'بێدەنگ وەک ئاوێکی قوڵ'
《ڤــــۆت بــــکەن...وە کۆمــێنتے خۆتــــان لہ دێڕەکــــــان بەجــــێ بهـــــــێڵـــن》pov caily''
دوبارە و دوبارە هەموو ڕۆژێک دوبارەیە وەک چرکەی کاتژمێرەکەم*
وەک هەموو بەیانییەک دەستێک لەسەر جەستەم دەلەرییەوە کاتێک چاوە ماندووەکانم کردەوە ئافرەتێکی ئاسای بوو بە ڕوخسارێکی کەمێک چرچ بووەوە
کەمێک جوڵام و لەسەر بێدە ئیسفنجییەکەم هەڵسامەوە و قاچەکانم لەسەر ئەرزەکە جێگیر کرد و بەرە و ئاوێنە بچوکەکە ڕێم گرتە بەر
وە لەسەر کورسییە ئاسنینەکە دانیشتم و دوبارە خۆم ڕادەست کرد وەک ئەوەی کە هەرگیز دەستم نەبووە کە کردارەکانی ڕۆژانەمی پێ ئەنجام بدەم ئافرەتەکە بەرە و ڕوم هات وە دەستی کرد بە پاک کردنەوەی ڕوخسارم و مەساج بۆ کوڵمەکانم کە وایکردبوو ڕوخسارم پتە و ڕێک دەربکەوێت
و ڕۆیشتە دەرەوە لە ژورەکەم وە بە بێ گرینگی دان بەرەو بێدەکەم ڕۆیشتم و بەرزم کردەوە و تێنوسە ڕەنگ کاڵەکەم لە ژێریدا دەر هێنا و ڕوخسارم گەشایەوە
>تێنوسی ئازیز<
:بیرکردنەوە لەوەی کە هەناسەدانم بیرچووەتەوە ڕوخێنەرە بەڕادەیەک دڵم دەگوشێت کە وا دەکات خوێن بۆ مێشکە هەژارەکەم نەچێت
بەشێوەیەک بیرکردنەوەکانم تێک ئاڵاون بە ناو یەکدا وەک ئەوەی لەناو زەریایەکدا نوقم بوبم
هەستەکانم لەدەست داوە تاڕادەیەک تەنها دەبێت هەست بە خانمێتی خۆم و جوانی بکەم هەستی دڵخۆشی..... وا خەریکە بیرم دەچێتەوە و دڵم جێگای ناکاتەوە من کچێکی هێندە پێگەیشتوو نیم کە بەرگەی ئەو ساردییەی ژیان بگرم کە دەبێتە هۆی بەستنی مولولەکانی خوێنت من تەنها کچێکی حەڤدە ساڵانم خێزانن...... ههـ هەرگیز ئەو هەستەم نەبووە ئایا هەستێکی خۆشە؟ئایا پڕخۆشەویستی و هەست و سۆز و دڵخۆشیە؟
ئەوە تەنها پرسیارێکە کە وەڵام دانەوەی بۆ هەتا هەتایە خۆی لە مێشکمدا حەشار دەدات، چونکە خێزانێکم نییە هەتاوەک و هەستی پێ بکەم
ئێرە خانەی بێ سەر پەرشتانە ههـ نەخێر سجنە
دایک و باوکم هەر لەسەرەتای چاو هەڵهێنانمەوە کۆچی دواییان کردبوو وە لەلایەن پورمەوە بەخێو کراوم تاڕادەیەک کەسێکی سەپێنەر و خراپ بوو بەجۆرێک کە کچە تاقانەکەی خوشکەکەی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا ڕەوانەی خانەی بێ سەر پەرشتان کرد لەو کاتەوە بەتەواوی لەژێر فرمانی چەند خزمەتکارێکدا گەورە کراوم وەک بوکەڵەیەک کە هەست ناکەم کەسێکی خاوەن ڕۆحم و لەسەر زەویدا دەژیم
خاتونەکان هەمیشە هەموو ساتێک دوبارە دەکەنەوە کە شەوان زوو خەوتن و بەیانی زوو هەستان خزمەت کردنی ڕوخسارم و وەرزش و خواردنی بەسود کە تەواو بێزاربووم لەو ڕۆتینە ئایا ناتوانم هەست بە گەرمی خۆرو تاریکی شەو شەپۆلی دەریاکان بکەم ناتوانم بە ئازادی ژیان ببمە سەر
ئەوان وام لێدەکەن هەست بە شتێکی نامۆ بکەم لەواندا
بۆچی هێندە گرینگی بە کچێکی لاوی ئاسای وەک من دەدەن؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهێی سڵاو من ئالمام...،
وە ئەمە یەکەم چیرۆکمە و هیوادارم چێژی لێ ببینن و ڤۆت و کۆمێنتیش جێبهێڵن لەبەر ڕێزێک بۆ ماندوو بونم
YOU ARE READING
JUST BETWEEN US..KURDISH.(J.JK).
Fanfictionڕایـــــــــکـرد،ڕایــــــــکـرد،ڕایــــــــکـرد ڕاکـــــــردنـــێــــک لـــــەدەســـــت کـــەسـہ زۆردارەکــــــــانے ژیـــــــــان و ئـــــــازادکــــــــردنــے ڕۆحــــــــے کچــــــێــکـے فریشــــــــــتـہ ئـاســــــــا ئــــــــەو ڕاکــــردنـەی ن...