part 10

4.4K 589 2.3K
                                    

سەرباز: دانەیەکی ئاوامان دەبێت
ئەگەر تۆ نەبیتە ڕێگر!!..





لە دوای ئەو قسەیەوە لەیلا کۆڵمەکانی وەکو پەڕەی گوڵێکی سوور سوور هەڵگەڕا وە خۆی خستە ژێر پێخەفەکەوە بەهۆی شەرمەوە کە وا هەست دەکات نەدەبوایە ئەو قسەیە بکات.





دوای دوو ڕۆژ لەم ڕووداوانە ماڵەکەیان پشێوی زۆری پێوە دیار بوو بەهۆی ئاهەنگی هاوسەرگیری سەهەندەوە کە هەموو شتێکی ئاهەنگەکە زۆر بەجوانی تێپەڕی وە لەیلاش بەهۆی ڕاپەڕاندنی کارەکان لەبری خەسووی جوانێکی سەرقاڵ بوو!.







دوای تەواو بوونی ئاهەنگەکە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە کە شەهێنیش لەگەڵ سەرباز و ئەوان گەڕایەوە بۆ ماڵی سەرباز وە لەیلاش لە تەواوی ڕێگاکە سەیری شەهێنی دەکرد کە پەست و توڕەیە بە گەڕانەوەی شەهێن لەگەڵیان.





دوای ئەوەی کە گەیشتنە ماڵەوە هەموویان چوونە ژوورەوە جگەلە لەیلا کە دواهەمین کەس بوو کە بەر لە چوونی بۆ ژوورەوە پەیوەندییەکی بۆ هات لەلایەن ژمارەیەکی نەناسراوەوە هەرچەندە لەلای سەیر بوو بەڵام لەیلا وەڵامی پەیوەندیەکەی دایەوە.








خاوەن ژمارە نەناسراوەکە: ئەوە منم ئەو کەسەی کە جاری ڕابردوو پەیوەندیم پێوەکردی وە هەر ئەو کەسەشم کە ناکۆکیم خستە نێوان تۆ و سەربازەوە ئەگەر دەتەوێ بزانی من کێم وەرە بۆ بینینم وای گوت کە دەرفەتی قسە کردنی بە لەیلا نەدا هەموو قسەکانی بەسەر یەکەوە کرد ڕاستەوخۆ پەیوەندییەکەی داخست.








لەیلا چاوەکانی تا دوائاست کرانەوە بە گوێ بیست بوون لەو قسانەی کە بۆی کرا وە سەیری دەوروبەری کرد لە تاریکاییەکەوە پیاوێکی بینی کە ئاماژەی بۆ لەیلا کرد بچێتە لای!.





لەیلا لیکی دەمی بۆ قوت نەدرایەوە ترساو وە لە هەمان کات شڵەژاو بەدەردەکەوت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرەو لای ئەو پیاوە چوو.







پیاوە نەناسراوەکە: لەڕاستیدا من جاری ڕابردوو پەیوەندیم بە هاوسەرەکەتەوە کرد وە خۆم وا نیشاندا کە خۆشەویستی کۆنی تۆم وە ئەو کارەشم لە پێناو بڕێک پارە دا کرد بۆ کەسێک وە ئەو کەسەش شەهێن بوو وە هەر ئەویش بوو ژمارەی تۆی پێدام وە ئەم ژمارە نوێیەی کە ئێستا بەکاردەهێنی وە من پەیوەندیم پێوەکردی دووبارە شەهێن پێدام تاوەکو تۆ لە هاوسەرەکەت جیابکەمەوە بەڵام ئەو بەڵێنەکەی نەبردە سەر کە هیچ بڕە پارەیەکی پێنەدام بۆیە منیش تۆڵەی خۆم دەکەمەوە بەوەی کە هەموو نهێنییەکانم بۆ تۆ درکاند.







وای گوت بێ ئەوەی مۆڵەتی
هیچ پرسیارێک بە لەیلا بدات وە ئەوێی بەخێرایی جێهێشت!.





لەیلا لە شۆکێکی گەورە دا مایەوە ئەو دەزانێ شەهێن کەسێکە چاوی لەسەر هاوسەرەکەیەتی بەڵام هەرگیز نەیدەزانی کە خراپی شەهێن تا ئەو ڕادەیە قێزەونە بۆیە بەرەو ماڵەوە ڕۆیشت.





شێتانە ئاشقی بووم✓Where stories live. Discover now