گوێبیستی بێت دوای ئەوە دەستی خستە ژێر سەری وە لەبەردەم سۆپاکە پاڵکەوت.





لەیلا لەسەرەوە بوو هەنسکەکانی دەستیان نابوو بە قوڕگیەوە وە توڕەییەکی زۆر لە قەفەسی سینەی بوو بۆیە پێخەفەکەی توند گوشی وە بڕیاریدا تۆڵەی خۆی بکاتەوە






بۆیە بەرەو گەرماوەکە چوو وە نەیتوانی بەرەنگاری ئازاری قاچەکانی ببێتەوە بۆیە لە گەرماوەکە دانیشت وە دوشەکەی کردەوە بێئاگا لەوەی ئەو جەستەیە موڵکی سەربازە وە ڕێگا نادات نەرمی لەیلا بەربەرەکانی بکات لەگەڵ دڵۆپە ئاوەکان لەبەر زۆری ڕادەیی ئیرەیی.









لەبەر ئەوەی کەشەکە لە دەرەوە سارد بوو لەیلا لەبەر ئاوە گەرمەکە مایەوە بەجۆرێک کەوتەوە ڕابردوو ئەو شەوەی کەوتەوە یاد کە یەکەم شەوی هاوسەرگیریەکەی بوو لەگەڵ سەرباز







ڕابردوو

کە ئەو شەوە سەرباز هەستی بە لەیلا دەکرد کە ڕەنگی زەرد هەڵگەڕاوە وە ئەوە شەوە لەیلا حاڵی تێکچوو ڕایکرد بەرەو گەرماوەکە وە لەوێ ئەو خواردنە پیسەی کە لە گەدەی بوو هێنایەوە(ڕشانەوە) بەتەواوی شێواو بوو ماوەیەکی زۆری لە گەرماوەکە بەسەر برد.






سەرباز هاتە نزیک گەرماوەکە!

سەرباز: لەیلا دەتەوێ شەوی ئاهەنگەکەمان لە گەرماو بەسەر ببەی ئایە گەرماوەکەی ئێمە هێنده خۆشە کە ناتەوێ بێتە دەرەوە هەموو ئەوانەی بە ئارامیەوە گوت تا تۆنی دەنگی گڕ کرد بەهاوارەوە بە لەیلای گوت بێتە دەرەوە ئەگینا دەرگاکە دەشکێنێ!








شێتانە ئاشقی بووم✓حيث تعيش القصص. اكتشف الآن